
خەباتمێدیا: بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی سەر بە حکومەت بە ناوی ئارمان، کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاردی نانەواکان و نەبوونی نان لە ورمێ بووەتە هۆی ڕیزێکی درێژ لە بەردەم نانەواخانەکانی ورمێ. هاووڵاتییانی ورمێ بۆ ئامادەکردنی ١٠ پارچە نان ناچارن بۆ چەند سەعاتێک لە ڕیزدا بوەستن و ئەگەر پشکی ئاردیش بە کارنەهێنرێت، ڕەنگە دوای ئەو هەموو ڕاوستان لە ڕیزدا بتوانن ئەو نانەیان دەست بكەوێت کە پێویستییان پێیەتی.
به پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیه، له سەرەتای دەستپێکی ساڵی ۱۴۰۲، نەبوونی نان و مریشک له ورمێ بۆتە كێشەیەكی گەورە و هاووڵاتییان بۆ کڕینی نان و مریشکی بەستووی حکومەتی ناچارن بۆ چەند سەعات له ڕیزدا بوەستن.
کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاردی نانەواکان و ڕیزێکی درێژ بۆ ئامادەکردنی نان لەكاتێك دایە كە حوسێنی جێگری سەرۆکی ڕژیمی ئاخوندی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئارد گران نابێت.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: نەبوونی نان و ڕیزێکی درێژ بەهۆی کەمتر بوون ئاردی نانەواکان لە ورمێ

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
