له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری پەیوەندی سلێمانی سازمانی خەبات لە 19یەمین فستیواڵی گەلاوێژ

 19یەمین فستیواڵی گەلاوێژ سەعات 10ی سەر لە بەیانی 28ی خەزەڵوەری 1394، لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی دەستی بە كارەكانی خۆی كرد. لەو فستیواڵەدا لەسەر بانگهێشتی فەرمی بەرێوەبەرانی فستیواڵەكە هەیئەتێكی پەیوەندییەكانی سازمانی خەبات لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی بەرێز كاك فوئاد جەعفەری بەرپرسی پەیوەندی سلێمانی و خاتوو بەیان ئەحمەدی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێكخراوی لاوان بەشدارییان لە 19یەمین خولی فستیواڵی گەلاوێژدا كرد. جێگەی باسە كە فستیواڵەكە بە دەقیقەێك بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستی بە كارەكانی خۆی كرد و دواتر پەیامی بەرێوەبەری فستیواڵەكە و هەروەها پەیامی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەن بەرێز قوباد تالەبانییەوە خوێندرایەوە.

 
ڕێکه‌وت: 2015-11-20 15:28:31
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی