له‌سه‌رهێل 85
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ستراتێژی سازمانی خەبات ی لە پێوەند بە سیستەمی پارلەمانی

...نیزامە دیكتاتۆرییەكانی جیهان نمونەی بەرچاوی ئەو شێوە لە كۆكردنەوەی هێزن كە لە لایەن ژمارەیێك كەسی تایبەتەوە بەرێوە دەچێ.

جۆری تری نیزامە خۆسەپێن و زۆردارەكان و توندترین جۆری گشتخوازییەكەیەتی، لەبەر ئەوەی كە هەموو لایەنەكانی ژیان وەك دەستێوەردان لە پێوەندی هاوەلاتیان، سانسۆر كردنی مێدیاكان، هەرەِشە كردن لە رێگەی تۆقاندن بەرێوە دەبەن لەسەر تەواوی كاروباری ژیانی خەڵك كۆنترۆڵ و چاودێریان هەیە. 

پاشایەتی : 

پاشایەتی دەوڵەتێكە كە لە رێگەی  پاشا یان مەلیك سەرجەم دەسەڵاتی لەدەست دایە. لە جیهانی مودێرن دوو جۆر پاشایەتی بوونی هەیە، پاشایەتی بێ مەرج و پاشایەتی مەرجدار. پاشایەتی بێ مەرج وەك دیكتاتۆریەك كار دەكات كە لەو دا پاشا حكوومەتی تەواو لەسەر وەڵات بەرێوە دەبات. پاشایەتی بە مەرج دەسەڵاتی دیاری كراو یان بەربەست كراو دەدات بە بنەماڵەی پاشا و بە زۆری كاروبار لە رێگەی ئەو بەرپرسانەوە بەرێوە دەچن كە هەڵبژێردراون. 

دیموكراسی : 

دیموكراسی شێوەیێك لە دەوڵەتدارییە كە لەو دا هاولاتیان دەنگ بە نوێنەرانی خۆیان دەدەن هەتا دەوڵەتەكەیان ئیدارە و رێبەری بكەن.  ئیدەی دیموكراسی لە یۆنانی باستان و شوێنەواری قووڵی نوخبەكانی دەورانی باستان سەرچاوەی گرتووە. دیموكراسی لە ووشەی یۆنانی دمووس( واتە گەل و خەڵك) و كراتوس( واتە دەسەلات و هێز)  پێك دێ‌. دیموكراسی یەكێك لە جۆرەكانی دەسەڵاتە و لایەنی دیاری كراوی ئەو راگەیاندنی رەسمی بنەڕەتی پەیرەوی كردنی كەمینە لە زۆرینە و بە رەسمی ناساندنی ئازادی و مافی بەرانبەری كەسەكان و هاوەلاتیانە. 

جۆرەكانی نیزامی حكوومەت لە دیموكراسی

نیزامی سەرۆكایەتی: 

نیزامی سەرۆكایەتی نیزامێكی حكوومەتیە كە ئاكامەكەی جیاكردنەوەی تەواوی هێزەكانە. لە رژیمەكانی سەرۆكایەتی دەزگای بەرێوەبەری سەربەخۆیی كاری هەیە لە دەزگای یاسادانان(پارلەمان)  لەو سیستەمەدا سەرۆك كۆمار كە سەرۆكایەتی دەزگای بەرێوەبەری و سەرۆكایەتی وەلاتی لەئەستۆیە بۆ ماوەێكی دیاریكراو لە رێگەی دەنگی خەڵك هەڵدەبژێردرێ‌.

هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەرێگەی دەنگی خەڵك ئیعتبار و هێزێكی زۆر بەرچاوی پێدەبەخشێ و ئازادی كار و دەسەڵاتێكی زۆرتری لە هەڵابژاردنی وەزیر و هاوكاران و سیاسەتەكانی وەلات  پێدەدا. بە پێچەوانەی نیزامەكانی پارلەمانی كە سەرۆكی وەلات (پاشا یان سەرۆك كۆمار)  دەورێكی ئەوتۆی نامێنێ‌ و هێزی سەرەكی لە دەستی سەرۆك وەزیران و شاندی دەوڵەتی هەڵبژێردراوی پارلەمانە. 

لەوەرا كە دیاری كردنی وەزیران لەو نیزامە لەئەستۆی سەرۆكی وەلاتە و پارلەمان لەو دا دەسەلاتێكی نییە ، وەزیرەكان لەبەرانبەر پارلەمانی بەرپرسیارەتی سیاسیان نییە و نوێنەران ناتوانن لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكەن و یان بە لێسەندنەوەی متمانە لەكاریان بخەن. لەبەرانبەریشدا سەرۆك كۆماریش مافی پێشنیاری گەلاڵەی نییە.   لە نیزامی سەرۆكایەتی دسەڵاتی نەتەوەیی لەدوو جۆر دا رەنگ دەداتەوە  و بەرێوەبەرانی دوو دەسەڵاتی ( بەرێوەبەری و یاسادانان) لە یەك ئاستی متمانە و پشتیوانی سیاسی و دەنگی گشتی دا دەین. 

نیزامی نیوە سەرۆكایەتی: 

نیزامی نیوە سەرۆكایەتی جۆرێك نیزامی حكوومەتیە كە تایبەتمەندییەكانی نیزامی سەرۆكایەتی و نیزامی پارلەمانی لەودا تێكەڵ بوونە. لەو جۆرەی حكوومەت دا وەكوو نیزامەكانی سەرۆكایەتی وەلات (سەرۆكایەتی دەوڵەت) لەئەستۆی سەرۆك كۆمارێكە كە لە هەڵبژاردنە گشتیەكان گەیشتووەتە دەسەڵات و هێمای دەسەڵاتی نەتەوەیی هەژمار دەكرێ‌ و لە بەرپرسیارەتی سیاسی لەبەرانبەر پارلەمان جودایە، بەلام بە پێچەوانەی نیزامەكانی سەرۆكایەتی و بە شێوەی نیزامەكانی پارلەمانی شاندی وەزیران بە وەرگرتنی دەنگی متمانە لە نوێنەرانی مەجلیس بە رەسمی دەناسرێن و لە جەریانی چالاكیەكانی خۆییان لەبەرانبەر پارلەمان بەرپرسیارەتی سیاسیان هەیە و پارلەمان دەتوانێ‌ بە لێسەندنەوەی متمانە لە شاندی دەوڵەتی دەسەڵات لەكار بخات. 

لە نیزامەكانی نیوە سەرۆكایەتی  وەكوو نیزامەكانی پارلەمانی سەرۆكایەتی دەوڵەت لە سەرۆكایەتی حكوومەت  جیاكراوەتەوە. سەۆك كۆمار ، سەرۆكی وەڵات دێتە ئەژمار و سەرۆكایەتی حكوومەتیش لەئەستۆی سەرۆك وەزیران دەبێ. بەلام بە پێچەوانەی نیزامی پارلەمانی سەرۆكی وەلات تەنیا بەرپرسێكی تەشریفاتیە و دەسەڵاتێكی فراوانی نییە. 

نیزامی پارلەمان:

نیزامی پارلەمان یان خود بە تەوەر كردنی مەجلیس و شورا، جۆرێك لە نیزامی حكوومەتیە كە لە جیاكردنەوەی رێژەیی هێزەكانەوە پێك دێ‌. لە رژیمەكانی پارلەمانی دەسەڵاتی بەرێوەبەری و دەزگای یاسادانان بە هاوكاری لەگەڵ یەك چالاكی دەكەن و ئامرازگەلێكیان بۆ كاریگەری دانان و نفوز لەسەر یەكتر هەیە. 

لە نیزامەكانی پارلەمانی سەرۆكی وەڵات و سەرۆكی دەزگای بەرێوەبەری دووكەسی لێك جیاوازن. سەرۆكی وەڵات كە لەوانەیە سەرۆك كۆمار(لە نیزامەكانی كۆماریی) و یان پاشا (لە نیزامەكانی مەرجداری سەڵتەنەتی) بێت، دەورێكی ئەوتۆی نییە و لە بەرپرسیارەتی خاڵیە. سەرۆكی دەزگای بەرێوەبەری كە بە سەرۆك وەزیران دەناسرێ‌ بە پێشنیاری سەرۆكی ولات و هەڵبژاردنی پارلەمان دیاری دەكرێ‌.  ئەندامانی شاندی وەزیران لەو سیستەمە مافی پێشنیاری یاسا بە مەجلیس و بەشداری لە وتووێژەكان و باسەكانی مەجلیسی نوێنەران و یان خودهەڵوەشاندنەوەی پارلەمانیان هەیە و لە لایێكی ترەوە پارلەمانیش مافی پرسیار، لێپێچنەوە و لێسەندنەوەی دەنگی متمانەی لەوان هەیە. 

لەپاش لێكدانەوە و شیكردنەوەی جۆرەكانی نیزامە سیاسیەكان، دەبێ ئاماژە بكەین بە چەندخاڵێكی گرینگ كە سازمانی خەبات ی هێناوەتە سەر ئەو قەناعەتە داوای دامەزراندنی نیزامێكی پارلەمانی لەدوای رووخانی رژیمی ئێستای ئێران بكات، ئەویش ئەوەیە كە لە سیستەم یان نیزامی پارلەمانی كە لە چوارچێوەی تێزی جیاكردنەوەی هێزی مونتسكیۆ پیشنیار دراوە، پێوەندی نێوان دەزگاكانی 3 جۆرە پێوەندییەكی پێكهاتەیی و رێكخراوەیە. هەر لەبەر ئەوەش جیاكردنەوەی دەزگاكان بە شێوەی بێ ئەم لا و ئەو بوونی نییە.  بەمجۆرە كە پارلەمان شاندی وەزیرانی لەسەر كار دانراو دەتوانێ‌ بخاتە ژێر پرسیار و دەزگای بەرێوەبەریش لە هێندێك حاڵەتی تایبەت دەتوانێ‌ پارلەمان هەڵوەشاوە رابگەێنێ‌. لە وەلاتانێك وەك بریتانیا، ئاڵمان، ئیتالیا و فەرانسە ئەو نیزامی سیاسیە دەسەڵاتی هەیە. 

بە گشتی بابەتەكان لە سەرجەم شوێنەكانی جیهان ئاكامی هاوشێوەیان هەیە و لەوان سەرهەڵدانی گەندەڵی لە ناو دەسەڵاتدا ، جیاوازیی نییە و لە هەموو شوێنێك هێزی كۆوەبوو و دامەزراو لەوانەیە سەرچاوە و سەرەتای گەندەڵی بێ. هەر بەو هۆیەشەوە لەو نیزامانەی كە ئیستراتژی كۆنترۆڵی هێز لەسەر حاكمە، هەرگیز بۆ ماوەێكی درێژماوە دەسەڵات لە نێو دەستی كەسێك یان تاقمێك نامێنیتەوە. لەو جۆرە كۆمەڵگایانەدا هێزی سەرەكی لە دەستی نوێنەرانی خەڵك لە پارلەمانە كە بە بێ رایەڵ لە لایەن خەڵكی ئەو وەلاتانە هەڵدەبژێردرێ‌ و ئەندامانی كابینەی دەوڵەت لە رێگەی نوێنەران دیاری دەكرێن و دەست بە كار دەبن. جۆری كاری دەوڵەت لە لایەن نوێنەرانی پارلەمان بە وردی كۆنترۆڵ دەبێ و كردەوەكانی نوێنەرانیش دەخرێنە بەر بەراوەرد و كۆنترۆڵی خەڵك و دەوڵەت.  لەبەر دەسەلاتی ئەو جۆرە سیستەمی حكوومەتیە هێزی حكوومەت بە تەواوی لە دەسەلات و ژێر كۆنترۆڵە و زۆرداری و گەندەڵی هەرگیز ئەگەرێكی بۆ سەرهەڵدان نامێنێتەوە. بە هیوای رووخانی رژیمی زۆردار و دیكتاتۆری ئاخوندان و دامەزراندنی حكوومەتێكی دیموكراتیك و پارلەمانی لە ئێران و دەستبەر بوونی مافەكانی خەڵكی كوردستان. 

 

 نووسین: عەلی بەهرامی
ڕێکه‌وت: 2015-12-31 11:49:02
به‌شی ( وتاری سیاسی )





دیمانه

سیاسی