له‌سه‌رهێل 104
سێ‌شه‌مه 4 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرێوە چوونی دەورەیێكی دیكەی فێرگەی سیاسی نیزامی لە بنكەی سازمانی خەبات

رۆژی سێ شەممە 21ی رەزبەری 1394 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران رێورەسمی دەورەیێكی دیكەی فێرگەی سیاسی نیزامی بە ناوی دەورەی شەهیدانی مانگی رەزبەر بەرێوەچوو و تێیدا پۆلێك لە لاوانی شۆڕشگێری كوردستان چەكدار كرانەوە. رێورەسمەكە بە سرود و دەقیقەیێك وێستان بۆ روحی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد و پاشان لە رێگەی كورتە فیلم و بە دەنگی بەرێز كاك عەبباس دیواندەر ناو و كورتەی ژییاننامەی شەهیدانی مانگی رەزبەر پێش كەش كرا. پاشان پەیامی فێرگەی سیاسی نیزامی سازمانی خەبات لە لایەن بەرێزكاك سارۆ حسێنی لە بەرپرسانی فێرگە پێش كەش كرا. لە پەیامی كۆتایی دەورە وێرای پیرۆزبایی وەرگرتنی چەكی پێشمەرگایەتی لە پێشمەرگە تاە پەیوەست بووەكان ، سەرەنج خرایە سەر ئەركی پیرۆزی پێشمەرگایەتی و زەرورەتی جێ بەجێ كردنی ئەو ئەركە لە لایەن هەموو رۆڵە خۆنەویستەكانی كوردستان و درێژە دان بە رێبازی شەهیدان و خەبات لە پێناو وەدیهاتنی مافەكانی گەلی ستەمدیتووی كورد بە ئەركێكی گرینگ و پیرۆز زاندرا. بەرێز حسێنی لەبەشێك لە پەیامەكەی دا ئاماژەی كرد بە رەوشی جولانەوەی كورد لە كوردستانی ئێران و ئاسۆی سەركەوتن و وەدیهاتنی مافەكانی خەڵكی كوردستانی بە تێكۆشانی نەپساوەی خەباتكاران بە روون پیشان دا و لەهەمان كاتدا ئەركەكانی خەباتكارانی لەقۆناغەكانی داهاتوو بە گرینگتر و هەستیار تر زانی. 

لەدوای پێش كەش كرانی پەیامی فێرگەی سیاسی نیزامی كاك هەڵۆ یەكێك لە ئەندامانی پەلەكە بە نوێنەرایەتی هاورێیانی لە پەیامێكدا رێز و پێزانینی خۆیانی بۆ سەرجەم مامۆستایانی دەورەكە دەربڕی. 

هەر بەو بۆنەوە شیعرێك لەسەر پێشمەرگە لە لایەن بەرێز كاك رێبوار حسێنی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پێش كەش كرا و لە برگەكانی دواتریش چەندین سرود لە لایەن چەند لاوێكی هونەرمەندی ریزەكانی سازمانی خەبات پێش كەش كرا.

لە بڕگەی كۆتاییدا چەكی شەرەف و پێشمەرگایەتی لە لایەن بەرێز كاك رەشید سلێمانی پێشمەرگەی دێرین بەسەر پێشمەرگەتازە پەیوەست بووەكاندا دابەش كرا.

 

صورة
ڕێکه‌وت: 2015-10-14 17:20:29
به‌شی ( چالاکیه‌کان )





دیمانه

سیاسی