
25ی نوامبر وەك رۆژی سڕینەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان،میژووێكی هەیە وبە داخەوە تا ئێستا لە زۆربەی كۆمەڵگاكان ئەم رۆژە تەنیا لە چوارچێوەی تێئۆری ماوەتەوە، بەڵام ئەم رۆژە وەك رۆژی خەبات لە دژی جیاوازی وتوندوتیژی، بۆ ئافرەت و هەموو ئەوانەی بە دەست فەرهەنگی پیاوسالاری و بە گشتی دەسەلاتی رەهاوە دەناڵێنن،گرینگی خۆی هەیە و پێویستە بە چاوی ڕێزەوە لە هەوڵ و ماندوو بوونی ئەو كەسانەی ئەم خەبات ورۆژەیان گەیاندە ئەم قۆناغە بڕوانین و ریز بگرین لە جوامێریان كە بە فیدا كردنی گیانی خۆیان دڕیان داوە بە شەوەزەنگ وتروسكەیێكی هیوایان بۆ كۆمەڵگەی بەرابەریخواز دروست كرد.
بەم بۆنەوە و هەروەها گیانبازی و موبارزەی رەوا لە بەرانبەر توندوتیژی و نابەرانبەرییەكان، ئەم رۆژە مێژووییە پیرۆز دەكەین و ریز دەگرین لە تەواوی ئەو كەسانەی كە بە هەوڵ و ماندووبونی خۆیان رۆژی 25ی نوامبریان وەك رۆژی سڕینەوەی توندوتیژی تۆمار كرد.
نێزیك بە نیوسەدە بەر لە ئێستا سێ خوشكی خەباتكار لە سێدارەدران. ئەم خوشكانەی میراباڵ لە كاتێكدا گیانیان لێ ئەستێندرا كە گۆپاڵدارانی رژیمی ترۆئیلۆ لەوپەری دڕندەیدا، هەوڵی پاراستنی دەسەڵاتی دیكتاتۆرانەیان ئەدا و پشووی كۆمەڵگایان سوار كردبوو. خۆینی رژاوی ئەم سێ ژنە تێكۆشەرە بووە هەوێنی شۆڕش و توڕەیی جەماوەری لە دژی دیكتاتۆر ولە ماوەی نێزیك بە ساڵیكدا حكومەتی ملهوری ئەو وەڵاتەی بەلادا هێنا. خوشكانی میراباڵ كە بوونە هۆی رۆخانی دیوەزمەی رۆژگار، بووشنە هۆی جەماوەرتر بوونی رەوتی شۆڕش وكەسانێكی زۆر كەوتنە سەر ئەو رێچكەیەی كە دەبێت چۆن ئەم بەستێنە خۆش بكرێت كەبتوانرێ لە وەها ڕووداوێكی وا، گەورەترین شۆڕش وەرێبخرێت.
كاری بەردەوام بۆ زیندوو راگرتنی یادی ئەو تێكۆشەرانە، لە كۆنفرانسێكدا لە ساڵی 1981، رۆژی 25ی نوامبری بە دووی خوێدا هێنا كە وەك رۆژێكی نێونەتەوەی دێتە ئەژمار و هەمووساڵێك یاد دەكرێتەوە.
بەداخەوە بە هۆی كۆمەڵێك بەربەست وناهنجاری،رۆژی سرینەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان زیاتر لەسەر وەرەقە دەردەكەوێت و رێك لە رۆژی 25ی نوامبر ئەم رۆژە بە بیرمان دێتەوە كە رۆژێكیش هەیە كە بە سڕینەوەی توندوتیژی دەناسرێت. دیارە لەگەڵ بەربەست و شتەباوەكانی حاكم، كەموكۆڕی لە ژنان وئافرەتانی چالاكیشدا هەیە وخۆمان بە پلەی یەكەم لەم پێوەندیەدا لێپرسراوین. ئێمە وەك رێكخراوەكانی ئافرەتان كە دەبێت بەردەوام لە هەوڵی زەمینەسازی بۆ بە رێكخراوەتر كردنی كاری ژنان بین و هەمووان پێكەوە گرێ وگۆڵەكانی ئافرەت لە كۆمەڵگا لە چوارچێوەی قسە بهێنینە دەر ولەم پێوەندیەدا گەڵالەی نوێمان هەبێت،زیاتر خۆمان بە كاری لاوەكیەوە سەرقاڵ كردوە و وەك ژن لە چوارچێوەی ماڵ دەجولێَن،كە ئەم جۆرە ناكارایی و راوەستاویەمان زەربەی گەورەی لێداوین وبۆتە هۆی ئەوەش كە ئەو ئاوات و ئارەزوە نەبین كە ژنان لە كۆمەڵگاكەمان بە ئێمەی هەبوو.
پێویستەو زەرورە كە رچەشكێنان و ئەو كەسانەی كە خەمی مرۆڤایەتیانە وهەموو ژیانی خۆیان لەم رێگەدا فیدا كردوە، دڵسۆزانەتر بێنەوە مەیدان وئەو پەیامە لە بیر نەكەن كە لە سەرەتای كارمانەوە رامانگەیاند. ئەو پەیامەی كە باس لە ئینسانیەت دەكا وهەرجۆرە دەستدرێژیێك رەت دەكاتەوە. پێویستی خەلك و خواستی ژنانی تێكۆشەر ئەوەیە كە رێكخراوەكانی ژنان هەوڵی هاوخەباتی بدەین و لەم بێدەنگیەی كە باڵی كێشاوە بەسەر رەوتی خەباتەكەماندا خۆ دەرباز بكەین. بێگومان بەشێك لە بەرهەمی كارو هاوخەباتی ئێمە ئەوەیە كە بەم راوەستاویەوە،ئێستاش ژنان پێش قەدەمن ولەم ئالۆزی وكوشتوبڕەی كە بەرۆكی كوردستانی گرت و بەهۆی دژمنانی مرۆڤایەتی ژیان كەوتە بەر مەترسی، ئافرەت ڕۆڵی خۆی گێڕاو ژنانی كورد ئەوەیان سەلماند كە لە پاراستنیشدا قسەی یەكەم دەكەن.
ئافرەتان لە ریزی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران كە لە كاری پێشمەرگایەتیدا دەور و ڕۆڵی تایبەتیان هەیە،لە كاری رێكخراوی ئافرەتانیش لە چالاكی بەردەوامدان ولە پێوەند بە چالاكی گشتی كاران. بەپێی پێگەو خەباتی چەندین ساڵەی ئەم رێكخراوە،ئافرەتان لە وەڵاتەكەمان چاوەڕوانی زیاترمان لێدەكەن.هەوڵ ئەدەین لەحاست چاوەروانی ئەوان بین وبەلانی كەمەوە كار بۆ ئەوە دەكەین كە رێكخراوەكانی دیكەی ژنان كە سەروە حیزبەكانی كوردستانن لە دەوری پلاتفۆرمێك بۆ كاری هاوبەش كۆبكەینەوە.بە باوەری ئێمە یەكریزی رێكخراوەكان بۆ كاری هاوبەش،كاریگەری لەسەر پێوەندی سازمان وحیزبەكانی دیكەش دەبێت وئەگەر بتوانین ئەم رێكخستنە ئەنجام بدەین دەتوانین جۆرە هاوخەباتیێكیش لە نێو ئەحزابدا دروست بكەین.
پیرۆز بێت 25ی نوامبر
رێكخراوی ئافرەتاني خەباتی كوردستانی ئێران
25/11/2015
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





