له‌سه‌رهێل 92
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری سازمانی خەبات ی كوردستان لە رێورەسمی چلەی ماتەمینی شەهید فەریدوون جوانرۆیی

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 12ی رەزبەری 1394 لە هۆلی شەهید سەعد عەبدوڵلای شاری هەولێر رێورەسمی چلەی ماتەمینی شەهید فەریدوون جوانرۆیی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێوەچوو. 

لەو رێورەسمەدا كە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەكان بەرێوە چوو تێیدا لەسەر بانگهێشتی فەرمی، شاندێكی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەرێز كاك بێهروز ئەردەلان كارگێری كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستان بەشدارییان كرد. هەر لەو ڕێوڕەسمەدا وێرای پێش كەش كردنی ووتاری بەرێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، چەندین ووتار و هۆنراوە سەبارەت بە خەبات و ژیانی سیاسی شەهیدی فەرماندە فەرەیدون جوانڕۆیی پێشكەش كرا. جێگەی باسە هەر بەو بۆنەوە پەیامی ماتەمینی سازمانی خەبات ی كوردستان پێش كەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمە كرا و لە نزیكەوە هاوخەمی خۆیان لەگەڵ سەركردایەتی پارتی دیموكرات و خانەوادەی شەهید فەریدوون نوێ كردەوە.

صورة
ڕێکه‌وت: 2015-10-05 18:35:25
به‌شی ( چالاکیه‌کان )





دیمانه

سیاسی