خۆكوژی شارۆمەندێكی كرماشانی لە زیندانی ورمێ
عەلی محمدی زیندانی كرماشانی راگیراو لە زیندانی ورمێ دەستی داوەتە خۆكوشتن و بۆ خەستەخانە گوازراوەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، عەلی محمدی ماوەی حەفتەێكە بە هۆی مانگرتنەوە بۆ ژوری تاكەكەسی گوازراوەتەوە و شەوی 15ی گەلاوێژ لە بێهداری زیندانی ورمێ دەستی داوەتە خوكوژی و بۆ خەستەخانە گوازراوەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، پزشكی یاسایی پشتراستی كردووەتەوە كە ئەم زیندانییە تەحەمۆڵی زیندانی نەماوە و هەر وەها بە هۆی پێرانەگەیشتن بە پەروەندەكەی عەلی محمدی بە خواردنی رێژەێكی زۆر حەب دەستی داوەتە خوكوژی. جێگەی باسە كە عەلی محمدی خەڵكی كرماشان و دانیشتووی تارانە كە لە ساڵی 1388 بە تۆمەتی جاسووسی دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحكوم كراوە كە دواتر حوكمەكەی بۆ 18 ساڵ كەم كراوەتەوە.
بەرێوەچوونی یەكەمین كۆبوونەوەی دادگایی ئۆمید دەباغچی مۆكری
یەكەمین كۆبوونەوەی دادگایی ئۆمید دەباغچی مۆكری شارۆمەندی مەهابادی بەرێوە چوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، ئۆمید سەرەتای ئەم حەفتەیە لە دادگای شۆرشی مەهاباد دادگایی كرا و دوای رەد كردنەوەی ئەو تۆمەتانەی كە درابوونە پاڵی بۆ كۆبوونەوەێكیتر دادگاییەكەی دوا خرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئۆمید بە تۆمەتی كۆبوونەوە و هەوڵدان دژبە ئەمنییەتی نەتەوەیی و تەبلیغ دژ بە نیزام و پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكان دەستبەسەر كراوە. جێگەی باسە كە دەباغچی مۆكری رۆژی هەینی 11ی گۆلان و هاوكات لەگەڵ خۆپیشاندانە نارەزایەتییەكانی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەكانەوە لە ماڵەكەی خۆی دەستبەسەر كراوە و دوای بردنی كۆمپیۆتر و كەل و پەلە شەخسییەكانی بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوەتەوە.
هێرشی چەکداریی كراوەتە سەر پاسێکی ئێرانی لە سنووری تورکیە
پاسێکی موسافیرهەڵگری ئێرانی كە لە سنووری بازرگانەوە رۆیشتبوە ناو خاكی تۆركیە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە هێرشی کراوەتە سەری و بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست داوە و چواری دیکەش بریندار کراون. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، سەر لەبەیانی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٦ی گەلاوێژ پاسێکی ئێرانی لەپارێزگای وانی تورکیە نزیك لە چالدۆران لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشی کراوەتە سەری و یەکێک لەشۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەست داوە. جێگەی باسە كە هەتا بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشەی وەئەستۆ نەگرتووە.
کتێبی " کۆمکوژی ئیزەدییەکان" چاپ و بڵاو دەکرێتەوە
یەکەمین کتێب لەسەر کۆمکوژی ئیزەدییەکان بە دەستی چەکدارانی داعش، بە زمانی فارسی دەکەوێتە بەردەستی ئۆگرانی کتێبەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، مێهرداد رەحیمیان خەڵکی شاری سنە، کتێبی کۆمکوژی ئیزەدییەکانی لەزمانی کوردییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی. ئەو کتێبە لەلایەن "تەها سلێمان"ـەوە نووسراوە و هیندێ بەڵگەی تایبەتی سەبارەت بە کۆمکوژی ئیزەدییەکان لە خۆگرتووە. ئەو بەرهەمە لە ٣٩٣ لاپەڕە پێکهاتووە و زۆرترین زانیاریی لەسەر دۆخ و کۆمکوژی ئیزەدییەکان تێدا گونجێندراوە. کتێبی کۆمکوژی ئیزەدییەکان بە بۆنەی یەکەمین ساڵڤەگەڕی کۆمکوژی شەنگاڵ وەرگێردراوەتە سەر زمانی فارسی و لەلایەن دەزگای چاپی جەماڵ عێرفانەوە لەشاری سلێمانییە لەچاپ دەدرێت.
بارودۆخی كارتۆن خەوەكان لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئاخوندیدا
لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئاخوندی تا دێت بارودۆخی ژیانی خەڵكی رووی لە خراپ بوون دەروات و رێژەی كارتۆن خەوەكان لە شارەكانی ئێران رۆژ لە دوای رۆژ لە زیاد بووندایە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، بەرپرسێكی رژێمی ئاخوندی لە رەشت رایگەیاندووە كە، رێژەی كارتۆن خەوەكان لە 32 لەسەدەوە بۆ 80 لەسەد زیادی كردووە. ئەو بەرپرسەی رژێم هەروەها وتویە كە، زۆربەی منداڵانی بێ ماڵ لەگەڵ دایكەكانیان لەو شوێنانە دەخەون كە كاری خراپیان تێدا دەكرێت. هەروەها 56 لەسەد منداڵانی سەر شەقاك پێش لە تەمەنی 14 ساڵی بە مادەی هۆشبەر گیرۆدە دەبن. جێگەی باسە كە ئەو كاربەدەستەی رژێم وتویو كە 86 لە سەد ژنانی سەر شەقام كارتۆن خەو و مۆعتادن و بەرەورووی مەترسی كۆمەڵایەتی دەبنەوە.
رودی جۆلیانز: رژێمی ئاخوندی گەورەترین پاڵپشتی تیرۆریسمە
رودی جۆلیانز شارەداری پێشووی نیۆیۆرك رایگەیاند، رێكەوتنی ناوكەیی لەگەڵ رژێمی ئاخوندی مامەڵەێكی مەترسیدار بوو چونكوو ئەو رژێمە گەورەترین پاڵپشتی تیرۆریسمە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، جۆلیانز وتی، دانی میلیاردها دۆلار بە كەسێكە دەیەوێت خەڵك بكۆژێت كارێكی نابەجێیە. هەروەها شارەداری پێشووی نیۆیۆرك لەمەر پێشینەی فریوكاری رژێمی ئاخوندی وتی، ئەوان لە ساڵی 2003 و 2005 فریوكارییان كرد. ئێستا ئێمە 24 رۆژ كاتیان دەدەینێ كە ریا و فریوكاری بكەن كە لە راستیدا تا 40 بۆ 50 رۆژ درێژ دەبێتەوە، ئەو هەموو كێوانەی كە تێیدا فریوكاری دەكەن بۆ ئێمە نادۆزرێنەوە، ئێمە بە سازمانی موجاهدینی خەڵق پێویستیمان هەیە تاكوو ئەوان رسوا بكات. جێگەی باسە كە جۆلیانز وتی، ئەو رژێمە كۆمەڵێك لە ئەندامانی ئەو سازمانەی لە سێدارە داوە و دەوڵەتی ئەمریكاش بەربەستی بۆیان دروست كردووە و بەو بەڵێنانەی كە پێیانی داوە وەفای نەكردووە.
هەرەشەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە رژێمی ئاخوندی
یاعلون موشێ، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە ناڕاستەوخۆ هەڕەشە لە زانا ئەتۆمییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران دەکات و هۆشداری دەدات کە دەوڵەتی ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، هەر بۆیەش ئەو بەرپرسیار نییە "لە گیانی زانا ئەتۆمییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران"، ئەگەر هاتوو شتێکیان بەسەر هات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، "تموحی ئەتۆمی ئێران دەبێت بە شێوازێک لە شێوازەکان بووەستێنرێت".یاعلون موشێ، کە پێشتر جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بووە، باسی ئەوەشی کردووە، کە ئەوان حەزیان دەکرد بۆ رێگرتن لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پشت بە سەپاندنی سزاکان ببەسترێت، بەڵام دواجار ئیسرائیل دەبێت لەو پێگەیە بێت، کە توانای بەرگریکردن لەخۆی هەبێت. یاعلون هەروەها هەڕەشە لەرژێمی ئاخوندی دەکات کە گەر ئەم وڵاتە رێز لە پابەندییەکانی خۆی نەگرێت، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی لە دژیی ئەنجام دەدات، لەهەمان کاتدا جارێکی دیکە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و گرووپی 5+1ی بە هەڵەیەکی مێژوویی لە قەڵەم دا.
قوربانیان و ئاوارهكانی شۆڕشهكهی سوریا 4 ملیۆنی تێپهڕاند
نوێترین ئاماری روانگهی سوریا بۆ مافهكانی مرۆڤ ئاماژه بهوه دهكات كه لهماوهی چوار ساڵی شۆڕشی وڵاتهكهیدا زیاتر له 240 ههزار كهس كوژراون و 30 ههزاری تر بێسهروشوێن بوون كه 12 ههزاریان منداڵن. ئهمه جگهله كه ئاوارهبوونی چوار ملیۆن هاوڵاتیی تر. بە پ4ێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، روانگهكه كه بارهگاكهی له بهریتانیایه رونیكردووهتهوه، لهماوهی دوو مانگدا ژمارهی كوژراوهكان 10 ههزار كهس زیادیكردووه، سهبارهت به كوژراوانی هاوڵاتیانی مهدهنی، ئامارهكهی روانگهی سوریا بۆ مافهكانی مرۆڤ ئاشكرایكردووه كه لهو ماوهیهدا ژمارهكه زیادیكردووه و بۆ 71 ههزارو 781 كهس بهرزبووهتهوه كه 11 ههزارو 964یان منداڵن. ههر لهناو ئهو ئامادارهدا هاتووه كه 42 ههزارو 384 كوژراو لهڕیزی گروپهكانی دژبه دهسهڵاتی بهشار ئهسهدن، هله ئۆپۆزسیۆن و ههڵگهڕاوهكانی دژی بهشارو توندڕهوهكان و هاوڵاتیانی كورد. ژمارهی ئهو توندڕهوه بیانییانهش كه له سوریا كوژراون، گهیشتووهته 34 ههزارو 375 ههزار كوژراو. بە پێی ئەم راپۆرتە، كوژراوانی سهربه هێزهكانی رژێمی ئهسهد پشكی شێریان بهركهوتووه كه 88 ههزارو 616 كوژراون واته سێیهكی كۆی كوژراوهكان پێكدههێنن، لهوانهش 50 ههزارو 570یان سهربازو 33 ههزارو 839 كوژراویان لههێزهكانی بهرگری نیشتمانی و 903یان لهچهكدارانی حزبوڵڵای لوبنانی و سێ ههزار و 304یان لهو میلیشیا شیعانهن كه له وڵاتانی ترهوه هێنراون.
ڕێکهوت: 2015-08-08 16:50:16
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
بهشی : ههواڵی کوردستان کات : 2021-01-27


تووڕەیی خەڵکی لوبنان لەبوونی بارهەڵگرەكانی ڕژیمی ئێران لە وڵاتەكەیان!
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-01-25

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-27
دوڕسا مەهیببەپێی وتەی ڕاگەیاندن و میدیا خۆماڵی و ناوچەیی و تەنانەت جیهانیەکانیش لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا نزیک بە سەد کەس لە کوڕان و کچانی شارو گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی بەهانەی دیارو نادیار گیراون و ڕەوانەی چاڵەڕەشەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران کراون . ڕوون و ئاشکرایە کە بەبێ گومان گرتن و بێ سەرو شوێن کردن و ئەشکەنجەو کوشتن بەدرێژایی چل ساڵی ڕابردوو بەشێک نا، بەڵکوو هەموو ناوەرۆک و بنەما سەرەکیەکەی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانی پێک هێناوە ، بەڵام ئەم شەپۆلی گرتن و دەستبەسەرکردنە نوێیەی کە لەم دوایانەدا لەلایەن ئەو رژیمەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەری هەڵداوە ، هەڵگری قسەکردن و لێکدانەوەو لێکۆڵ زیاتر ...



لێكدانەوەو خوێندنەوەی کەلاسی سکرتێری گشتی، سەبارەت بە نەتەوەیی و نیشتمانی.
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-27
ترۆریست پەروەری و كردەوەی ترۆریستی لە پێناسە سەرەكیەكانی دەسەڵات لە ئێرانە
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-18
