له‌سه‌رهێل 94
هه‌ینی 12 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کێشەی داگیرکردنی زەوییەکانی خەڵک لە بانە قووڵتر بووەتەوە

خەباتمێدیا: مافیاکانی زەوی لە بانە بە هاوکاریی ناوەندەکانی ڕژیمی ئێران لەو شارە، ماوەیەکی زۆرە دەیانهەوێت دەست بەسەر زەوییەکانی خەڵکدا بگرن، بەڵام خەڵک بە هەموو شێوەیەک بەرەوڕوویان بوونەتەوە و ئەم کێشەیەش هەروا قووڵتر دەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان و خەڵکی شاری بانە، خەڵکی شارەکی قورعانی بانە لە ڕێپێوانێکی هێمنانەدا، ناڕەزایەتیی خۆیان بەرانبەر بە هەوڵەکانی فەرمانداری ڕژیم لە بانە و خۆفرۆشانی خۆجێیی ئەو شارە دەربڕی کە دەیانەوێت دەست بەسەر مڵک و ماڵەکانیاندا بگرن٠
مافیاکانی زەوی لە بانە بە هاوکاریی فەرمانداری ڕژیم لەو شارە، دەیانەوێت دەست بەسەر زەویی ٧٠٠ ماڵدا بگرن٠

ڕێکه‌وت: 2023-05-24 12:24:12
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: کێشەی داگیرکردنی زەوییەکانی خەڵک لە بانە قووڵتر بووەتەوە