له‌سه‌رهێل 95
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دیداری نێوان سازمانی خەبات و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

رۆژی یەكشەممە 15ی خەرمانانی 1394 هەیئەتێكی ئەنجوومەنی كارگێری حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی نوێنەرایەتی هەولێری سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانیان كرد. شاندی میوان كە پێكهاتبوون لە بەرێزان كاك هیوا سەیدسەلیم و كاك بەختیار مستەفا ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری و بەرێزان كاك تەها عەزیز و كاك جەعفەر هاشم ئەندامانی مەكتەبی پێوەندییەكانی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە لایەن شاندی نوێنەرایەتی هەولێر بەسەر پەرشتی بەرێز كاك رێبوار حسێنی بەرپرسی پێوەندییە كوردستانیەكان و كاك سامان ئەحمەدی كادری پێوەندیی هەولێری سامانی خەبات بە گەرمی پێشوازیی كران. 

لەو دیدارە دۆستانەیە دا وێرای پیرۆزبایی یادی 35ی ساڵەی دامەزراندنی سازمانی خەبات لە لایەن شاندی میوانەوە چەندین تەوەری گرینگی جێگەی بایەخی دوولایەن باس و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر كرا. دوولایەن لە كۆی باسەكاندا وێرای ئەوەی كە پێیان وابوو دۆخێكی گرینگ و چارەنووسساز باڵی كشاندووە بەسەر كوردستان لەهەمانكاتیشدا یەكدەنگی و یەكگرتوویی گەلی كورد دەتوانێ‌ هەلی گونجاو بۆ قۆستنەوەی دەرفەتەكان برەخسێنێ‌.

لە كۆتایی دیدارەكەدا هەر دوو لایەنی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لەسەر بەردەوامی چاوپێكەوتن و هاوكاریی و نزیكایەتی زیاتر پێیان داگرتەوە.
ڕێکه‌وت: 2015-09-07 18:01:56
به‌شی ( چالاکیه‌کان )





دیمانه

سیاسی