پوڵە دەستەبەسەر داگیراوەكانی رژیمی ئێران چەندەیە؟ 29 یان 150 میلیارد دۆلار؟
121 میلیارد دۆلارەكەی تر بەرەو كوێ چووە؟
هێشتا جەوهەری رێكەوتننامە ئەتۆمیەكەی نێوان وەلاتانی 1+5 لەگەڵ دیكتاتۆری ئاخوندی ووشك نەبۆتەوە، سەرۆكی بانكی ناوەندی رژیم رایگەیاند، پوڵە دەستبەسەر كراوەكانی ئێران تەنیا 29 میلیارد دۆلارە!!. ئەوە لە كاتێكدایە كە بە پێی راپۆرتی سایتی حكوومەتی "ئەلیف" بە رێكەوتی 25ی پووشپەری 1394: ( لەماوەی ئەو 2 ساڵەی كە ووتووێژەكانی ئێران و وەڵاتانی 1+5 بەرێوە دەچوو، لە بەینی هەواڵەكاندا گوێی خەڵك بە بیستنی 100 یان 120 میلیارد دۆلار لە پووڵی بلۆكە كراو لە ساڵەكانی تەحریم و ئابلۆقەدا عادەتی كردبوو. ئێستا كە رێكەوتنەكە بەرێوە چووە بەرپرسان پەردە لە سەر ژمارەی نوێ هەڵدەدەنەوە كە لەچاو سەرژمێری پێشوو زۆر بچووكتر و كەمترە. وەلیوڵلا سەیف لە پەراوێزی دانیشتنی شاندی دەوڵەت، وەكوو سەرەكیترین كارێكتەری بانكی ناوەندی ئێران رادەگەێنێ كە پووڵە دەستبەسەر داگیراوەكان 29 میلیارد دۆلارە و لە وەڵاتانی ژاپۆن و كورەی باشوور و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بلۆك كراوە.)
بەرپرسانی گەندەڵی رژیمی ئاخوندی ئێران بە راگەیاندنی سەرژمێری درۆ و فریوكاری لە پێوەند بە پوڵە بلۆككراوەكانی ئێران دەیانهەوێ بیرورای گشتی لەو 121 میلیارد دۆلارە كە ماوە بە لارێدا ببەن و بە ئامانجی كردەوەی ترۆریستی و پاڵپشتی لە ترۆریسمی نێودەوڵەتی و هەروەها پڕ كردنی گیرفانی خۆیان و بەكرێگیراوانیان كەڵكی لێوەرگرن.
ئەو پووڵانەی كە قەرارە بە هەڵوەشاندنەوەی تەحریمەكان ئازاد بكرێن و دەتواندرێ بگوازرێنەوە بۆ ئێران چەندەیە؟ ئەوە بابەتێكە كە لە رۆژانی رابردوو زۆر دەكەوێتە بەر گوێ و بۆ زۆرێك بۆتە پرسیار.
لە ئێوارەی رۆژی سێ شەممە 14/7/2015 و بە راگەیاندنی فەرمی كۆبەندی رێكەوتنی نێوان رژیمی جینایەتكاری ئاخوندی ئێران و گرووپی 1+5 لەسەر بەرنامەی ناوكەیی، دەربڕینی بیرورا و گومانەكان سەبارەت بە رێژەی دروستی داراییە بلۆككراوەكانی ئێران لەناوخۆ و دەرەوە باسی لێوە دەكرێ.
باراك ئۆباما سەرۆك كۆماری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە یەكەمین دژكردەوەكاندا سەبارەت بە كۆبەندی رێكەوتننامەی ناوكەیی لە ووتووێژ لەگەڵ رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز رایگەیاند: رژیمی ئێران لە رێگەی فرۆشی نەوت ئەو پووڵانە وەدەست دەخاتەوە كە بە ئیعتباری ئەمریكا رێگەی گەیشتنی گیرابوو یان بلۆك كرابوو. ناوبراو ژمارەی ئەو پولانەی بە 150 میلیارد دۆلار راگەیاند.
بەڵام لە ئێران دژكردەوەكانی بەرپرسانی گەندەڵی رژیمی ئێران سەبارەت بە داراییە دەستبەسەر داگیراوەكان زۆر جیاواز بوو. یەكەمین بۆچوون لە لایەن سەرۆكی گشتی بانكی ناوەندی رژیم دەربڕدرا. وەلیوڵلا سەیف لە پەراوێزی دوایین كۆبوونەوەی شاندی دەوڵەت لە كۆی هەواڵنێران دا رێژەی داراییە بلۆككراوەكانی رژیمی ئێرانی بە 23 میلیارد دولار قەبڵاند و هەوەرها بە 6 میلیارد دۆلاری داهاتی فرۆشتنی نەوت لە هێندوستان ووتی رێژەی داراییە بلۆككراوەكان دەگاتە نزیك بە 29 میلیارد دۆلار. چوارچێوەی بابەتەكە بە رێژەیێك جیددیە كە تەنانەت دەنگی باڵەكانی حكوومەتیش لەو پێوەندییەدا هاتۆتە دەر و بۆ نمونە هەواڵدەری حكوومەتی ئیلنا 25ی پووشپەر لەو بارەوە نووسی: بۆ وێنە فایناشینال تایمز لە راپۆرتێكدا نووسی: هەڵوەشاندنەوەی تەحریمەكان دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ریسكی سیاسی و گەیشتنی ئێران بە 100 تا 120 میلیارد دۆلار لە داراییە بلۆككراوەكانی.
ئەوە لەكاتیكدایە كە بەرپرسانی رژیمی ئێران بە فریوكاری دەریانخستووە كە تەنانەت لە رێژەی داراییە دەستبەسەرداگیراوەكانیان لە دەرەوە ئاگادار نین و دیار نییە لەدوای رێكەوتنی ناوكەیی لە مانگەكانی داهاتوو چ رێژەیێك لەو داراییانە ئازاد دەكرێن. هەموو بەڵگەكان باس لەوە دەكەین كە ئاخوندە فریوكارەكان لەهەوڵ دان پوڵە ئازادكراوەكان لە داهاتوو دا بۆ كەمكردنەوەی ئازار و خەمەكانی كۆمەڵگا خەرج نەكەن و بەڵكو بە ئامانجی مەبەستە زێدەخوازیی و پێشەوەبردنی سیاسەتە شەرئەنگیزییەكانیان لە ئاستی ناوچەكە و جیهان بە كار بێنن و یان خود ئەوەی كە بیكەنە خەرجی خۆیان و ئاغازادە و دەست و پێوەندەكانیان.
لە راستی دا ئەوە پەلەیێكی تر بە نێوچاوانی رژیمی ئاخوندییە و ئاوێكی پاكیش بەسەر دەستی ئەو كەسە خۆش باوەرانەیە كە بە هیوای كرانەوەی مەجالی هەناسەی ماڵی و دارایی لە كۆمەڵگا بە سەما و هەڵپەركێ رژانە سەر شەقامەكان و پێویستە پێیان بوترێ كە ساڵی خۆش لەبەهارییەوە دیارە.
ڕێکهوت: 2015-07-31 17:58:54
بهشی ( وتاری سیاسی )
بهشی : ههواڵی ئێران کات : 2021-01-18


هاوپەیمانێتیەک بۆ کورتکردنەوەی دەستی ڕژیمی ئێران لە دۆلاری نەوت.
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-01-07

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-18
عەلی بەهرامیلە دوای 18 ساڵ نهێنی كاریی، بەرنامەی ناوكەیی رژیمی ئاخوندی لە ساڵی 2002دا لەلایەن شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە ئاشكرا كرا، ئەوەش بووە سەرەتایەكی نوێ بۆ گەمارۆ و ئابڵوقە و فشاری نوێی كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ سەر ئەو دەسەڵاتە. گەمارۆ و فشارەكان درێژەی كێشا هەتا سەركەوتنی باراك ئوباما بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2008دا، ناوبراو بە سیاسەتی (چۆماغ و هەویج) فشارەكانی سەر رژیمی ئێرانی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمریكا و بەتایبەت ئوروپا بەرێژەیەك پەرەپێدا كە دەسەڵاتی ئاخوندان بەتەواوی پەراوێز و گۆشەگیر كرابوو، كاریگەری فشارە ئابووری و سیاسیەكانی سەر رژیم زیاتر لە ناوخۆی ئێران و لەلا زیاتر ...
لێكدانەوەو خوێندنەوەی کەلاسی سکرتێری گشتی، سەبارەت بە نەتەوەیی و نیشتمانی.
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-27
ترۆریست پەروەری و كردەوەی ترۆریستی لە پێناسە سەرەكیەكانی دەسەڵات لە ئێرانە
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-18


ئایا بەربەستێکی كاریگەر لە سەر ڕێگەی ڕژیمی ئێران بۆگەیشتن بە بومبی ناوکەیی هەیە؟
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-04
