
رۆژی دووشەممە ٥ی رێبەندانی ٢٧١٥ی کوردی لە بنکەی سکرتاریەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی سەرجەم لایەنەکانی ئەندام لە لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی رۆژهەڵات بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پرسەکانی تایبەت بە لاوانی رۆژهەڵات و ئالوگۆڕی بیروڕا و هاوئاهەنگی لە نێوان رێکخراوەکانی تایبەت بە لاوانی رۆژهەڵاتی كوردستان کۆبوونەوە.
لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا بەرێز جەلال رەوانگەرد سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران ، بەرنامەی کار و تەوەرەکانی ئەو کۆبوونەوەیەی خستە روو و لەسەر هەرکام لە بڕگەکانی "سەرلەنوێ ئەکتڤ کردنەوەی لیژنەی هاوئاهەنگی رۆژهەڵات، پرسی هەڵبژاردن لە ئێراندا و هاوهەڵویستی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات، پلانی سمینارێکی هاوبەش لە نێوان رێکخراوەکانی لاوان، و ئامادەکاری و بەرنامەڕێژی بۆ دووهەم کۆنفرانسی لاوانی رۆژهەڵات"، باسەکانی خۆیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
دواتر هەرکام لە نوێنەری رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵاتی كوردستان ، بەڕیزان: "ئارام سلێمانی" بەرپرسی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران، "شیراز نادری" بەرپرسی رێکخراوی لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادی کوردستان، "ئازاد سلێمانی" بەرپرسی رێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات، سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان لەهەمبەر تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە خستە روو.
لە كۆبونەوەی لێژنەی هاوئاهانگی رێكخراوەكانی لاوانی كوردستانی رۆژهەلات سەبارەت بە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە كۆمەلێك بریار و راسپاردەی نوێی پەسەندكرا كە بریتیبوون لە بەرێوەبردنی سمینارێكی هاوبەش سەبارەت بە پرسەكانی لاوان لە كوردستانی ئێران و هەروەها سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو سەرجەم لەیەنەكان بەچاوخشاندنێك بە مێژووی بەناوهەڵبژاردنەكانی رژێمی ئاخوندی و چارەسەرنەبوونی كێشە و گرفتەكان و هەروەها نەگۆرانی لەسیاسەت و بەرنامەی خۆیی بەو ئاكامەش گەیشتن كە هەڵبژاردنەكانی ئەم جارەش وەك هەمووجارەكانی تر تەنها نمایشە و هیچ ئەنجامێكی دلخۆشكەری نابێت هەر لەو پەیوەندیەدا بریاردرا راگەیەندراوێكی هاوبەش بلاوبكرێتەوە
هەروەها كار بۆ ئەوەبكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا دووەمین كۆنفرانسی لاوانی رۆژهەلاتی كوردستان بە درووشمی" یەكریزی لاوان لەپێناو داهاتوویەكی گەش"دا بەرێوەبچێت هەربۆیە بریاردرا كە هەركام لە لایەنە دابراوەكانی لێژنە بانگبكرێنەوە ولە پێناو یەكگوتاری و یەك هەڵوێستی رێكخراوەكانی لاوان هانگاوهەلبگرن
کۆبوونەوەی لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات کە زیاتر لە دوو ساڵە دامەزراوە لە کەشێکی دۆستانە، پاش ٢ کاتژمێر کۆتایی پێهات.

ڕێکهوت: 2016-01-27 15:37:16
بهشی ( لاوان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





