له‌سه‌رهێل 90
هه‌ینی 12 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
تێکهەڵچوونی هێزەکانی تاڵبان و هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری زابۆل

خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی "حال وش"، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، تێکهەڵچوونێکی سەربازی لەنێوان هێزە سنوورییەکانی حکومەتی ئاخوندی ئێران و هێزەکانی تاڵبان لە ناوچەی دوست محەممەد لە سنووری زابۆل ڕوویدا و ئەو هێزانە تەقەیان لە یەکتر کرد.
شایانی باسە پێشتریش لە ٢٤ی بانەمەڕ، فەرماندەی پاسگای هەنگی سنووریی ساسوولی لە تێکهەڵچوونێکی سەربازیدا لەگەڵ هێزەکانی تاڵبان، کوژرابوو. هەروەها چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە سنووری هێرات، هێزەکانی تاڵیبان ٨ پاسەوانی سنووری ئێرانیان گرتبوو کە یەکێکیان سەرهەنگ بوو٠
لەم دواییانەدا، دوای ململانێی زارەکیی بەرپرسانی ڕژیم لەگەڵ تاڵیبان، هێزەکانی تاڵیبان بە هەموو توانایانەوە گاڵتەیان بە خامنەیی و ڕەئیسی و هێزە نیزامییەکانی ئێران کرد٠

ڕێکه‌وت: 2023-05-24 12:25:07
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: تێکهەڵچوونی هێزەکانی تاڵبان و هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری زابۆل