له‌سه‌رهێل 92
هه‌ینی 12 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دەیان بەرپرسی پێشووی سیاسیی جیهان داوایان لە "بایدن" کرد، توندتر لەگەڵ رژیمی ئێران مامەڵە بکات

خەباتمێدیا: مایک پێنس، جێگری سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا و ١٠٧ ڕێبەری پێشووی جیهان، نامەیەکیان واژۆ کردووە و بۆ "جۆ بایدن" و هاوتاکانی ناوبراو لە کانادا و بریتانیا و ئورووپایان ناردووە.
نام لیز تراس، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بریتانیا، ستیڤن هارپێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووی کانادا و دوو سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی ئورووپا لە واژۆکارانی ئەم نامەیەن.
واژۆکەرانی ئەم نامەیە داوایان لە ڕۆژاوا کردووە کە ڕێکارێکی توندتر بەرانبەر ڕژیمی ئێران بگرێتەبەر و پشتیوانی لە خەڵکی ناڕازیی ئێران بکەن کە داوای گۆڕینی ڕێژیم دەکەن.
لەم نامەیەدا کە بۆ ڕێبەرانی ڕۆژاوا نێردراوە، هاتووە: "ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین، کاتی ئەوە هاتووە کە ڕێبەر و بەرپرسانی دەسەڵاتی ئاخوندی لە ئێران بەرامبەر بە تاوانەکانیاندا وڵامدەر بکەین. ئەمەش بریتییە لە خستنە نێو لیستی ڕەشی سپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی ترۆریستی و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ڕژیم و وڵامدەرکردنیان بەرامبەر بە تاوانە دژە مرۆییەکانیان.

ڕێکه‌وت: 2023-05-25 07:52:00
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: دەیان بەرپرسی پێشووی سیاسیی جیهان داوایان لە "بایدن" کرد، توندتر لەگەڵ رژیمی ئێران مامەڵە بکات