له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سەردانی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بۆ لای بەرێز برایم سۆفی

 رۆژی شەممە 30ی خەزەڵوەری 1394 بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە هاوریەتی شاندێكی سەركردایەتی بەرێز كاك برایم سۆفی (ئەبوو تارا) كەسایەتی نیشتمانپەروەر و ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعی بەسەر كردەوە و لە لایەن بەرێزیان و هەیئەتێكی یاوەری بە گەرمی پێشوازیی كران. لەو دیدارە دۆستانەیە دا كە بە ئامانجی هەواڵپرسین و بەسەر كردنەوەی بەرێز ئەبوو تارا دۆستی سازمانی خەبات  و بزووتنەوەی كوردستانی ئێران بوو، هاوكات چەندین باس و تەوەری رۆژ وتووێژ و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر كرا. بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات سپاسی هەستی دۆستانەی بەرێز ئەبوو تارای كرد كە هەمیشە وەك خەمخۆریێك بووە بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی كورد و بە تایبەتیش لەراست رۆژهەڵاتی كوردستان هەوڵی شایانی داوە و هەڵوێستەكانی بە شاسانی رێز و پێزانین وەسف كرد. لەبەرانبەریشدا بەرێز كاك برایم سۆفی خۆشحالی زۆری خۆی بۆ ئەو بەسەر كردنەوەیەی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی كور دستانی ئێران دەربڕی. لە درێژەی كۆبوونەوەكە لەسەر پتەو بوونی پێوەندیی نێوان سازمانی خەبات و حیزبی شیوعی  پێداگری كرایەوە.هەردولایەن لە سەر كارو چالاكی بە مەبەستی پێوەندی و دۆستایەتی لە نێوان لایەنەكانی كوردستانی پێداگریان كرد.

صورة
ڕێکه‌وت: 2015-11-22 16:20:00
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی