له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە یادی چوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی خاتوو دانیال میتران

: رۆژی دووشەممە رێكەوتی 23/11/2015 لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵلا یادی چوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی خاتوو دانیال میتران دۆست و هاوكاری كورد كرایەوە. ئەو یادە كە بە ئامادەبوونی بەرێز كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ژمارەیێك لە بەرپرسانی حكوومەتی هەرێم بەرێوە چوو تێیدا لەسەر بانگهێشتی فەرمی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی هاورێ لەگەڵ هەیئەتێكی سەركردایەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بەشدارییان كرد. 

سەرەتای یادەكە بە دەقیقەیێك وێستان بۆ رێزگرتن لە روحی شەهیدان دەستی پێكرد و پاشان بەرێز سەرۆكی هەرێم پەیامێكی بەو بۆنەوە پێش كەش كرد و لە درێژەی یادەكەش چەندین پەیامی جیاجیا بەو بۆنەوە پێش كەش كران. 

لەدوایین برگەی یادەكەش وێرای ووتەیێك لە لایەن هونەرمەند شڤان پەروەر بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی خاتوو دانیال میتران دووسرودی شۆڕشگیرانە و نەتەوەیی پێش كەش كرد. 

 صورة

 
ڕێکه‌وت: 2015-11-24 15:38:01
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی