له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری كۆمیتەی كەنەدای سازمانی خەبات لە خوپیشاندانێك بۆ پشتیوانی لە كوردستانی تركیا

رۆژی یەكشەممە 17ی 1ی 2016 خۆپیشاندانێك لە لایەن ماڵی كورد لە كەنەدا بە بەشداری كوردانی دانیشتووی شاری وانكۆوێری كەنەدا بە مەبەستی پشتیوانی لە گەلی كورد لە كوردستانی تركیا بەرێوە چوو. بە ئامانجی مەحكووم كردنی هێرشەكانی دەوڵەتی تركیا بۆ سەر شارەكانی كوردستان كە لە ئەنجامدا ژمارەیێكی بەرچاو لە هاوەلاتیانی كوردستان كوژراو و بریندار بوونە كوردانی شاری وانكووێری كەنەدا رژانە سەر شەقام و لە خۆپیشاندانێكی هێمنانە ئەو هێرشە نارەوایانەیان مەحكووم كرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی گەلی كورد لە تركیا و بوون بە بلیندگۆ و هاواری حەقخوازانەی گەلەكەمان لە وەڵاتی تركیا. 

جێگەی باسە هەیئتێكی كومیتەی كەنەدای سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز كاك عەبدوڵلا عەبداڵی بەرپرسی بەشی پێوەندییەكانی كومیتەی كەنەدا لەو خۆپیشاندانە دا بەشدارییان كرد. 

 
ڕێکه‌وت: 2016-01-20 15:16:02
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی