
بەختیار عەزیزی
بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەی كورد بزوتنەوەیەكی رەواو بەرحەقە لە پێناو كۆتایی هێنان بە چەوسانەوەو پێخوستی ماف و ئازادیەكانی نەتەوەی كورد لەلایەن دەسەڵاتە خۆسەپێن و داگیركەرەكانی كوردستانەوە. وێڕای ئەو رەوایی و بەرحەقبوونەی بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی كوردستان، بەڵام پەیوەندیە ناوخۆییەكانی ئەم بزوتنەوە پڕە لە كێشە و گرفت و بەریەككەوتن و ئەوانەش وایان كردوە رێگەی پێشكەوتن و سەركەوتن دژوار و حەستەم و پیلانەكانی دژمنان و داگیركەران، خەبات و دەستكەوتەكانی ئەم بزوتنەوەیە كرچ و كاڵ یان ئەوەی كە بە ئاسانی لەبار بەرن.
مێژووی هاوچەرخی بزوتنەوەی كوردستانی ئێران لێوانلێوە لە گرفت سازكردن، شەرفرۆشتن، پاشقول گرتن و دەستشکانەوەی یەكترە. بۆ راستی و دروستی ئەو قسە، دەپرژێینە سەر ئەو سەردەمەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانی تێدا دامەزراو ئەو هەنگاوە نابەرپرسانەی لە راست ئەم تەشكیلاتە كرا، كە تەنیا ئامانج لە دامەزرانەكەی خزمەت بە پرسی نەتەوەیی كورد و بەربەرەكانێی هێزەكانی رژیمی ئاخوندی لە كوردستان بوو. دژمن و نەیارانی سازمانی خەبات بەردەوام هەوڵیانداوە كۆسپ و تەگەرە لە سەر رێی كار و تێكۆشانی سازمان دروست بكەن، یان بە پڕوپاگەندەی ژاراوی، سازمانی خەبات یان لە مەیدان وەدەرنێن یان هۆگرانی ئەم رێبازە لە بەردەوام بوون و تێكۆشان سارد كەنەوە.
هەر لە پەلاماری بنكە و بارەگان، رێگری لە كار و تێكۆشانی ئەندامان، سەنگەرگرتن لە تیم و دەستە و هێزی پێشمەرگە بگرە هەتا پڕوپاگەندەی ژاراوی، درۆ و بوختانی وەك سازمانی خەبات لەگەڵ حكومەتی بەعسی عێراقە و لەلایەكی دیكەوە لە لای حكومەتی عێراق دەگوترا سازمانی خەبات دەیهەوێ لەگەڵ ڕژیمی ئێران بسازێ!، بەو ئامانجەی لەلایەك لە نێو جەماوەر دژ بە سازمان سەمپاشی بكەن و لەلایەكی دیكەوە هانی حكومەتی عێراق بدەن بەربەست بۆ سازمان دروست بكا. بێ گومان ئەم جۆرە هەنگاوانە كاریگەری زۆر خراپیان لەسەر كار و چالاكی سازمان دەكرد و بە گشتی زیانی بە بزوتنەوەی نەتەوەیی خەڵكی كوردستان گەیاند.
لە دوای شكستیان لە هەوڵە جیاجیاكان، لە هەنگاوێكی دیكەدا پشتی ژمارەیەك كەسی هەلپەرەست و بێ باوەڕیان لە ریزەكانی سازماندا گرت و دارولەلەیان بۆ دادەنان كە چۆن بتوانن زۆرترین زیان بە ئەم تەشكیلاتە رەسەن و جەماوەر پەسەندە بگەیەنن، سەرەتا بە سازكردنی جەوێكی ناسالم و مەسموم توانیان زۆر كەس لە یەك دردۆنگ و ریزی خەباتیەكان تووشی بشێوی بكەن، ئەوانەش وایان كرد ژمارەیەك تووشی سەرلێشێواوی بن. ئەگەر چی بەم كارە درز و كەلین لە سەنگەری خەباتی خوێناویدا دروست بوو بەڵام بە هەوڵ و خۆڕاگری دڵسۆزان و حیكمەت لە مودیریەتی ئەو قەیرانە، ئەو خەونەی ناحەزان لە گۆڕ نراو خەباتیە راست و دڵسۆزەكان درێژەیان بەو راستە رێگە و خەبات بۆ ئازادی و ڕزگاری گەلی كورد دا.
ئەو خراپكاری و پروپاگەندە ناراست و زیانبارانە هەر جارە و بەجۆرێك و لە قاڵبێكدا دروست دەكرا، بەڵام سازمانی خەبات بە دانی هەزینەی زۆر، توانی بەشێكی زۆر لەو پیلانە شوومانە بكاتە بڵقی سەر ئاو و ئەو خراپكاریانە لە خەبات و تێكۆشانی نەتەوەیی دووری نەخەنەوەو بگرە رۆژ لە دوای رۆژ خەباتیەكان زیاتر و زیاتر بوونی خۆیان لە مەیدانی خەباتدا بۆ یار و نەیار بسەلمێنن. ئێستا كە رژیمی ئاخوندی بەرەو نەمان و روخان ملی ناوە، دژمنان و ناحەزان بە پیلانی دیكە لە هەوڵدان ریزی پێشمەرگە و ئەندامانی سازمان تووشی دڕدۆنگی بكەن و رێگە راستەكە و حەقانیەتی ئەم رێبازەیان لێ لێڵ و ناڕوون بكەن.
دژمن و نەیارانی سازمانی خەبات دەبوو بە لانی كەمی خوێندنەوەیەكی مێژووی سازمانی خەبات ئەو ڕاستیەیان بۆ دەركەوتایە كە ئەوەی دەیكەن ئاسنی سارد كوتانە و هیچ پیلان و تەبلیغاتێكی ژاراوی تێكۆشەرانی ڕێبازی سازمانی خەبات لە ئەركی پیرۆزیان نەك سارد ناكاتەوە بەڵكوو جار لە دوای جار هەنگاوی قاییمتر و بوێرانەتر بۆ ئامانجە پیرۆزەكانی سازمان و نەتەوەكەیان، هەڵدەگرن.
سازمانی خەبات لە بەرامبەر هەموو پیلانگێڕیەك قورس و قاییم وەستاوەو بە مانەوە لە سەر ئوسولە سیاسی و شۆرشگێڕیەكان هەموو پیلانێكی نەیاران و دژمنانی ئازادی دەكاتەوە بڵقی سەر ئاو و هەتا سەركەوتنی یەكجاریی پێشرەو پێشەنگی خەباتی راست و رەوای نەتەوەی كورد دەمێنێتەوە.
بهشی ( سیاسی )
ناونیشای وتار: سازمانی خەبات ئەو رێبازەی كۆسپەكان وەلادەنێ و درێژە بە رێگەی پیرۆزی دەدا

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
