له‌سه‌رهێل 80
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 30ی بەفرانباری 1394

دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیێكی سەقزی لە لایەن ئیتلاعاتەوە

 لە درێژەی ڕەوتی دستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارگواستیانەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی،هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سەقز، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی" ڕەحیم عەلایی" تەمەن ٥٤ساڵە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرد.هەتا کاتیبڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کردنی ڕەحیم عەلایی ڕوون نەبووتەوە و هیچ هەواڵێک لەشوێنی راگیرانی لە بەردەستدا نیە. دەوترێ، تەنانەت کاتێک بنەماڵەکەی سەردانی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەکەن بۆ ئاگاداربوون لە سەر بارودۆخ و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەرپرسانی قەزایی ئەو شارە دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە ئەستۆنەگرتووە.

 

 

 

 

 

 

 

 

لێدان و سووكایەتی بە زیندانیێكی سیاسی لە زیندانی سنە

لە زیندانی سنە سووكایەتی بە زیندانیێكی سیاسی كورد كراو كەوتە بەر لێدان و ئەشكەنجەی بەرپرسانی ئەو زیندانەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، غۆڵامرەزا شورمۆرادی، زیندانی سیاسی كوردی راگیراو لە زیندانی ناوەندی سنە، لە نامەێكدا خوازیاری رەزامەندی دەربرینی بەرپرسانی زیندان بوو لەگەڵ رۆیشتنی بۆ مۆرەخەسی كە بەرپرسانی زیندانی وێڕای دراندنی نامەكەی دەستیان داوەتە ئازار و لێدانی ناوبراوو. بە پێی ئەم راپۆرتە، غۆڵامرەزا شورمۆرادی رۆژی 10ی خاكەلێوەی 1389، بە تۆمەتی كوشتن، بردنی زانیاری سیاسی و تەبلیغ دژ بە نیزام دەستبەسەر كرا و دواتر بە 15 ساڵ زیندان و لە سێدارەدان سزا دراوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

بارودۆخی جەستەیی زیندانیێكی سیاسی كورد نالەبارە

ئەفشین سوهرابزادە زیندانی سیاسی كوردی راگیراو لە زیندانی میناب، بارودۆخی جەستەیی نالەبارە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، سۆهرابزادە كە بە نەخۆشی سەرەتان گیرۆدەیە لە مانگی خەزەڵوەرەوە بە مەبەستی پێراگەیشتنی پزشكی گوازرابوویانەوە بۆ تاران بەڵام بە بێ هیچ دەرمان و چارەسەرێك و بە بارودۆخی نالەباری جەستەییەوە بۆ زیندانی میناب گوازرایەوە. ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەم زیندانییە سیاسیە بە هۆی برینداربوونی لە كاتی شكەنجە و خوێنرێژی ناوخۆیی تەندرووستی ناجێگیرە. بە پێی ئەم راپۆرتە، پێشتر كومیسیونی پزشكی زیندانەكانی پارێزگای هۆرمۆزگان بە ناردنی نامەێك بۆ بەرپرسانی قەزایی و دادستانی شاری میناب، بارودۆخی ئەم زیندانییەیان قەیراناوی راگەیاندبوو، بەڵام دەزگای قەزایی پارێزگای سنە لەو كاتەدا لەگەڵ مۆرەخەسی دەرمانی ناوبراوو رەزامەندی دەرنەبریبوو. جێگەی باسە كە سۆهرابزادی خەڵكی كرماشانە و لە جۆزەردانی 1389 لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە لە شاری كامیاران دەستبەسەر كرا و دواتر لە لایەن دادگای سنەوە بە تۆمەتی مۆحاربە بە 25 ساڵ زیندان و دوورخستنەوەی بۆ زیندانی میناب سزا درا.

 

 

 

 

 

 

 

 

ئادام روبین: رژێمی ئاخوندی پشتیوانی تیرۆریزمە

ئادام ژوبین، جێگری وەزیری خەزینەداری ئەمریكا رایگەیاند، رژێمی ئاخوندی ئێران پشتیوانی سەرەكی تیرۆریزمە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، جێگری وەزیری خەزێنەداری ئەمریكا وتی، رژێمی ئاخوندی ئێران پشتیوانی سەرەكی تیرۆریزمە و هۆكاری بشێوی و ئاژاوەیە لە ناوچەكە و پێشێلكاری سەركی مافی مرۆڤە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو وێرای پشتیوانی لە گەمارۆی مووشەكی رژێمی ئاخوندی وتی، دەوڵەتی ئەمریكا پێشتر ئەوەی راگەیاندبوو كە، وتووێژی ئەتۆمی لابردنی گەكارۆكان لەمەر تیرۆریسم، پێشێلكاری مافی مرۆڤ و بەرنامەی مووشەكی رژێمی ئاخوندی ناگرێتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

عەرەبستان: رژێمی ئاخوندی سەرچاوەی بشێوی ناوچەكەیە

رۆژی سێشەممە 29ی بەفرانباری 1394، عەرەبستانی سعوودی بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەێك رایگەیاند، رژێمی ئاخوندی ئێران، بشێوی لە ناوچەكەدا پەرە پێدەدات و ئامانجی ئاژاوە نانەوە لە ناوچەكەیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، لە بەیاننامەكەی عەرەبستاندا هاتووە كە، لە كاتی سەركەوتنی شۆرشی گەڵانی ئێران و هاتنە سەر كاری رژێمی ئاخوندی لە ساڵی 1357وە، رژێمی ئاخوندی هەموو یاسا و رێكەوتنە نێونەتەوەییەكانی لە ناوچەكەدا شكاندووە و لە بەر چاوی نەگرتوون. لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە كە، رژێمی ئاخوندی بە دانانی ناوەندێكی ئەمن لە وڵاتەكەی خۆیدا بۆ تیرۆریستان و دامەزراندنی گرووپی تیرۆریستی لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبیدا دەستی داوەتە كردەوەی تیرۆریستی و تیرۆری نەیارانی خۆی لەو وڵاتانەدا و هەروەها هێرشكردنە سەر ناوەندە دیپلۆماتیكەكان یەكێكیتر لە كارەكانی ئەو رژێمەیە.

 

 

 

 

 

 

 

 

كۆڕبه‌ندی‌ داڤۆس دەستی بە كارەكانی كرد

كێشه‌ی‌ كۆچ - په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كان - پاشه‌كشه‌ی‌ گه‌شه‌ له‌و ڵاتی‌ چین و گۆڕانكاری‌ له‌كه‌شوهه‌وادا، گرنگترین ئه‌و دۆسێیانه‌ن كه‌باڵ به‌سه‌ر دانیشتنه‌كانی‌ كۆڕبه‌ندی‌ -داڤۆس-دا ده‌كێشن كه‌وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 30ی بەفرانباری 1394، كاره‌كانی‌ ده‌ستپێ بكات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان،وه‌ك سه‌ڵانی‌ رابردوو شاری‌ داڤۆس- كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئاوی‌ رووباری‌ لاندوێسه‌ر له‌كه‌رتی‌ براتیڤۆ له‌كانتۆنی‌ گرۆباندن له‌ سویسرا، میوانداری‌ له‌ 2 هه‌زارو 500 له‌سه‌رانی‌ وڵاتان و به‌رپرسانی‌ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان و رێكخراوی‌ ناحكومییه‌كان و هونه‌رمه‌ندان ده‌كات، به‌ووته‌ی‌ كلاوس شواب-ی‌ شاره‌زا له‌بواری‌ ئابووری‌ و دامه‌زرێنه‌ری‌ كۆڕبه‌ندی‌ ئابووری‌ جیهانیش، ئامانج له‌و كۆڕبه‌نده‌ گفتوگۆو شیكردنه‌وه‌ی‌ دۆسێكان و ئه‌نجامدانی‌ گرێبه‌سته‌ یاخود به‌ره‌و پێشبردنێكی‌ دپلۆماتی‌ له‌سه‌ر دۆسێ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و راگۆڕینه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ " بارودۆخی‌ جیهان".

 

 

 

 

 

 

 

 

ئیسرائیل هۆشداری دەدات لە هەڵگرتنی گەمارۆكانى سەر ئێران

دوا بەدوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر رژێمی ئاخوندی ئێران، ئیسرائیل هۆشداری دەداتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، کە تاران دەستکراوەتر دەبێت لە هەڕەشەکردن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەشڵێت رژێمی ئاخوندی ئێران بەردەوام هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدات".   بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، وێڕای رێککەوتنی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنچ کۆ یەک، كە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ژمارەی سێنتەرفیوژەکان، ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم و پشتڕاستكردنەوە لەلایەن ئاژانسی وزەی ئەتۆمی، بەڵام تەلئەبیب بە گومانەوە دەڕوانێتە رێککەوتنەکە. لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەكەیدا، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، تاران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نابێت. ناتانیاهۆ راشیگەیاند، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی رژێمی ئاخوندی و هەر پێشلکاریێک لە رێککەوتنی دۆسیەی ئەتۆمی رووبدات "ئێمە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی-بە تایبەتی وڵاتانی پەیوەندیدار- ئاگادار دەکەینەوە".
ڕێکه‌وت: 2016-01-20 15:19:19
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی