یاریزانێکی مێرمنداڵی کورد پێشەنگی تۆرنۆمنتی ٢٠١٥ی نوروێژ
مێرمنداڵێکی کوردلە تۆرنۆمێنتی( یاری چەند لایەن) کاپی ٢٠١٥ کە لە وڵاتی نوروێژ بەڕێوەدەچێت، وەکوو باشترین یارێزان دەست نیشان کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا،تیمی مێرمنداڵانی تەمەن ژێر ١١ ساڵی ئێران لەگەڵ دوو تیم لە کاپی نوروێژ بەشداری کردبوو، توانی لە دوو یاری جیاوازدا لە بەرامبەر تیمی نوروێژ سەرکەوتن بە دەست بهێنێت. تیمی مێرمنداڵانی ئێران لە یاری یەکەم توانی ١٦گوڵ و لە یاری دووهەم ١٥گوڵ تۆمار بکات. لە کۆتایی ئەو یارییانەدا، یادگار رۆستەمی یاریزانی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بە تۆمارکردنی ٨گوڵ وەکوو یەکێک لە باشترین گوڵکارەکانی ئەو کێبڕکێیە هەڵبژێردرا. یارییەکانی کاپی نوروێژ ، بە گەوەرترین تۆرنۆمێنت فووتباڵ دونیا دێتە ئەژمار، بەبەشداری ٥٢وڵات، ١٦٣٩تیم ٣٢هەزار تماشاچی بەشدرابووی هەیە ئێستا لە وڵاتی نوروێژ بەرێوە دەچێت. مێهدی مەهدەویکیا بەپرسی هەڵبژاردنی مێرمنداڵانی ژێر ١١ ساڵی ئێران، نازناوی "مێسیی ئاسیا ی بە یادگار رۆستەمی بەخشی. یادگار رۆستەمی قوتابیی قۆناخی پێنجەمی سەرەتایی و خەڵکی گوندی "ساواجێ" سەربە ناوچەی خاومیرئاوای مەریوانە.
نارەزایەتی دەربرینی كرێكارانی شارەداری كرماشان
كرێكارانی شارەداری كرماشان بە نیشانەی نارەزایەتی دەربرین بە پێنەدانی مافی بیمەی كرێكاری بە كرێكارانی شارەداری ئەو شارە كۆبوونەوەی نارەزایەتییان وەرێخست. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، رۆژی چوارشەممە 7ی گەلاوێژی 1394، كرێكارانی قەراردادی شارەداری كرماشان لە نارەزایەتی بە پێنەدانی شەش مانگ مافی بیمەیان كۆبوونەوەی نارەزایەتییان وەرێخست و داوای وەرگرتنی مافەكانیان كرد, بە پێی ئەم راپۆرتە، ماوەی شەش مانگە كرێكارانی شارەداری كرماشان حەقی بیمەیان پێنەدراوە. جێگەی باسە كە ئەم كۆبوونەوەیە لە بەردەم شارەداری ناوچەی 2ی كرماشان لە شەقامی جەعفەری بەریوە چوو.
بەردەوامیی کوژرانی لاوانی کورد لەنێو گرووپی داعشدا
لاوێکی خەڵکی شاری سنە کە بە مەبەستی بەشداریی لەچالاکییەکانی گرووپی چەکداریی داعش رووی لەو ناو ئەو رێکخراوەیە کردبوو، لەشەڕ و تێکهەڵچوونێکدا كوژراوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی خەڵکی ئاوایی "ئاساوڵە"ی سەر بە شاری سنە کە پەیوەست بە گرووپی داعش ببوو لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو رێکخراوەیەدا لەسووریە کوژراوە. لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار شوناسی ئەو لاوە کوردەی " محەممەدی" راگەیەندووە و ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو لاوە سنەییە رێکەوتی ٧ی گەلاوێژ کوژراوە. پاش تێپەڕینی نزیک بە دوو ساڵ لەسەرهەڵدانی چالاکییەکانی داعش لەعێراق و سووریە، ژمارەیەکی بەرچاو لەلاوانی کوردستانی ئێران پەیوەست بەو رێکخراوەیەوە بوون و ژمارەیەکیشیان کوژراون.
حکوومهتی کاتی شهڕی ناوخۆیی له تورکیا ههڵدهگیرسێنێت
حکوومهتی کاتی خهریکه شهڕی ناوخۆیی له تورکیا ههڵدهگیرسێنێت. پارتی داد و گهشه تاوانێکی زۆری لهم وڵاته ئهنجام داوه. بهپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، سهلاحهددین دهمیرتاش، هاوسهرۆکی پارتی دیموکراتیکی گهلان له لێدوانێکی ڕۆژنامهوانیدا، وتی: له ئێستادا حکوومهتی کاتی و سهرۆک وهزیرانی کاتی خهریکی ههڵگیرساندنی ئاگری شهڕێکی گهوره له تورکیایه. لهلایهکهوه بههۆی ههڵهکردن له سیاسهتی دهرهوه که حکوومهتی تورکیا له بهرانبهر سووریا گرتبوویهبهر، خۆی خستۆته زهلکاوی ڕۆژههڵاتی ناوینهوه. لهلایهکی دیکهوه حکوومهتی کاتی خهریکی نانهوهی شهڕی ناوخۆیی له وڵاته. پارتی داد و گهشه ههڵه و تاوانێکی زۆری لهم وڵاته ئهنجام داوه. چونکوو له هەوڵبژاردنەكان نهیتوانی به تهنیایی دهسهڵات وهدهست بێنێت ئێستا به ئهنجامدانی ئهم کارانه ههوڵ دهدات بۆ دۆزینهوهی ڕێگایهک بۆ وهدهستهوهگرتنی یهکلایهنهی حکوومهت و دهسهڵات له تورکیا.
چالاكێكی كرێكاری لە زیندان ئازاد كرا
رێبوار عەبدۆڵاهی كە لە لایەن دادگای شۆرشی سنەوە بە سەرۆكایەتی قازی سەعیدی بە یەك ساڵ زیندانی مەحكوم كرابوو، دوێنی ئازاد كرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، رێبوار عەبدۆڵاهی چالاكی كرێكاری، لە دادگای شۆرشی سنە لقی یەك لە لایەن قازی سەعیدییەوە بە یەك ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم درابوو رۆژی یەكشەممە 22ی خاكەلێوەی 1394 بە مەبەستی تێپەراندنی حوكمەكەی رەوانهەی زیندانی ناوەندی سنهە كرابوو. جێگەی باسە كە رێبوار لەم ماوەیەدا تانەی لە حوكمەكەی دابوو لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە سەر لە نوێ حوكمەكەی پشتراست كرایەوە. رێبوار عەبدۆڵاهی كرێكاری بیناسازی و خێزاندارە.
جوبەیر:رژێمی ئاخوندی رۆڵی دوژمنکارانە لە ناوچەکەدا دەگێڕێت
وەزیری دەرەوەی سعودیە، رژێمی ئاخوندی ئێرانی بە هەڕەشەکردن لە وڵاتی بەحرەین تۆمەتبارکرد و راشیگەیاند رژێمی ئاخوندی نیازێکی دوژمنکارانەی بەرامبەر بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە". بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە، رۆژی دووشەممە 5ی گەلاوێژی 1394، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ فیدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی یەکێتی ئەوروپا، کە لە ریازی پایتەختی سعودیە ئەنجامیاندا، رایگەیاند" لێدوانەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران دەستوەردانی ئەو وڵاتە لەکاروباری نێوخۆی وڵاتانی دراوسێ نیشاندەدات".جەختیشیکردەوە، ئەو لێدوانانەی رژێمی ئاخوندی ئارەزووی ئێران لە تەمەحکاری بەرامبەر بە وڵاتانی ناوچەکە و رۆڵی دوژمنکارانەی ئەو وڵاتە دەردەخات. جوبەیر ئاماژەی بەوەشدا، هەڵوێستەکانی ئەو دواییەی رژێمی ئاخوندی ئێران، یا پەیوەندی بە رێککەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەکەوە هەیە، یاخود پەیوەندی بە شکستهێنانی هاوپەیمانەکانی لەیەمەن هەیە.
ناتانیاهۆ: وڵاتانی 5+1 سازشیان بۆ ئێران کردووە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەر لە دەستپێکردنی دانیشتنەکانی گرووپی پێنج کۆ یەک لەگەڵ ئێران وتی رێککەوتنێکی خراپ و ترسناک بەڕێوەیە.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، وڵاتانی کەنداویش کەوتنە ژێر کاریگەری ئیسرئیل و بەرپرسانی سعودیە چەندجارێک ئەو رستەیەی نەتانیاهۆیان دووبارەکردەوە، کە دەیگوت ئێران چوار پایتەختی عەرەبی بەڕێوەدەبات، بۆیە بەرهەڵستی خۆیان بۆ ئەو رێککەوتنە چاوەڕوانکراوە ئاشکراکرد، چونکە رێککەوتن و نەمانی سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران دەرەنجامەکەی بەهێزبوونی ئێرانە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناتانیاهۆ هۆشداری سەبارەت بەوەش داوە، کە ئەگەر رێککەوتن لەگەڵ ئێراندا بکرێت، ئێران لەماوەی کەمتر لەساڵێکدا دەبێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی و هەڕەشەکانیشی بە پلەی یەکەم بۆسەر ئیسرائیل دەبن. جێگەی باسە كە لە دوایین لێدوانیدا ناتانیاهۆ رایگەیاندووە كە، وڵاتانی زلهێزی جیهانی و بە تایبەت ئەمریكا سازشیان بۆ رژێمی ئاخوندی كردووە.
ڕێکهوت: 2015-07-30 13:40:01
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
بهشی : ههواڵی ئێران کات : 2021-01-18


هاوپەیمانێتیەک بۆ کورتکردنەوەی دەستی ڕژیمی ئێران لە دۆلاری نەوت.
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-01-07

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-18
عەلی بەهرامیلە دوای 18 ساڵ نهێنی كاریی، بەرنامەی ناوكەیی رژیمی ئاخوندی لە ساڵی 2002دا لەلایەن شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە ئاشكرا كرا، ئەوەش بووە سەرەتایەكی نوێ بۆ گەمارۆ و ئابڵوقە و فشاری نوێی كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ سەر ئەو دەسەڵاتە. گەمارۆ و فشارەكان درێژەی كێشا هەتا سەركەوتنی باراك ئوباما بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2008دا، ناوبراو بە سیاسەتی (چۆماغ و هەویج) فشارەكانی سەر رژیمی ئێرانی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمریكا و بەتایبەت ئوروپا بەرێژەیەك پەرەپێدا كە دەسەڵاتی ئاخوندان بەتەواوی پەراوێز و گۆشەگیر كرابوو، كاریگەری فشارە ئابووری و سیاسیەكانی سەر رژیم زیاتر لە ناوخۆی ئێران و لەلا زیاتر ...
لێكدانەوەو خوێندنەوەی کەلاسی سکرتێری گشتی، سەبارەت بە نەتەوەیی و نیشتمانی.
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-27
ترۆریست پەروەری و كردەوەی ترۆریستی لە پێناسە سەرەكیەكانی دەسەڵات لە ئێرانە
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-18


ئایا بەربەستێکی كاریگەر لە سەر ڕێگەی ڕژیمی ئێران بۆگەیشتن بە بومبی ناوکەیی هەیە؟
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-04
