له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سەردانی شاندێكی كۆما جڤاكێن كوردستان لە سازمانی خەبات ی كوردستان

: رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 30ی رەزبەری 1394 شاندێكی كۆما جڤاكێن كوردستان سەردانی بارەگای سازمانی خەبات ی كوردستان لە شاری هەولێری كرد. شاندی KCK كە پێكهاتبوون لە بەرێزان سەرحەد وارتوو ئەندامی كومیتەی بەرێوەبەری ك.ج.ك و هەروەها بەرێز كاك جەماڵ ئەرداڵ نوێنەری ك.ج.ك لە هەرێمی كوردستان و كاك مەروان روژوان ئەندامی كومیتەی پێوەندیی لە لایەن هەیئەتێكی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز كاك رێبوار حسێنی بەرپرسی پێوەندییە كوردستانیەكانی سازمانی خەبات ی كوردستان بە گەرمی پێشوازیی كران. 

لەو دیدارە دا كە نزیك بە سەعاتێكی خایاند لەسەر چەندین تەوەری گرینگی رۆژ ئاڵوگۆری بیرورا كرا. لە نێو باسەكان باسی بزووتنەوەی كورد بە گشتی لە هەموو بەشەكانی كوردستان تاوتوێ‌ كرا و هەروەها دوایین رووداوەكانی ناوچەكە و جیهان پێوەندیدار بە كورد قسەی لەسەر كرا. هەروەها هەڵبژاردنەكانی تركیا و بەشداری HDP و هەروەها ئاگەربەستی یەك لایەنەی پارتی كرێكارانی كوردستان لەو باسانە بوون كە قسە و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر كرا. 

لە كۆتایی دیدارەكە دا لەسەر پێوەندیی و دۆستایەتی نێوان سازمانی خەبات ی كوردستان و كۆما جڤاكێن كوردستان پێداگری كرایەوە. 

صورة
ڕێکه‌وت: 2015-10-23 16:34:37
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-05 16:15:13
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

سیاسی