
رۆژی 15ی دیسامبری 2015 بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە وێنەیێكی واژوو كراو پشتیوانی خۆی لە هەڵمەتی "منیش جل و بەرگی كوردی دەپۆشم " كرد.
دوای ئەوەی لە راپۆرتێكدا هەواڵدەری حكوومەتی ئێرنا-ی رژێمی ئاخوندی ئێران گاڵتەی بە جلوبەرگی كوردی كرد، ئەو شەپۆڵیك لە نارەزایەتی كوردانی كوردستانی ئێرانی بەرز كردەوە. ئەم هەواڵدەرییە حكوومەتییە لەپەیوەندی لەگەڵ سەفەرەكانی ئەم دواییانەی مەسعوود بارزانی بۆ عەرەبستان و توركیا، چەند ڕۆژ پێش بەبڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتێكی شرۆڤەیی بە نێوەڕۆكی ورووژێنەر و تێكەڵ بە بێرێزی هەستی نەتەوایەتی خەڵكی وكردی خەوشەدار كردووە. لە ڕوانگەی زۆربەی شارەزایانەوە لە ڕاپۆرتی ئاماژەپێدراودا بە خستنە ڕووی هێندیك ڕخنە و تۆمەتی بێ بنەما لەسەر ڕێبەرانی هەریمی كوردستان، بە ئاشكرا بێ ڕێزی بە شێوەی جل و بەرگ و نەریت و فەرهەنگی خەڵكی كورد كردووە كە ئەمەش تووڕەیی و ناڕەزایەتی بەشێك لە هاووڵاتیانی كورد، كێشەی دەروونی ، كۆمەڵایەتی_ مەدەنی لە كوردستاندا لێكەوتووەتەوە.
لە راپۆرتەكەی ئێرنادا سەرۆكی هەرێمی كوردستان بارزانی بە " پیاوە پانتۆڵ لەبەرەكەی باكووری عێراق ناسێندراوە" ئەمەش خەڵكی هەر چوار پارچەی كوردستانی تووڕەكرد و چەندها كەمپەینیان بۆ شەرمەزار كردنی ئەو سووكایەتیە پێكهێنا. لە ئەنجامی ئەو هەولانە بەرپرسی پەیامنێرانی ئێرنا لە پارێزگا كوردستانییەكان بەشێوەیەكی فەرمی داوای لێبوردنی لە هاونیشتمانیانی كوردستانی ئێران كردووە و، رایگەیاندووە " ئەو راپۆرتە لە بەغداوە نێردراوە و دوای ئەوەی كورد لەدژی بەدەنگهاتن، هەواڵەكە لادرا و بەشێوەیەكی دیكە داڕێژرایەوە".
جێگەی باسە بەرێز كاك بابەشێخ حسینی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە لێدوانێك بۆ ماڵپەری فەرمی سازمانی خەبات وێرای شەرمەزار كردنی ئەو سووكایەتیانە، ئەو جۆرە لێدوانانەی لە رژیمی ئاخوندی بە بابەتێكی نوێ نەزانی و ووتی : بە درێژایی دەسەڵاتداریەتی ئاخوندی كەمینە نەتەوەیی و ئایینیەكان لەگەڵ ئەم چەشنە بە گاڵتەكردنەی پیرۆزیی و داب و نەریت و كلتوورەكانیان و بریندار كردنی هەستیان رووبەروون و ئەوە بەشێك بووە لە سیاسەتی فاشیستانەی دەسەڵات بە ئامانجی سرینەوەی شوناسی نەتەوە و ئایینەكان لە وەلاتی ئێران. بەرێز حسێنی لە رێگەی ئەو وێنەیە پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی مەحكووم كرنی بێ رێزی كردنی سیستەمی ئاخوندی بە بایەخە نەتەوەییەكانی گەلی كورد دەربڕی.
ڕێکهوت: 2015-12-21 15:40:04
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





