
رۆژی شەممە 24ی بانەمەڕی 1402ی هەتاوی، لە سەر داوای چالاكانی بەلوچ لە نۆروێژ، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی بەمەبەستی مەحكوم و پرۆتستۆی تاوانەكانی رژیم بەتایبەت شەپۆلی نوێی ئێعدامەكان لە بەلوچستان لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمی ئاخوندیەوە، بەرێوەچوو.
لەو گردبوونەوەدا كە بە دەیان كەس لە چالاكانی سیاسی كورد، بەلوچ و نەتەوەكانی دیكەی ئێران، ژمارەیەك پەیام و وتار پێشكەش كران لە راستای مەحكوم كردنی ئێعدامەكان و درێژەی سەركوتگەریەكانی رژیم لە بەلوچستان و شەپۆلی نوێی ئێعدامی چالاكانی بەلوچی لە خۆ دەگرت.
لەو گردبونەوەدا خوسرەو عەبدوڵاهی پەیامی هاوبەشی هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێرانی پێشكەش كرد كە تیایدا پشتیوانی ئەو لایەنانەی بۆ داواكانی نەتەوەی بەلوچ و رەت كردنەوە و مەحكوم كردنی سیاسەتی جیاكاری و سەركوتگەری رژیم لە بەلوچستانی دووپات كردەوە.
شایانی گوتنە ژمارەیەك لە ئەندامانی كومیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەشداریان لەو گردبوونەوەدا كرد و پشتیوانیان لە برایانی بەلوچ كرد و تاوانەكانی رژیمی ئاخوندی لە راست نەتەوەی ماف زەوتكراوی بەلوچ مەحكوم كرد.
بهشی ( چالاکیهکان )
ناونیشای وتار: لە ئوسلۆ كۆبوونەوەیەك بە مەبەستی پشتیوانی لە بەلوچستان بەرێوەچوو

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
