له‌سه‌رهێل 95
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 23ی بەفرانباری 1394

 

 

لە سێدارەدانی شەش زیندانی لە زیندانی ورمێ

سەر لە بەیانی ئەمرۆ شەش زیندانی لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، سەر لە بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە 23ی بەفرانباری 1394، شەش زیندانی لە زیندانی ورمێ بە ناوەكانی، عارف شاهین دژی، حسین عزەت تەڵەب، رەحمان رەنجبەر، عەلیرەزا ئەكبەری، ئەرسەلان بادیانە و عەبدۆلوەهاب حاتەمی لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە لە سێدارە دران. بە پێی ئەم راپۆرتە، هەموو ئەو زیندانییانە بە تۆمەتی كوشتن لە سێدارە دراون. جێگەی باسە كە لە ماوەی حەفتەی رابردوودا لانیكەم 35 زیندانی لە زیندانەكانی ئێران لە سێدارە دراون.

 

 

 

 

 

 

 

 

بە هۆی رووداوی كارەوە لە نەغەدە سێ كرێكار بوونە قۆربانی

به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك‌ کە له‌كارخانه‌قه‌ندی شاری نه‌غه‌ده‌ ڕوویدا، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش بریندار بوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌‌یەک لە كارخانه‌قه‌ندی شاری نه‌غه‌ده، ‌دوو كرێكار به‌ناوه‌كانی فیرووز موحه‌ممه‌دنژاد و مه‌نسوور باقری گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌روه‌ها کەسێکیش بە ناوی هادی سه‌یزاده‌بریندار بوو.ئه‌وه‌له‌كاتێكدایه‌كه‌تا ئێستا به‌رپرسانی كارخانه‌كه‌ڕایاننه‌گه‌یاندووه‌كه‌ئایا كه‌مكاریی و گوێ‏نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌كه‌ هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ن یا خود كێشه‌ی فه‌ننی ده‌زگاكانی كارخانه‌كه‌. به‌ڵام هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌كه‌نه‌یویست نێوی خۆی ئاشكرا بكات ڕایگه‌یاند كه‌؛ به‌شێوه‌ی نائوسوولی دامه‌زراندنی مه‌خزه‌ن له‌و كارخانه‌یه‌و یا خود له‌كاركه‌وتنی فشارسه‌نجی مه‌خزه‌نه‌كه‌، هۆکاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌بوونە.

 

 

 

 

 

 

 

گیان لە دەستدانی زیندانیێك لە زیندانی ورمێ 

یەکێکی دیکەی لە زیندانیانی زیندانی ورمێ بە ناوی "مام ئەیوب" کە تووشی پەتای ئانفلونزای بەراز بوو، گیانی لە دەست‌دا. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، "ئەیوب ڕەووف پوور"، کوڕی غەفوور تەمەن ٧٦ساڵە کە ماوەی ٦ساڵە لە زیندانی دەریای ورمێ دابووە، بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی و دۆخی ناڵەباری زیندان،گیانی لە دەست‌دا. بەپێی هەندێک لە ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ناوبراو بە هۆی توشبوون بەنەخۆشی ڤایروسی ئانفلونزای بەراز گیانی لە دەستداوە. بەشێکی زۆر لە زیندانیە نەخۆشەکان لە زیندانەکانی ئێران لەگەڵ کەمی ئیمکاناتی بێهداری و پزیشکی بەرەوڕوون، ئەمە لە کاتێکدایە کە ڤایروسی ئانفلونزای بەراز لە هەندێک لە زیندانەکانی ئێران لە حاڵی پەرەسەندن دایە و هەتاکوو ئێستا ژمارەیەکلەو زیندانیان بوونەتە قوربانی و بەرپرسانی حکوومەتی و وەزارەتی بێهداشت هیچ هەوڵێک بۆ کونتڕۆڵکردنی ئەوپەتایەناگرنە بەر.

 

 

 

 

 

 

 

 

پەروەندە سازی نوێ بۆ زیندانیێكی سیاسی كورد

رۆژی سێشەممە 22ی بەفرانباری 1394، دەزگای قەزایی رژێمی ئاخوندی بە بانگهێشتكردنی زیندانیێكی سیاسی كورد بۆ دادگا لە شاری ورمێ پەروەندەێكی نوێیان بۆ ساز كردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، یوسف كاكە مەمی، زیندانی سیاسی كوردی راگیراو لە زیندانی ورمێ، لە رۆژی سێشەممە 22ی بەفرانبار بە گواستنەوەی بۆ دادگا بەرەو رووی تۆمەتێكی نوێیان كردووەتەوە كە تەبلیغ دژ بە نیزام لە رێگای پەیوەندی لەگەڵ هەواڵدەرییەكان مافی مرۆڤە. بە پێی ئەم راپۆرتە، كاكە مەمی پێشتر بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپا گوازرابوویانەوە و لەو گرتووخانەدا كەوتبووە ژێر فشار و لێدان. جێگەی باسە كە كاكە مەمی لە ساڵی 86 لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەكانەوە  دەستبەسەر و لە دادگای شۆرشی مەهاباد بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ  یەكێك لە حیزبە كوردییەكان بە 9 ساڵ زیندان مەحكووم كرابوو.

 

 

 

 

 

 

 

 

ناروونی چارەنووسی شارۆمەندێكی دەستبەسەركراوی بۆكانی

شارۆمەندێكی بۆكانی كە لە حەفتەێك پێشەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەكانی بۆكانەوە دەستبەسەر كراوە تاكوو ئێستا چارەنووسی ناروونە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، شارۆمەندێكی بۆكانی بە ناوی، كاوە سەیدزادە كە لە رێكەوتی 16ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەكانی رژێمی ئاخوندییەوە دەستبەسەر كراوە تاكوو ئێستا بنەماڵەكەی هیچ زانیاریێكیان لە مەر چارەنووسی رۆڵەكەیان نیە. بە پێی ئەم راپۆرتە، سەیدزادە كە لە شاری بۆكان دەستبەسەر كراوە بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوەتەوە و بنەماڵەكەی رایانگەیاندووە كە لە رۆیشتنیان بۆ دام و دەزگا ئەمنییەتییەكان هیچ وڵامێكیان پیچ نادەنەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

سەرۆكی پێشووی cia شەری داعش 10 بۆ 20 ساڵ دەخاێنێت

سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگریی‌ ئه‌مریكا پێیوایه‌ جه‌نگی‌ دژ به‌ داعش 10 بۆ 20 ساڵ درێژه‌ی‌ ده‌بێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، مایكڵ مۆرێڵ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵگریی‌ ناوه‌ندی‌ ئه‌مریكا باوه‌ڕی‌ وایه‌ به‌شداریكردنی‌ ئه‌مریكا له‌جه‌نگی‌ دژ به‌ چه‌كدارانی‌ داعش و گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كانی‌ تر له‌سوریا و عیراق، ره‌نگه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 10 تا 20 ساڵ بخایه‌نێت. رۆژنامه‌ی‌ واشنتۆن پۆست، له‌هه‌واڵێكدا له‌زاری‌ مۆرێڵه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: " من ناتوانم واده‌یه‌كی‌ دیاریكراو بده‌م، ئه‌م جه‌نگه‌، جه‌نگێكی‌ درێژخایه‌ن ده‌بێت و ره‌نگه‌ 10 بۆ 20 ساڵ بخایه‌نێت". ئه‌و وتانه‌ی‌ مۆرێڵ له‌دانیشتنێكی‌ گوێگرتنی‌ لیژنه‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌مریكادا هاتبوو، ئه‌و، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : " له‌ بیرمه‌ ئێمه‌ له‌ كۆریای‌ باشوور، ماوه‌یه‌كی‌ دوورو درێژه‌ سه‌قامگیرییه‌ك به‌دیده‌كه‌ین"، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوونی‌ ئه‌مریكا له‌نیمچه‌ دوورگه‌ی‌ كۆریا له‌سه‌ره‌تاكانی‌ 1959ه‌وه‌.

 

 

 

 

 

 

 

 

پۆتین: رووسیا ئامادەیە مافی پەنابەری بدات بە ئەسەد

ولادمێر پۆتین‌ سه‌رۆكی‌ رووسیا رایگه‌یاند، ده‌بوو توركیا دوای‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌ رووسیه‌كه‌ روونكردنه‌وه‌ بدات نه‌ك په‌نای‌ ببردایه‌ بۆ ناتۆ كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ زۆر له‌سه‌ر ئانكا‌را‌ كه‌وت و بچووكی‌ كرده‌وه‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، پۆتین له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ بێڵد-ی‌ ئه‌ڵمانی‌ كه‌ رۆژی‌ 22ی ئه‌م مانگه‌ بڵاوكراوته‌وه‌ ، خستنه‌ خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن توركیا به‌تاوانی‌ جه‌نگ ناوزه‌د كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ به‌ووته‌ی‌ پۆتین ( فڕۆكه‌ رووسییه‌كه‌ ئاسمانی‌ توركیای‌ نه‌به‌زاندبوو). ولادیمێر پۆتین ئه‌وه‌شی‌ روونكرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وا ئاماده‌ن مافی‌ په‌نابه‌ری‌ سیاسی‌ بده‌ن به‌ به‌شار ئه‌سه‌د-ی‌ سه‌رۆكی‌ سوریا. ووتیشی‌ ، پێدانی‌ مافی‌ په‌نابه‌ری‌ به‌ ئیدوارد سنۆدن-ی‌ كارمه‌ندی‌ پێشووی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ ئه‌مریكا كه‌ ئه‌و كات چه‌ند نهێنییه‌كی‌ هه‌واڵگری‌ ئاژانسی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئه‌مریكای‌ ئاشكراكرد زۆر قورستتر بوو له‌وه‌ی‌ كه‌ ئێستا مۆسكۆ هه‌مان ماف بدات به‌ ئه‌سه‌د.
ڕێکه‌وت: 2016-01-13 16:35:06
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی