له‌سه‌رهێل 93
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شــــەری زێــــریـنگەری یــان رووبــــەرووبـــــوونـــەوەی جــــیددی بـاڵەكــانی رژیم

 

 

...هەزاران كەس دەستبەسەر  و شكەنجە كران و بوونە هۆی ئەوەی تا هەزاران كەسیش لە ترسی گیانی خۆیان بەرەو وەڵاتانی دەرەوە كۆچ بكەن. زیاتر لە 90 كەسیان لەگەنجان  لە سەر شەقامەكان كوشت و زۆرێكیان لە زیندانەكان خستە بەر شكەنجە و دەسدرێژی كردن. شەری زێرینگەری ساڵی 1388 ئەوەندە جیددی بوو كە جۆگەلەی خوێن وەرێكەوت و وەڵات تووشی قەیراناویی ترین دەورانی دوای ساڵی 1368 بوویەوە. دەستبەسەر كردن و زیندانی كردنی كوران و نزیكانی هاشمی رەفسەنجانی شەری دوو باڵی لە قۆناغی شەرم و ناراستەوخۆیی و شانۆگەری روو بە دەرەوە خستە قۆناغی پراكتیك و راستەقینە. 

بەڵام بەرجام باسێكی ترە لە بیرمانە كە لەدوای بریارنامەی 598 و ئاشتی لەگەڵ عێراق لە ساڵی 1367، رژیم  دەستی  بە سەركووتی ناوخۆیی و كوشتاری زیندانیانی سیاسی و نەیارانی كرد و لە كاتی رەفسەنجانی و  لە هاوئاهەنگی سپا و ئیتلاعات لەگەڵ ناوبراو ترۆری ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوەی وەڵات پەرەی سەند. ئێستا  لەدوای هەناسەیێكی كورتی رژیم بە هۆی لاچوونی سێبەری هێرشی نیزامی ئەمریكا و ئیسرائیل جارێكی تر تەوژمی  ترۆر و هێرشی رژیم بۆ سەر نەیارانی لە وەلاتانی ناوچەكە دەستی پێكردۆتەوە. جیاوازیی ئەو هێرشانە لەگەڵ هێرشەكانی رابردووی رژیم لە ترۆری نەیارانی لە دەرەوە و دەستبەسەر كردنەكان لە ناوخۆ لەوەدایە كە لە رابردوو رژیم لەدوای ئاسایی بوونی رێژەیی بارودۆخی دەرەكی و لاچوونی هەڕشە و تەحریم دەست بۆ ئەو  جۆرە كردەوانە دەبات. ئێستاش بە رواڵەت هەر ئەو بابەتی لاچوونی تەحریم و هەڕەشەكانی دەرەكی و ناوچەیی، رژیم بەرەو گەڕانەوە بۆ سیاسەتەكانی رابردووی خۆی كە هەمان هێرشی دڕندانە بۆ سەر خەڵكی وەڵاتەكەی و دەوڵەتانی ناوچەكەیە رێنوێنی دەكات لە كاتێكدا كە رێكەوتنەكە لە ناخی مەترسی زۆر رووبەرووی رژیم دەكاتەوە كە دەبێتە هۆی دروست بوونی درزی زیاتر لەنێوخۆی رژیم، تا ئەو جێگەیەی كە هەر لەو سەرەتایەوە ناكۆكیەكان لە رەخنە و گازەندەوە گۆڕاون بە هەڕشە و لە جنێو را بوونەتە كردەوەی فیزیكی و كردەوەی پراكتیك كە دواجار دەكێشرێتە رووبەرووبوونەوەی سەختی فیزیكی و خوێن رشتن. 

راستیەكەی ئەوەیە كە ئەگەر تەحریمەكان درێژەی دەبوو  رژیم هێزی دانی پووڵ بە بەكرێ"یراوانی لە ناوخۆ  و دەرەوە نەدەما.  ئەگەر خەڵكیش بە نیشانەی نارەزایەتی سەبارەت بە بارودۆخی ژیانی خۆیان رژابانە سەر شەقامەكان رژیم چ چاوەروانیەكی لەو هێزە بەكرێگیراوانە دەبوو كە دۆخی ئەوانیش گیرۆدەی قەیرانی جیددی ئابووری و ماڵی بووە . چ گەرەنتیەك بوونی دەبوو كە خەڵك و هێزە سەركووتگەرەكان ، بەرپرسانی سەروو بە خەتابار نەزانن و  نووكی هێرشەكان رووی نەكردبایە ئەوان؟  بە دڵنیاییەوە هەروای لێدەهات. هێرشی نیزامی رۆژئاواش تەنانەت ئەگەر وەڵامی رژیمیشی لەگەڵ ببوایە كۆتاییەكەی بەوە دەبوو كە پرستێژی ئاخوندەكان لە ناوخۆ و دەرەوە لكەدار بێ و لە كۆتاییەكەشی رووخانی كۆشكی دەسەڵاتی لێبكەوتایە. 

لەهەل و مەرجێكی لەمچەشنە بوو كە دەسەڵاتدارانی رژیم رازی بوون بە رێكەوتنەكە. رێكەوتنێك كە لە ناخی دا هەڵگری ئەوەیە كە هەر جۆرە پێشێلكارییەكی رژیم دەبێتە هۆی گەڕانەوەی یەك لەدوای یەكی تەحریمەكان بۆ سەر جێی خۆی.  بەرێوەبردنی رێكەتنەكە هێزی ئابووری سپا لاواز دەكات و لەبەرانبەر دا هێزی زیاتری باڵی بەرانبەر ( رەفسەنجانی ، روحانی ، خاتەمی) لێدەكەوێتەوە، لەبەر ئەوەی كە رێكەوتنی شیركەتە گەورەكانی سپا كە لەناوخۆ و دەرەوەی وەڵات داهاتی وەڵاتیان قۆرغ كردووە روو بە كۆتاییە و لەمەوبەدوا  بەشێكی بەرچاو لەو رێكەوتنانە دەدرێنەوە بە شیركەتە دەرەوەی و ناوخۆییە جێگ متمانەكانی دەوڵەت و پووڵە بلۆككراوەكانیش دەكەونە بەردەست  دەوڵەتی روحانی .  چارەسەری قەیرانی سوریا و یەمەن و بە هێز بوونی میانەرەوەكان لە عێراق و تەنانەت هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەبێتە هۆی لاوازی سپا و  كۆماریخوازەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش بەرنامەیان بۆ لاوازكردنی مافیای نیزامی و ئابووری و ترۆریستی سپا هەیە كە دەبێتە هۆی تەواو كردنی بەشێك لە پرۆژەی نوێی رۆژهەلاتی ناوەراست.

 

.......درێژەی هەیە
ڕێکه‌وت: 2016-01-02 14:58:10
به‌شی ( وتاری سیاسی )





دیمانه

سیاسی