دوو شاکار و بەرهەمی ئەدەبیی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە
دوو بەرهەمی نووسەر و شاعیرانی کورد، مامۆستا شێرکۆ بێکەس و ئەحمەد قازی لەچاپ دراوە و بەم نزیکانە لەرێوڕەسمێکدا نواندنیان بۆ دەکرێت. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی شێعریی " پنجرەهایی رو بە سپیدە دم" کە گوڵبژێرێک لەشێعرەکانی شێرکۆ بێکەسی لەخۆگرتووە لەچاپ دراوە. ئەو بەرهەمە ناوازەیە لەلایەن "نیروان رەزایی" وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و بڕیارە رێوڕەسمی نواندنی و پەردەلادانەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی گەلاوێژ لەشاری تاران بەڕێوە بچێت. لەو رێوڕەسمەدا چەندین کەسایەتی ئەدەبیی و هونەریی وەکوو د. قوتبەدین سادقی، فەریاد شیری، مستەفا بەیگی بەشدار دەبن. لەلایەکی دیکەوە کتێبی " کلیلە و دێمنە" کە لەلایەن کۆچکردوو ئەحمەد قازییەوە لە فارسییەوە کراوە بە کوردی لەچاپ دراوە. بڕیارە ئەو بەرهەمە ناوازەیە لەمانگی خەرمانانی ئەمساڵدا لە ناوەندی توێژینەوەی کوردستان ناسی زانکۆی سنەوە بە ئۆگرانی ئەدەب و هونەر بناسێنرێت. ئەدیب، نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد مامۆستا ئەحمەد قازی پاش چەند ساڵ بەربەرەکانی لەگەڵ شێرپەنجەی ریخۆڵە سەرەنجام لەتەمەنی ٧٩ ساڵیدا مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەرێوەچوونی چەندین كۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شاری سنە
لە رۆژی پێنجچشەممە 29ی گەلاوێژی 1394، چەندین كۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شاری سنە لەمەر سیاسەتەكانی ئەو رژێمە دەرحەق بە خەڵكی كوردستان بەرێوە چوو.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، رۆژی پێنجشەممە 29ی گەلاوێژ، بنەماڵەی خوێندكارانی ناوەندە پێش دەبستانییەكانی شاری سنە لە نارەزایەتی بە هەزینەی سەرسوورهێنەر و وەرگرتنی پووڵی زۆر لەو بنەماڵانە لە بەرانبەر ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ناحیەی 3ی ئەو شارە كۆبوونەوە و خوازیاری وەرنەگرتنی ئەو برە پووڵە بوون كە لە خوێندكاران داوا كراوە. هەروەها لە كۆبوونەوەێكیتردا كۆمەڵێك لە كارمەندانی خەستەخانەی تەئمینی ئیجتماعی سنە لە نارەزایەتی بە دەركردنی لە ناكاو، لە بەرانبەر دەفتەری بەرێوەبەری ئەو خەستەخانەیەدا كۆبوونەوە و خوازیاری گەرانەوە بۆ سەر كارەكانیان بوون. جێگەی باسە كە هەر لە رۆژی پێنجشەممە 29ی گەلاوێژ، كۆمەڵێك لە بنەماڵەی نەخۆشەكانی خەوێندراو لە خەستەخانەی 160 قەرەوێڵەیی سنە لە نارەزایەتی بە وەرگرتنی پووڵی زۆر بە بیانووی پێراگەیشتنی دەرمانی و نەبوونی ئیمكاناتی دەرمانی نارەزایەتییان دەربری.
دوو لاوی كوردی خەڵكی دێولان لە ناو بیرێكی ئاودا خنكان
سێ گه‌نجی خه‌ڵکی گونده‌کانی ناوچه‌ی دێولان له پارێزگای سنە که‌وتوونه‌ته ناو بیرێکی ئاو که دوو که‌سیان له ته‌مه‌نه‌کانی 24 و 28 ساڵان له‌ناو ئاوه‌که‌دا به‌هۆی گازی CO2، خنکاون و گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنه‌وه و خزمه‌تگوزاری و فریاکه‌وتن شاره‌وانی سنه له مه‌رگی دوو گه‌نجی دێولانی به‌هۆی خنکان له بیری ئاو هه‌واڵی دا. مورته‌زا سه‌نه‌نده‌جی وتی: پاش ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی سێ گه‌نج له بیری ئاوی گونده‌کانی سلسله و لاله‌یی سه‌ر به ناوچه‌ی شاری بۆڵواناوای دێولان له پارێزگای سنە، ڕێکخراوی ئاگرکوژێنه‌وه له کاتژمێر 2:30 به‌ره‌به‌یان گرووپێکی 5 که‌سی بۆ شوێنی ڕووداوه‌که ناردووه. پاش هه‌وڵه سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌رکه‌وت که دوو گه‌نجی 24 و 28 ساڵه به گازی Co2 خنکاون و گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه و یه‌کێک له‌وانه توانیویه‌تی گیانی خۆی ڕزگار بکات. جێگەی باسە كە، گونده‌کانی "سلسله و لاله‌یی" له 20 کیلۆمه‌تری شاری بۆڵواناوا و له 40 کیلۆمه‌تری شاری دێولان دایه.
بریندار بوونی كۆڵبەرێكی كورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی رژێم
كۆڵبەرێكی كوردی خەڵكی ناوچەی سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەكانی رژێم بە توندی بریندار بوو. بە پ3ێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، كاتژمێر 9ی شەوی دووشەممە 26ی گەلاوێژی 1394، كۆڵبەرێكی كورد بە ناوی ناسر عەلیخانی خەڵكی گوندی گۆزڵەی سەر بە سەردەشت كەوتووەتە بۆسەی هێزە ئینتزامییەكانی رژێمی ئاخوندی و لە ئاكامی تەقەی راستەوخۆی ئەو هێزانە بە توندی بریندار بووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناسر عەلیخانی لە خەستەخانەی خۆمەینی شاری مەهاباد خەوێندراوە. جێگەی باسە كە، یەكێك لە هاورییانی ئەم كۆڵبەرە كوردە رایگەیاندووە كە هەر ئەو شەوە سێ سەر ئەسپی كۆڵبەران لەو بۆسەیەدا كوژراون.
بەرێوەچوونی كۆبوونەوەی نارەزایەتی لە كرماشان و سەحنە
لە شارەكانی كرماشان و سەحنە كۆبوونەوەی نارەزایەتی خەڵكی بەرێوە چوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، رۆژی سێشەممە 27ی گەلاوێژی 1394، كۆمەڵێك لە كارمەندانی شیركەتی هلدینگ سپیدار سەر بە سازمانی تەئمینی كۆمەڵایەتی رژێم لە شاری سەحنە لە نارەزایەتی وەرنەگرتنی دوو مانگ حەقدەستی دواكەوتووی خۆیان، كۆبوونەوەێكی نارەزایەتییان بەرێوە برد. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە كۆبوونەوەێكیتردا لە رۆژی سێشەممە، كۆمەڵێك لە كرێكارانی شیركەتی نووشایە سازی زەمزەمی كرماشان كە لە رەشەمەی 1393وە تاكوو ئێستا حەقی بیمەی خۆیان وەرنەگرتووە، لە بەرانبەر ئیدارەی ئەو شیركەتە لە 10 كیلۆمەتری جادەی كرماشان سنە كۆبوونەوە و خوازیاری وەرگرتنی مافەكانیان بوون.
لە هەڵبژاردنەكانی تۆركیاHDP ده‌بێته پارتێکی سێهه‌م
پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌توانێت جێگه‌ی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست بگرێته‌وه و ببێته پارتی سێهه‌می تورکیا. له ئێستادا ده‌نگه‌کانی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست و ده‌نگی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان گه‌یشتووه‌ته ئاستێکی یه‌کسان." به‌پێی بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان،ئۆزر سنجه‌ر، بنیاتنه‌ر و خاوه‌نی سه‌ره‌کی کۆمپانیای ڕاپرسی مێترۆپول له به‌رنامه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ له که‌ناڵی CNNturk، باسی له گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا کرد و ڕایگه‌یاند: له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی چڕ‌وپڕ که له چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوو ئه‌نجاممان دا و ئه‌و ڕاپرسییانه‌ی که به‌ڕێوه‌مان برد زیاتربوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ده‌نگی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP)مان بینی. تورکه‌کان، حکوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتێژیکیان كردووە و پارتی دیموکراتیکی گه‌لانیان کردووه‌ته ته‌نیا پارتی کورده‌کان و کورده‌کانیان له پارتی داد و گه‌شه دوور کردووه‌ته‌وه. به ڕای من به له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانکارییه‌کانی ئێستای تورکیا و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه که کۆمپانیای ڕاپرسی مێترۆپول ئه‌نجامی داوه پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌توانێت جێگه‌ی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست بگرێته‌وه و ببێته پارتی سێهه‌می تورکیا. ئه‌م بارودۆخه‌ش به مانای دروست بوونی له‌مپه‌ڕ له به‌رانبه‌ر یه‌کده‌نگی نێوان تورک- کورد له تورکیایه. پارتی داد و گه‌شه ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ی که پارتێک بۆ کورده‌کان بوو. ئه‌گه‌ر نه‌توانێت ئه‌م کاره بکات دڵنیا بن که پارتی کۆماری گه‌ل ده‌توانێت ئه‌م کاره به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام بدات.
ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خواستی كورده‌و ده‌بێت حكومه‌ت ڕێزی لێبگرێت
دوای ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانییه‌كانی سوور و سیلڤان كه سه‌ر به پارێزگای ئامه‌دن، ده‌ستگیر كردوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ده‌یان سیاسهتمهدارو چالاكیی كوردیان به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنی توركیا ده‌ستگیر كردوه.بە پ4ێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، گوڵتان كشاناك، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د له‌سه‌ردانێكیدا بۆ ناوچه‌ی سوور له ئامه‌د، ڕایگه‌یاند: پێویسته به زووترین كات سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان ئازاد بكرێن، چونكه ده‌ستگیر كردنه‌كه‌یان نایاساییه. كشاناك وتیشی: ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوبه‌ری خواستی گه‌لی كورده‌و پێویسته حكومه‌تی توركیا قبوڵی بكات.وتیشی: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان ده‌ستگیر بكات، ئه‌وا له ئامه‌دیش خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕاده‌گه‌یه‌نن.
کۆریای باکوور هێرشی کردە سەر کۆریای باشوور
لە درێژەی كێشەی درێژخایەنی نێوان هەردوو حکومەتی کۆریای باکوور و کۆریای باشور، هێزەکانی کۆریای باکوور بۆردومانی ناوچەیەکی سنووری کۆریای باشووریان کرد و ئەمانیش لە ئاکامدا موشەکیان ئاڕاستە کردن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، دوێنی پێنجشەممە 29ی گەلاوێژ کۆریای باکوور لە ئەنجامی پابەندنەبوونی کۆریای باشوور بە داواکارییەکانیان، بە هاوەن بۆردوومانی ناوچەی سەرسنوری (یۆنچیۆن)ی کۆریای باشووریان کرد.هێزەکانی کۆریای باشووریش لە وەڵامدا موشەکیان ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی کۆریای باکوور کرد و گرفتە کورتخایەنەکە کۆتایی هات، لە میانەی ئەم هێرشانەدە کەس نەبووە قوربانی. کۆریای باشوور لە ناوچە سنوورییەکاندا لە رێی لاودسپیکەری بەهێزەوە ئیدانەی سیاسەتی کۆریای باکوور دەکات و ئەوانیش لە وەڵامدا داوای لابردنی ئەم سیستەمە دەنگییانەیان کرد، وەڵامنەدانەوەی ئەو داواکارییە بووە هۆی هەڵگیرساندنی ئەم گرفتە.
ڕێکه‌وت: 2015-08-21 15:11:49
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )
به‌شی : هه‌واڵی ئێران کات : 2021-01-18


هاوپەیمانێتیەک بۆ کورتکردنەوەی دەستی ڕژیمی ئێران لە دۆلاری نەوت.
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2021-01-07

دیمانه

به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

به‌شی : سیاسی رۆژ: 2021-01-18
عەلی بەهرامیلە دوای 18 ساڵ نهێنی كاریی، بەرنامەی ناوكەیی رژیمی ئاخوندی لە ساڵی 2002دا لەلایەن شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە ئاشكرا كرا، ئەوەش بووە سەرەتایەكی نوێ بۆ گەمارۆ و ئابڵوقە و فشاری نوێی كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ سەر ئەو دەسەڵاتە. گەمارۆ و فشارەكان درێژەی كێشا هەتا سەركەوتنی باراك ئوباما بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2008دا، ناوبراو بە سیاسەتی (چۆماغ و هەویج) فشارەكانی سەر رژیمی ئێرانی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمریكا و بەتایبەت ئوروپا بەرێژەیەك پەرەپێدا كە دەسەڵاتی ئاخوندان بەتەواوی پەراوێز و گۆشەگیر كرابوو، كاریگەری فشارە ئابووری و سیاسیەكانی سەر رژیم زیاتر لە ناوخۆی ئێران و لەلا زیاتر ...
لێكدانەوەو خوێندنەوەی کەلاسی سکرتێری گشتی، سەبارەت بە نەتەوەیی و نیشتمانی.
به‌شی : سیاسی رۆژ: 2020-12-27
ترۆریست پەروەری و كردەوەی ترۆریستی لە پێناسە سەرەكیەكانی دەسەڵات لە ئێرانە
به‌شی : سیاسی رۆژ: 2020-12-18


ئایا بەربەستێکی كاریگەر لە سەر ڕێگەی ڕژیمی ئێران بۆگەیشتن بە بومبی ناوکەیی هەیە؟
به‌شی : سیاسی رۆژ: 2020-12-04
