
رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 10ی خەزەڵوەری 1394 بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران وێرای بەشێك لە ئەندامانی سەركردایەتی مەقەری سازمانی خەبات لە بەرەكانی شەر دژی داعشی بەسەر كردەوە و لە رێورەسمێك دا رێز لە 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستان گیرا. سەرەتای رێورەسمەكە بە دەقیقەیێك بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە یاد و روحی شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد و پاشان پەیامی كومیتەی ناوەندی بەو بۆنەوە لە لایەن بەرێز خاتوو زێنەب حسێنی ئەندامی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستان پێش كەش كرا، لەدوای پێش كەش كردنی پەیامی كومیتەی ناوەندی بەرێز كاك بێهروز ئەردەڵان كارگیری كومیتەی ناوەندی و بەرپرسی كومسیونی سیاسی نیزامی سازمانی خەبات سەبارەت بە رۆژی پێشمەرگە و كەسایەتی و نرخی پێشمەرگە قسەی كرد. لەناو ئاخنی رێورسمەكە چەندین شیعر و سرودی شۆڕشگیرانە لە لایەن پێشمەرگەكانی هیزی یەكشەوەی سازمانی خەبات پێش كەش كران. لە بڕگەیێكی دیكەی رێورەسمەكە لە لایەن دوو منداڵی ریزەكانی شۆڕش گوڵ بەسەر پێشمەرگەكان دابەش كرا و بە چەپلە رێزان، رێزیان لێگیرا. هەر لەو رێورەسمەدا باسی شەری قارەمانانەی هەژدە دۆلان كە تێیدا هیزێكی یەكجار گەورەی رژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتووی ئاخوندی تێك شكێندرا و حەماسەیێكی كەم وێنە خوڵقیندراو بە رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ناودێر كرا بە وردی تیشكی خرایە سەر و بیرەوەرییەكانی ئەو رۆژانە زیندوو كرانەوە و هەروەها كۆمەڵیك رێنوێنی و راسپاردەی بەسوود پێش كەش بە پێشمەرگەكانی هێزی یەكشەوەی سازمانی خەبات كران كە لە ئێستا دا لەبەرەكانی شەر لەبەرانبەر ترۆریستانی داعش لە جەنگ و رووبەرووبوونەوە دان.


ڕێکهوت: 2015-11-04 18:42:56
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





