له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەئامادەبوونی بەرێوبەری گشتی، كومیتەی فینلاندی سازمانی خەبات كۆبووە.

ئێوارەی ڕۆژی ٢٢ی دیسامبەری ٢٠١٥ كۆبونەوەی گشتی كومیتەی فینلاندی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بە بەشداری ژمارەیێك لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە وڵاتی فینلاند و بە‌ ئامادەبوونی بەڕێز كاك بابەشێخ حوسەینی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات و هەروەها دۆست و كەسایەتی  دێرین و نیشتمانپەر مامۆستا مەلا ئەبوبەكر فەلسەفی و هەروەها لە رێگەی سكایپ كاك جەلال خۆشكەلام ئەندامی كومیتەی ناوەندی و بەرپرسی كومیتەی ئوروپای سازمان بە‌ ڕێوە چوو. لەسەرەتای كۆبونەوەكەدا ڕێزدار كاك بابەشێخ كورتەباسێكی لەسەرسیاسەت و مێژووی سازمانی خەبات پێشكەش كرد و بەخێرهاتنی مامۆستا مەلا ئەبوبەكر فەلسەفی كرد كە توانیویەتی بەشداری كۆبونەوەكە ببێ و  سوپاسی كرد كە وەك كەسایەتیەكی دڵسۆز و تێكۆشەر و دۆستی نزیكی سازمانی خەبات هاوكاری كومیتەی فینلاندی كردوە و درێغی نەكردوە لە هاوكاری ڕێبازی سازمانی خەبات.

ئەندامانی بەشداربووی كۆبونەوەی كومیتەی فینلاند تێكڕا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە ئامادەبوونی بەرپرسی گشتی كاك بابەشێخ حوسەینی و هەروەها سوپاسی مامۆستا مەلا ئەبوبەكریشیان كرد كە دڵسۆزانە‌ هاوكاری كردوین و هیوایان خواست كە لەداهاتوش دا بەهەمان شێوە سود لە ڕێنوێنیەكانی جەنابی مامۆستا وەربگرن. 

هەروەها مامۆستا مەلائەبوبەكر لە سەر سیاسەت و هەڵوێستەكانی سازمانی خەبات بە تێكرا و مامۆستا سەید جەلال حوسەینی قسەی كرد و بەڵێنی دا كە وەك دۆست و لایەنگری سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بەردەوام بێ لە هاوكاری سازمانی خەبات بە تێكراو كومیتەی فینلاندو سپاسی بەڕێوەبەری سازمانی خەباتی كرد و خۆشحاڵی خۆی دەربری بۆ هاوكاری كردنی سازمانی خەبات. 

بەژداربووانی كۆبونەوەكە پاش باسكردن لەسەر چۆنیەتی كار و چالاكیەكانی كومیتەی فینلاند و دانانی پلان و بەرنامە بۆ داهاتوی كومیتەكە كۆتاییان بە كۆبونەوەكە هێنا.

     سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

كومیتەی فینلاند

22/12/2015

صورة
صورة
صورة
ڕێکه‌وت: 2015-12-26 08:43:09
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی