وەزارەتی ئیتلاعات لێکۆڵینەوە لە بنەماڵە یارسانەکان دەکات
وەزارەتی ئیتلاعات بنەماڵەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی دەخاتە ژێر گوشار و لێکۆڵێنەوەیان لێ دەکات. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، باوکی یەکێک لە چالاکانی سیاسیی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بیجار لە ئوستانی کوردستان بانگهێشت و لێکۆڵینەوەی لێکراوە. رەزا شامورادی کە وەکوو پەنابەر لە وڵاتی ئووسترالیا نیشتەجێیە، بۆ چەندمین جار باوکیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی بیجار کردووە. ئەو هاووڵاتییە کوردەی دانیشتووی شاری بیجار لەلایەن مەئمورانی ئەمنییەتی هەڕەشەی لێکراوە لە دەبێ باسی ئەو لێکۆڵینەوەیە نەکات و بە نەهێنی لەلای خۆی رابگرێت. رەزا شامورادی یەکێک لە چالاکانی سیاسیی کورد که بنەماڵەکەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بیجار بانگهێشت و لێکۆڵینەوەیان لێکراوە پێشتر، شامورادی چەند وتارێکی لەسەر ئایینی یارسان کە لەلایەن حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە فەرمی نەناسراون بڵاوکردووەتەوە.جێگەی باسە كە، لەچەند مانگی رابرددودا حکومەتی ئێران گوشار دەخاتەسەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی و لەزۆربەی شارەکانی کوردستان، ئیدارەی ئیتلاعات پێوەندی راستەخۆ لەگەڵ بنەماڵەیاندا دەگرێت و هەڕەشەی ئەمنیەتی _قەزایان لێ دەکات.
خۆسووتاندنی مامۆستاێكی 59 ساڵەی كورد لە ناو فەرمانداری شاری سونقور
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سونقور سەربە ئۆستانی کرماشان بە ناوی مەنسوور كەیهانی لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان،سەرلەبەیانی دوێنێ یەکشەممە ٨ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەنسوور كەیهانی مامۆستای علوومی تەجرۆبی لەبەردەم بینای فەرماندریی سونقور ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەست دا. بەپێی وتەی ئەمیر ئاهئابادی جێگری سیاسی ئەمنییەتی پارێزگای كرماشان، ئەو هاوڵاتییە کورد دوای هاتنەدەرەوەی لەبینای فەرمانداری بەنزینی بەخۆیدا کردووە و خۆی سووتاندووە. ئەم بەرپرسەی رژێم هۆكاری خۆسووتاندنی ئەم پیاوە 59 ساڵەی كێشەی وەرگرتنی مجەوزی درووستكردنی بینا و ماڵیاتی شارەداری راگەیاندووە. کارناسانی کاروباری کۆمەڵایەتی لە کوردستان، کێشەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی بە هۆکاری سەرەکیی خۆکوژییەکان دەزانن.
داهێنانی نوێی داهێنەرێكی كورد بۆ گۆرینی ئاسن بە زێر
داهێنەرێكی كورد لە رێگای بەرهەمهێنانی مادەێكی شیمیایی توانیویە ئاسن بكاتە زێر. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، داهێنەرێكی كورد بە ناوی نەقد عەلی عەلەویفەرد دانیشتووی خوراسانی باکووری توانیویەتی لە رێگای داهێنانێكی نوییەوە و بە بەرهەمهێنانی ماددەیەکی شیمیایی ئاسنی ئاسایی هەرزان بەها بۆ جۆرێک ئاسنی گرانبەها و نزیک لە زێر بگوڕێت. جێگەی باسە كە ئەم داھێنەرە کوردە تاوەکو ئێستا چەندین خەڵاتی لە ئاستی ئێران و جیهان وەرگرتووە.
حسین دێهقان: لە دروستکردنی مووشەکی باڵستیک بەردەوامین
حسێن دێهقان، وەزیری بەرگری رژێمی ئاخوندی ئێران، لە کاتی وتاری نوێژی هەینی تاران رایگەیاند:" وڵاتەکەی سەرەڕای بڕیارنامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە دروستکردنی مووشەکی باڵستیک"، بە بێ ئەوەی بایەخ بە بڕیارنامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش و سزاکانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا لەمبارەیەوە بدات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، لە بەشێک لە پاشکۆی بڕیارنامەی ژمارە 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت پەسندکردنی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێراندا هاتووە" ئێران نابێت بەرنامەی بەرهەمهێنانی مووشەکی باڵستیکی هەبێت". وەزیری بەرگری رژێم رایگەیاند:" لە کەرتی پیشەسازی ئاسمانیی خۆماندا، چەندەها جۆر مووشەکی باڵستیکی بە مەودای جیاواز بەرهەم دەهێنین، مەودای هاویشتنی موشەکەکان بە جۆرێک دانراوە بۆ وەڵامدانەوەی هەرجۆرە هەڕەشەیەک لەسەر وڵاتەکەمان وەڵامدەرەوە بێت". جێگەی باسە كە، دێهقان لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا هۆشداریدا کە" هیچ بڕیارنامە یان هێزێک ناتوانێت رێگری لە ئێران بکات هێزی سەربازی خۆی بەهێز و فراوانتر بکاتەوە".
تاكوو ئێستا لە شەرەكانی سووریە 250 هەزار كەس كوژراون
نەتەوە یەکگرتووەکان دواین راپۆرتی خۆی لەسەر کێشەکانی سووریا بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماری قوربانیانی شەڕی نێوخۆیی ئەو وڵاتە و قەیرانەکانی بڵاوکردووەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، بە پێی ئەو راپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاوەکو ئێستا 250 هەزار کەس بەهۆی شەڕەوە لە سووریا کوژراون و 7 ملیۆن و 600 هەزار کەس ئاوارە و 4 ملیۆن کەسی دیکە پەنابەر بوون لە وڵاتان. ستیڤان ئۆبراین، نوێنەری بان کی-موون، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند" شەڕ لە سووریا بەردەوامە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەکو ئاو و کارەبا نییە. ئەمە لە کاتێکدایە کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی و بە سەدان کەسیان کوشتوون و بریندار کردوون". سەبارەت بە قەبارەی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نوێنەرەکەی بانکی موون لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت "نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاری 5 ملیۆن و 900 هەزار کەسی کردووە و دەرمانی بۆ 9 ملیۆن کەسی دیکە دابین کردووە، هاوکات ئاوی خواردنەوەی بۆ 5 ملیۆن کەس دیکە دابینکردووە.
لە سێدارەدانی 16 زیندانی لە ماوەی 3ی رۆژدا كە دوو كەسیان كوردن
لە ماوەی سێ رۆژدا 16 زیندانی لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە لە زیندانەكانی ئێران لە سێدارە دراون كە دوو زیندانیان كورد بوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، لە رۆژی 4ی خەرمانان بێهروز ئاڵخانی زیندانی سیاسی كورد لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە، لەو رۆژەدا 12 زیندانیتر لە زیندانەكانی ورمێ و كرماشان لە سێدارە دراون كە تاكوو ئێستا رژێمی ئاخوندی راینەگەیاندووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی دواتر 5ی خەرمانان زیندانیێكی دیكەی كورد بە ناوی جەماڵ جەعفەری دوای چوار ساڵ راگیران لە زیندان لە زیندانی ناوەندی سنە لە سێدارە دراوە. هەروەها رۆژی 7ی خەرمانان دوو زیندانیتر لە زیندانەكانی بەندەرعەباس و خۆرەمئاباد لە سێدارە دراون. جێگەی باسە كە رێژەی ئێعدامەكان لە ماوەی دوو ساڵ سەرۆك كۆماری حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری میانەرەوی رژێمی ئاخوندی لە 2 هەزار كەس تێپەریوە.
سێ وڵاتی ئهوروپا داوای كۆبوونهوه لهسهر قهیرانی پهنابهران دهكهن
وهزیرانی ناوخۆی فهرهنسا و ئهڵمانیا و بهریتانیا داوایان كرد لهسهر ئاستی وهزارهت، وڵاتانی ئهوروپا كۆبوونهوهیهكی بۆ تاوتوێكردین قهیرانی كۆچی نایاسایی ساز بكهن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، ههریهك له برنار كازنۆف، وهزیری ناوخۆی فهرهنسا و تۆماس دی میزیر، وهزیری ناوخۆی ئهڵمانیا و تێریزا مای، وهزیری ناوخۆی بهریتانیا داوایان له یهكێكیی ئهوروپا كرد، لهماوهی دوو ههفتهی داهاتوودا، كۆبوونهوهیهك بۆ وهزیرانی داد و ناوخۆی ئهو وڵاتانه ساز بكات.ههرسێ وهزیری ناوخۆی ئهو وڵاته له پهراوێزی كۆبوونهوهكانی وڵاتانی ئهوروپا كه له پاریس-ی پایتهختی فهرهنسا بهڕێوهچوو، كۆبوونهوه و بهیاننامهیهكیان دهركرد و بهپێویستیان زانی رێوشوێنی خێرا بهرامبهر لێشاوی پهنابهرانی نایاسایی بگیرێتهبهر كه روو له وڵاتانی ئهوروپا دهكهن. لهلایهكی دیكهوه، تێریزا مای، وهزیری ناوخۆی بهریتانیا پێشنیازی كرد ئهو پهنابهرانه له وڵاتهكهی دهربكرێن كه ئێستا بێكارن و بهبیانووی كاركردن روویان له بهریتانیا كردووه.
ڕێکهوت: 2015-08-31 14:52:08
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
بهشی : ههواڵی کوردستان کات : 2021-01-27


تووڕەیی خەڵکی لوبنان لەبوونی بارهەڵگرەكانی ڕژیمی ئێران لە وڵاتەكەیان!
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-01-25

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-27
دوڕسا مەهیببەپێی وتەی ڕاگەیاندن و میدیا خۆماڵی و ناوچەیی و تەنانەت جیهانیەکانیش لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا نزیک بە سەد کەس لە کوڕان و کچانی شارو گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی بەهانەی دیارو نادیار گیراون و ڕەوانەی چاڵەڕەشەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران کراون . ڕوون و ئاشکرایە کە بەبێ گومان گرتن و بێ سەرو شوێن کردن و ئەشکەنجەو کوشتن بەدرێژایی چل ساڵی ڕابردوو بەشێک نا، بەڵکوو هەموو ناوەرۆک و بنەما سەرەکیەکەی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانی پێک هێناوە ، بەڵام ئەم شەپۆلی گرتن و دەستبەسەرکردنە نوێیەی کە لەم دوایانەدا لەلایەن ئەو رژیمەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەری هەڵداوە ، هەڵگری قسەکردن و لێکدانەوەو لێکۆڵ زیاتر ...



لێكدانەوەو خوێندنەوەی کەلاسی سکرتێری گشتی، سەبارەت بە نەتەوەیی و نیشتمانی.
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-27
ترۆریست پەروەری و كردەوەی ترۆریستی لە پێناسە سەرەكیەكانی دەسەڵات لە ئێرانە
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-18
