له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سەردانی رێكخراوی NOREF بۆ لای سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

  رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 20ی خەزەڵوەری 1394 هەیئەتێكی رێكخراوی نۆریف كە كارەكەیان تایبەتە بە بابەتی ئاشتی و لە ئێستا دا لێكۆڵینەوە لەسەر پرسی جوڵانەوەی كورد دەكەن سەردانی بنكەی سەركردایەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانیان كرد و لە لایەن بەرێز كاك بابەشێخ حوسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات و هەیئەتێكی هاورێی پێشوزاییان لێكرا. سەرەتا بەرێز هێنریك سۆن جێگری سەرۆكی رێكخراوی نۆریف بۆ پرسی ئاشتی و جێگیر لە وەڵاتی نوروێژ ئامانجی سەردانەكەی بۆ لای سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران وەك حیزبێكی تایبەت بە بەشی كوردستانی ئێران شی كردەوە و ووتی كە ئێمە لێكۆڵینەوەێكی ئاكادیمیكمان دەست پێكردووە سەبارەت بە پرسی كوردو كێشە و لەمپەر و ئامانج و مەبەستەكانی ئەو جوڵانەوەیە. سۆن داوای لە بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات كرد كە سەبارەت بە خوێندنەوەی خۆیان لەهەمبەر بابەتە پێوەندیدارەكانی جوڵانەوەی كورد و بە تایبەتی رەوشی ئێستای جوڵانەوەی كورد لە كوردستانی ئێران وخەت و رێبازی سازمانی خەبات لەو پێوەندییەدا شیكردنەوەی پێویست بدات. بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە وردی مێژووی تێكۆشانی سازمانی خەبات و قۆناغەكانی خەباتی سیاسی بۆ هەیئەتی میوان شی كردەوە و هەر لەدرێژەی دانیشتنەكە سەبارەت بە رەوشی كورد لە كوردستانی ئێران و خوێندنەوەیان بۆ چۆنیەتی گەیشتن بە مافەكانی گەلی كورد بەریز كاك بابەشێخ حسێنی ئاماژەی بە مێژووی رەشی دەسەڵاتداریەتی ئێران كرد و بە تایبەتی لەسەر پرسی دیالۆگ و دانیشتن لەگەڵ رژیم هەڵوەستەی كرد و وێرای شیكردنەوەی سیاسەتی نگریس و نەگۆری رژیم لەو پێوەندییەدا تەكیدی لەسەر ئەوە كردەوە كە نەك تەنیا گەلی كورد بەڵكو هیچ تاكێكی سەر بە گەلانی تریش لە ئێران بە بوونی ئەو دەسەڵاتە بە مافەكانیان ناگەن و چارەسەر گۆرینی دەسەڵات لە رێگەی خەباتی هەمەلایەنەی گەلان و جەماوەری ئێرانە. هەر لە درێژەی باسەكان تەوەرێكی تر تایبەت كرا بە خوێندنەوەی دۆخی كورد لە ئاستی ناوچەكە و جیهان و بە تایبەتی لەدوای هاتنی داعش و شەری ئەو گرووپە ترۆریستیە بەرێز بەرێوەبەری گشتی سیاسەتەكانی سازمانی خەبات ی لەو پێوەندییەدا شیكردەوە. بەرێز كاك بابەشێخ هەر لەو كۆبوونەوەیەدا لە تەوەری چۆنیەتی پێوەندییەكانی حیزبەكانی كوردستانی ئێران و پرسی یەكگرتوویی وێرای باس كردنی هەولەكان لەو پێوەندییەدا و كێشە و لەمپەرەكانی، داوای لە رێكخراوی نۆریف كرد كە یەكێك لەتەوەرەكانی لێكۆڵینەوەكەیان تایبەت بەو باسە بێت و لەو پێوەندییەدا لە چوارچێوەی وۆرك شۆپ و سیمینار ئەو باسە بكەنەوە، كە لە لایەن بەرێز سۆن پێشوازیی لێكرا و ووتی بە دڵنیایەوە لەگەڵ رێكخراو باسی ئەو پێشنیارە دەكات. هەیئەتی میوان خۆشحالی خۆیان لەو سەردانە دەربری و لە پاش 2 سەعات لە لایەن خانەخۆی میوانەكان بەرێ كران. جێگەی باسە بەرێز كاك عەبدوڵلا حیجاب كەسایەتی تێكۆشەر و چاودێری سیاسی لەگەڵ هەیئەتی نۆریف بەشداریی كۆبوونەوەكە بوون.

صورة

صورة

صورة
ڕێکه‌وت: 2015-11-12 17:19:10
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی