له‌سه‌رهێل 104
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 27ی بەفرانباری 1394

 

 

چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی لە هەرسین گەشەی کردووە

 بە چاپ و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵە شێعری دووبەیتیی شاعیر و نووسەری کورد "ئارەش ئەفزەلی" خەڵکی هەرسین، لە ماوەی ئەمساڵدا چەندەمین کتێبی کوردی بڵاو کرایەوە.بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەكان، کتێبی "ئەسەری ئاسارە" کۆمەڵێک لە شێعرە دووبەیتییەکانی شاعیر و نووسەری هەرسینی "ئارەش ئەفزەلی" چاپ و درایە بازار. بە بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبە، پێگەی فەرهەنگی و ئەدەبییی هەرسین لە کرماشان زیاتر خۆی نیشان دا. کتێبی ئەسری ئاسارە، کۆمەڵێک لە دووبەیتییەکانی ئەو شاعیرە کوردەیە کە لە ماوەی یەک دەیەدا بەرهەمی هێناوە. ئەو کتێبە لە ١١١ لاپەڕەدا و لە ١٠٠٠ نووسخەدا، لە لایەن "نەشری داستان"ەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.ئارەش ئەفزەلی، شاعیر و نووسەری کورد بە پێشینەی سێ دەیە چالاکیی فەرهەنگی لە پارێزگای کرماشان، هەنووکە دەبیری ئەنجوومەنی شێعری کوردی لە هەرسینە و لەو ڕێگایەوە توانیوێتی بە بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی ساڵانەی "گەڵاڕێژان" لە شاری هەرسین فەزای شێعر و ئەدەبی کوردی گەشاوە بکات.

 

 

 

 

 

 

 

دەستبەسەر كردنی مامۆستاێك لە شاری سەقز

 هێزە ئینتزامییەکانی شاری سەقز بۆ چەند کاتژمێرێک چالاکێکی سێنفیی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز، بە ناوی "سەلاح حوسێنی"، ڕۆژی پێنج‏شەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە لایەن مەئموورانی کەڵانتەریی ساڵح‏ئاوای شاری سەقز، دەستبەسەر کرا. دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە ماوەی چوارکاتژمێری خایاندووە.  لە دوای گرتنی سەلاح حوسێنی، هێزە ئینتزامییەکان چوونەتە ماڵی ناوبراو و کەلوپەلی شەخسیی و کامپیۆتێرەکەی ئەو چالاکە سێنفییەیان پشکنیوە. هێزە ئینتزامییەکان بەو چالاکە فەرهەنگییەیان گوتووە کە بە تاوانی ئاژاوەنانەوە دەستبەسەر کراوە".لە دوای لێکۆڵینەوەکان لەو کڵانتەرییە، بەڵێننامەیان بە زۆرەملی لەو مامۆستایە ئەستاندووە کە جارێکی دیکە لەو کردەوانە خۆ ببوێرێ.

 

 

 

 

 

 

 

 

بەشداری سێ بەلەم سواری کوردستانی لە خولی ڕاهێنەریی نێونەتەوەیی 

سێ بەلەم سواری کوردستانی بە مەبەستی سەرخستنی ئاستی ڕاهێنەریی ئاوە مەندەکان، لە خولی فێرکاری نێونەتەوەیی پێشکەوتوو بەشدارییان کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، خولی فێرکاری ڕاهێنەری نێونەتەوەیی پێشکەوتووی ئاوە مەندەکان لە ڕۆژی ٢٥ی بەفرانبار لە ستادیۆمی سەد هەزار نەفەری کۆمەڵەی وەرزشی ئازادی دەستی پێکرد و تا ٢٧ی بەفرانبار درێژەی هەیە. تاهر باوانی، ئەرشید ناسری و ساسان مەتین سێ بەلەم سواری کوردستانین کە بە شێوەی تێۆریک و پراکتیکاڵ خولی ڕاهێنەریی پێشکەوتووی نێونەتەوەیی لە ژێر چاودێڕی فێدراسیۆنی جیهانی فێر دەبن. جابا سانتۆ لە وڵاتی مەجاریستان، بەڕێوەبەری تەکنیکی و بەرپرسی گەشە و پەرەسەندنی کانۆی فیدراسیۆنی جیهانیی بەلەم سوارییە کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ وەکوو وانەبێژ ئەرکی فێرکاری بەشداربوانی لە ئەستۆدایە.

 

 

 

 

 

 

 

 

لە سێدارەدانی لانیكەم 53 زیندانی لە ماوەی 15 رۆژدا لە ئێران

رژێمی دژە مرۆڤی ئاخوندی ساڵی 2015ی بە كارنامەی رەشی لە سێدارەدانی زیاتر لە 1000 زیندانی بە كۆتا گەیاند و لە سەرەتا ئەمساڵدا رێژەی لە سێدارەدانەكانی خێراتر كردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، لە دوای خواردنەوەی ژەحری ئەتۆمی و لە سەرەتای شانۆی هەڵبژاردنەكان لە ئێران، لەسێدارەدانەكان زیادی كردووە بە رێژەێك كە لە دوو حەفتەی سەرەتایی ساڵی 2016 لانیكەم 53 زیندانی لە زیندانەكانی رژێمی ئاخوندی لە سێدارە دراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە رۆژی 26ی بەفرانبار 4 زیندانی لە زیندانی رەشت و لە رۆژی 24ی بەفرانبار زیندانیێك لە یەزد لە سێدارە دران و رۆژێك پێش ئەوەش شەش زیندانی لە زیندانی ورمێ، زیندانیێك لە زیندانی شیراز و زیندانێ: لە زیندانی بجنوورد ئێعدام كران. هەروەها لە رۆژی 22ی بەفرانبار 4 زیندانی لە زیندانی كەرەج و زیندانیێك لە زیندانی زەنجان لە سێدارە دراوە. لە رۆژی 21ی بەفرانبار 3ی زیندانی لە زیندانی ساری و زیندانیێك لە زیندانی مەشهەد لە سێدارە دراون. لە رۆژەكانی 19 و 20ی بەفرانبار 2 زیندانی لە زیندانی رەشت، زیندانیێك لە زیندانی لارستان و زیندانیێك لە زیندانی خۆرەمئاباد لە سێدارە دراون. لە رۆژی 17ی بەفرانبار دوو لاوی زیندانی لە شارەكانی شەبستەر و خۆی لە بەر چاوی خەڵكەوە  3ی زیندانی لە زیندانی ئەردەبێل و زیندانیێك لە زیندانی هەمەدان لە سێدارە دراون. لە رۆژی 16ی بەفرانبار 5 زیندانی لە زیندانی گەوهەردەشتی كەرەج، 3 زیندانی لە زیندانی ناوەندی كەرەج و 5 زیندانی لە زیندانی ناوەندی تەبرێز كە ژنێكیان تێدا بوو لە سێدارە دران. هەروەها لە رۆژەكانی 12 بۆ 15ی بەفرانبار 5 زیندانی لە زیندانەكانی نەوشەهر، خۆرەمئاباد، و ورمێ لە سێدارە دران.

 

 

 

 

 

 

 

 

دەستبەسەر كردنی 884 كەس بە تۆمەتی سیاسی، ئەمنییەتی لە ئێران

لە ماوەی ساڵی 2015، 884 كەس لە ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەكانەوە دەستبەسەر كراون كە ناسنامەی 313 كەسیان زانراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، لە ماوەی ساڵی 2015 لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەكانی سەر بە رژێمی ئاخوندی لە ئێران 884 كەس دەستبەسەر كراون كە 516 كەسیان بە شێوەی بە كۆمەڵ و هەرەمەكی دەستبەسەر كراون.بە پێی ئەم راپۆرتە،رێژەی دەستبەسەر كراوەكان لە بەشە جیاوازەكان بریتین لە، ئەسناف، 12 حاڵەت، كەمینە نەتەوەییەكان، 307 حاڵەت، كەمینە ئایینیەكان، 163 حاڵەت، ئازادی ئەندێشە و بەیان، 379 حاڵەت، خوێندكاران 2 حاڵەت، ژنان، 13 حاڵەت، كرێكاران، 8 حاڵەت. جێگەی باسە كە هەموو ئەم دەستبەسەر كردنانە بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنییەتی بووە.

 

 

 

 

 

 

 

كلینتۆن خوازیاری سەپاندنی گەمارۆی نوێ دژ بە رژێمی ئاخوندی بوو

هیلاری كلینتۆن، بەربژێری سەرۆكایەتی ئەمریكا لە حیزبی دیموكرات خوازیاری پەسەندكردنی گەمارۆی نوێ دژ بە رژێمی ئاخوندی بە هۆی تاقیكردنەوەی مووشەكی بالستیكی رژێم بوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، كلینتۆن ئەمرۆ یەكشەممە 27ی بەفرانباری 1394، هاوكات لەگەڵ پەسەندكردنی بەرجام لە لایەن كۆمەڵگای نێونەتەوەیی و هەڵوەشاندنەوی بەشێك لە گەمارۆكانی سەر ئێران، لە بەیاننامەێكدا رایگەیاند، رژێمی ئاخوندی ئێستاش بریارنامەكانی شۆرای ئەمنییەت بە تاقیكردنەوەی مووشەكی بالستیك پێشێل دەكات و دەبێت بە سەپاندنی گەمارۆی نوێ وڵامی ئەو رژێمە بدرێتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

هاوپه‌یمانی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆمبی هێشوویی‌ له‌ یه‌مه‌ن به‌كارهێناوه‌

رێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ رایگه‌یاند، به‌ڵگه‌ی‌ پێویستی‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنن هاوپه‌یمان عه‌ره‌بی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودی‌، بۆمبی هێشوویی‌ له‌هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ بۆسه‌ر "سه‌نعا"ی‌ پایته‌ختی‌ یه‌مه‌ن به‌كارهێناوه‌، ئه‌و تۆمه‌ته‌ش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ به‌توندی‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، رێكخراوه‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ27ی بەفرانباری 1394، بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، به‌پێی‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ رۆژی‌ 16ی ئەم مانگه‌ هاوپه‌یمانی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌بۆمبی هێشوویی‌ هێرشی‌ كردۆته‌ سه‌ر ناوچه‌ی‌ موعین له‌ خۆرئاوای‌ سه‌نعا و به‌وهۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژراوه‌و 6 ی‌ تریش برینداربوون ، جگه‌ له‌وه‌ش پارچه‌كانی‌ ئه‌و بۆمبه‌ له‌ 4 گه‌ڕه‌كی‌ تر بڵاوبۆته‌وه‌. له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ عه‌مید روكن ئه‌حمه‌د عه‌سیری‌ ووتبێژی‌ هاوپه‌یمانی‌ عه‌ره‌بی‌ ئه‌وه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ له‌هێرشه‌كانیاندا بۆسه‌ر سه‌نعا-ی‌ پایته‌خت، بۆمبی‌ هێشووییان به‌كارهێنابێت.
ڕێکه‌وت: 2016-01-17 17:01:09
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی