
رۆژی هەینی رێكەوتی 11/12/2015 لە شاری هامبورگی وەڵاتی ئاڵمان رێپێوانێك بە مەبەستی مەحكووم كردنی پێشێلكاریی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران و هەروەها پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی بە تایبەتی گیراوانی سیاسی كورد لە ئێران رێپێوانێك رێكخرا. ئەو رێپێوانە كە بە پشتیوانی رێكخراوی مافی مرۆڤ لقی هامبورگ رێكخرابوو تێیدا بەشێكی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب و رێكخراوەكانی كوردستانی بەشدارییان كرد و دروشمی ئازادی بۆ خەڵكی ئێران و ئازاد كردنی زیندانیانی سیاسیان بەرز كردەوە و لەم رێگەوە سیاسیەتەكانی رژیمی ئاخوندییان لە راست مافەكانی مرۆڤ شەرمەزار كرد و هەروەها پشتیوانیان لە زیندانیانی سیاسی كورد و ئێرانی دووپات كردەوە. هەر لەو خۆپیشاندانەدا هاوەڵاتیان و چالاكانی مافی مرۆڤی ئاڵمان هاودەنگیان لەگەڵ خۆپیشاندەران كرد و پشتیوانیان لە داوا رەواكانی خۆپیشاندەران دەربڕی.
جێگەی باسە هەیئەتێكی كومیتەی ئاڵمانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەرێز كاك كەماڵ تەوكووڵی لەو رێپێوانەدا بەشداریی چالاكانەیان كرد.

ڕێکهوت: 2015-12-12 15:18:33
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





