
رۆژی هەینی رێكەوتی 13 سەرماوەرزی 1394 لە بارەگای سەركردایەتی رێكخراو و بەئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری و هەروەها بەشێك لە ئەندامان، یەكەمین كۆڕی گشتی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بەرێوەچوو .
سەرەتای بەرنامەكان بە ساتێك بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان بەگشتی و سازمانی خەبات بە تایبەتی دەستی پێكرد. لە پاشاندا بەرێز كاك سارۆ حوسێنی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری وتەی بەخێرهاتنی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد لە دواتردا داوا لە بەرێز كاك ئارام سلێمانی بەرپرسی یەكەمی رێكخراوی لاوانی خەبات كرا بۆ پێشكەشكردنی راپۆرتەكەی.
بەرپرسی یەكەمی رێكخراو وێرای دەربڕینی خوشحاڵی خۆی بۆ بەستنی كۆری گشتی سەبارەت بە باروودۆخی لاوان بە گشتی و بە تایبەتی لاوان لە كوردستانی ئێران و هەروەها كاروچالاكیەكانی ماوەی رابردووی رێكخراوی لاانی خەبات بە تیروتەسلی قسەی كرد و لەناو باسەكەیدا بەشێوەیەكی گشتی باس لەو كێشەو گرفتانەی لاوان كرا لە ماوەی رابردوودا بە تایبەت لە سەر پرسەكانی تایبەت بە مادەی هۆشبەر و رێژەی تووشبوانی و هەروەها بێكاری لاوان وئیعدامە یەك لەدوای یەكەكان بەدەستی رژێمی ئاخوندی و هەروەها خۆكوژی و زۆر بابەتی دیكەی گرینگ ئاماژەی پێدرابوو و دۆخی لاوان لە هەموو رەهەندە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و كڵتوورییەكان هەڵسەنگاندنی بۆ كرابوو .
بەشی كۆتایی راپۆرتەكەدا كە تەرخان كرابوو بۆ كاروچالاكیەكانی رێكخراو و هەروەها بەشداری رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران لەرێگەی سازمانی خەباتەوە لە سەنگەری شەری دژی داعش لە هەرێمی كوردستان بەرزنرخێندرا و راگەێندرا كە پێویستە هەموومان لە ئاست كەمووكورییەكان خۆمان بە برپرسیار بزانین و هەركاتێك بەو هەستەوە كارمان كرد بێگومان سەركەوتوودەبین لە ئەرك وكارەكانماندا.
لە پاشاندا هەریەكە لە ئەندامانی كۆری گشتی كە بەشێكیان لە رێگای ئینتەرنێتەوە بەشداریان كردبوو بە شێوەیەكی چالاكانە لە سەر هەركام لەو بابەتانەی كە باسكران تێبینی و پێشنیاری خۆیان بۆ زیاتر دەوڵەمەندكردنی راپۆرتەكە پێشكەشكرد لە كۆتاییدا بەپێی دەنگ راپۆرتی دەستەی بەرێوەبەریی بۆ كۆری گشتی پەسەند كرا .
لە برگەیەكی دیكەی كۆری گشتیدا كاك شەمال میللی وەك ئەندامی نوێی دەستەی بەرێوەبەری لەلایەن كۆری گشتی هەڵبژێردرا.
لە دوایین بڕگەش پێداگری لەسەر ئەوە كرایەوە كە سەرەڕای ئەو كارانەی كە لەرابردوودا كراون پێویستە رێكخراوی لاوان زیاتر لە رابردوو كار و چالاكی ئەنجامبدات لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری لاوان و هەروەها قازانجە گشتیەكانی نەتەوەكەمان و پاشان لە كەشێكی ئارام كۆری گشتی كۆتایی پێهات .
كۆری گشتی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران هەر 6 مانگ جارێك بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری و ئەندامانی رێكخراوی لاوانی خەبات بەرێوەدەچێت و تێیدا راپۆرتێكی تایبەت بەلاوان لە ماوەی 6مانگی رابردوو دەخرێتە بەرباس و بەپێی هەلومەرج كۆری گشتی دەتوانێت ئالوگۆر لە دەستەی بەرێوەبەری و شێوە و بەرنامە و دەستووری كاری دا بكات .

ڕێکهوت: 2015-12-07 09:47:33
بهشی ( لاوان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





