له‌سه‌رهێل 101
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لەسوئید خۆپیشاندانێك بۆ پشتگیری لە خەڵكی جزیرەی كوردستانی تركیا بەرێوە چوو

 رۆژی  یەك شەممە 22ی خەرمانانی1394   بەرانبەر بە 13/9/2015 بە مەبەستی پاڵپشتی لە خەڵكی بێ تاوانی جزیزەی كوردستانی تركیا و باقی شارەكانی تری كوردستان خۆپیشاندانێكی جەماوەریی بەرێوە چوو. ئێوارەی رۆژی یەك شەممە سەعات 2ی دوانیوەرۆ لە شاری یەفلەی وەڵاتی سوئید  ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە كوردانی وڵاتی سوید گردبوونەوە وڕێپێوانێك دژی سیاسەت و هێرشەكانی دەوڵەتی تورك بۆسەر شارەكانی  كوردستانی تركیا و كۆمەڵكوژی خەڵكی شاری جەزیرە بەرێوە چوو.

خۆپیشاندانەكە نزیك بە یەك سەعاتی خایاند و  و تیایدا چەند دروشم بۆ مەحكووم كردنی سیاسەتەكانی رژیمی تركیا و پاڵشتی لە خەڵك ووترانەوە.  جێگەی باسە لەو خۆپیشاندانەدا بەشێك لە ئەندامانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بەسەرپەرشتی بەرێزان كاك عەتا كەریمی و كاك عەلی عەزیزی ئەندامانی كومیتەی سوئیدی سازمانی خەبات بەشدارییان كرد.

صورة
ڕێکه‌وت: 2015-09-16 17:34:37
به‌شی ( چالاکیه‌کان )





دیمانه

سیاسی