
رۆژی 12/12/2015 كومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە سەردانێكی كاریی بۆ وەلاتی یۆنان چاوی بە بەرپرسانی كومیتەی یۆنانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەو وەلاتە كەوت. بەرێز كاك ئازادی حوسێن زادە بەرپرسی كومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لەو سەردانە دا لە لایەن بەرێزان كاك رەوا محەممەد كەریم بەرپرسی كومیتەی یۆنانی YNK و هەروەها كاك جەماڵ بەرپرسی كەرتی 2 و كاك هێرش بە گەری پێشوازیی كرا.
لەودیدارە دۆستانیە دا وێرای ئەوەی كە ئاڵوگۆری بیرورا لەسەر زۆر بایەتی پێوەندیداری سیاسی و رۆژ كرا، لەسەر رەوشی ئاوارە و پەنابەرانی كورد قسە كرا. هەر لەو پێوەندییدا دوو لایەن لەسەر ئەوە هاورا بوون كە پێویستە هاوكارییەكان وەك حیزبە كوردییەكانی كوردستان زیاتر بكەن و هاوئاهەنگیەكانیان پەرە پێ بدەن.
لە كۆتایی ئەو دیدارە لەسەر پێوەندیی و دۆستایەتی لە مێژەینەی نێوان سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێداگریی كرایەوە .
ڕێکهوت: 2015-12-21 15:37:49
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





