له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە رێورەسمی یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی كۆماری كوردستان

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێكەوتی ١ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی كۆچی خۆری، ڕێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە شاری هەولێر لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوە چوو. لەسەر بانگهێشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هەیئەتێكی سەركردایەتی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز كاك بێهروز ئەردەلان كارگێری كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لەو رێورەسمەدا بەشدارییان كرد و لە لایەن بەرێوەبەرانی رێورەسمەكە بە گەرمی پێشوازیی كران. 

جێگەی باسە هەر بەو بۆنەوە هەیئەتی سازمانی خەبات ی كوردستان پەیامی خۆیان بە بۆنەی یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی كۆماری كوردستان پێش كەش بە رێكخەرانی رێورەسمە كە كرد. 

 
ڕێکه‌وت: 2016-01-22 15:19:54
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی