
جەماوەری خۆشەویستی كوردستان
لاوانی نیشتیمان پەروەر
ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات
30ی پوشپەری ئەمساڵ پێنج ساڵ بەسەر كۆچی دوایی رێبەری ماندوویی نەناس و دامەزرێنەری سازمانی خەبات مامۆستا سید جەلال حوسێنی تێپەر دەبێت مامۆستا دوای تێكوشانێكی بێ ووچان و خزمەتێكی بەرچاو بە بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلەكەمان لە تەمەنی 82 ساڵی دا بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێكردین و خەمێكی بێكۆتایی خستە ناو دڵی سەرجەم رێبواران رێبازەكەی . مامۆستا سەیید جەلالی هەمیشە زیندوو لەسەرەتای پێگەیشتن و لاوێتیدا هەستی نیشتیمانپەروەری تێدا دروست دەبێت و دەبێتە یەكێك لە سوێندخواردو و شوێنكەوتووانی كۆمەڵەی ژیانەوەی كوردستان و لەساتەوە بەڵێنی وەفاداری بە ئامانجە رەواكانی گەل و نیشتیمان دەدات و وەك بینیمان تا دواهەمین هەناسەكانیشی بەو بەڵێنەی وەفادار مایەوە. لە پاش ژیكاف مامۆستا لە حوجرەكاندا وانەی شۆڕشی دەوتەوە و بەشیكی بەرچاو لە هێز و توانای بۆ باسكردن لەسەر ماف و ئازادی گەلەكەی تەرخان دەكرد كە لەو پێناوەشدا توشی چەندین كێشە و گرفت بوویەوە . لە سەرهەڵدانەكەی ساڵەكانی 46 و 47 دەوری دەبێ هەتا ئەو كاتەی سەرەتای شۆڕشێكی بەرفراوان لە دژی رژیمی پاشایەتی زەمینەكانی دەرخسێ.مامۆستا لەو قۆناغەدا وەك رێبەری راپەرینەكانی خەڵك دیاریی دەكرێ و لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی گەورەترین دەور دەگێرێ بۆ سەرخستنی راپەرین و داماڵینی هێزەكانی شا و پاراستنی هێمنی و ئاسایش .
لەدوای رووخانی سیستەمی پاشایەتی و هاتنە سەركاری رژێمی ئاخوندی نەك ماف و داواكاریەكانی كورد جێبەجێ نەكرا بەڵكو زیاتر لەجاران كورد سەركوتكرا ، هەربۆیە لەپاش قۆناغی دانووستان و ووتووێژ كە لە لایەن دەسەڵاتدارانی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو شكستی پێهێندرا، زەرورەتی تێهەڵچوونەوە و گەرمداهێنانی كورەی خەبات لە دژی ستەمكارانی نوێ سەری هەڵدایەوە و لەو پێوەندییەش مامۆستا كۆتایی بە ریساڵەتەكەی نەهێنا و بەڵكو لە چوارچێوە و شكلێكی نوێ تاوی دایە خەبات دژی ستەم و چەوسانەوە و بە دامەزراندنی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سەرەتایێكی نوێی لە خەبات بۆ ئازادی گەل و نیشتمان دەست پێكرد.
لە هەموو ئەو قۆناغانەی ژیانی خەباتگیرانەی دا سداقەت و راستگۆیی و فیداكاریی بەشێكی دانەبراو لە پێكهاتەی كەسایەتی مامۆستای رێبەر و زانای گەلەكەمان بووە و بە هەموو وزە و توانا و هەست و بوونیەوە لە خزمەتی شۆڕش و بزووتنەوەی رەوای گەلی كورد بووە و لەو پێناوەشدا خاوەنی قوربانی پڕ بایەخە كە نمونەی ئەو قوربانیدانانە لە ناوی مێژووی رێبەرانی سیاسی دا كەم وێنە و دەگمەن بووە.
ژیانی سیاسی و خەباتكارانەی مامۆستا پڕ لە وانەی ژیانی راستەقینە و سەربەرزانەیە كە دەكرێ بە پەیرەوی كردن و شوینكەوتنی جەوهەری بە نەمری مانەوەی تیدا بدۆزریتەوە و بەختەوەری و ژیانی سەربەستانەی بۆ گەل تێدا وەدی بهێندری.
بێگومان بە كۆچی دوایی رێبەری ماندوویی نەناسی گەلەكەمان مامۆستا سید جەلال زیانێكی زۆر بە گەلی كورد لە كوردستانی ئێران بەگشتی و سازمانی خەبات كەوت، بەڵام هێشتنەوەی یاد و ناو و بیر و ئەندێشەكانی مامۆستای هەمیشە زیندوو دەتوانێ قەرەبووی بەشێك لە زیانەكان بكاتەوە و گەل بەرەو كەنارەكانی ئۆقرەیی و هێمنی رێنوێنی بكاتت. ئێمە وەك رێكخراوی لاوانی خەبات ی كوردستان لەو یادە دا بەلیچن دووپات دەكەینەوە كە تا سەركەوتنی یەكجاریی رێبوارێكی دڵسۆزی ریبازە بێ خەوشەكەی مامۆستای نەمر بین و وەفادار بین بە ئامانجەكانی مامۆستا و گەلی كورد لە كوردستانی ئێران.
رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران
دەستەیی بەرێوەبەری
30ی پوشپەری 1394
بهشی ( لاوان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





