له‌سه‌رهێل 61
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 7ی رێبەندانی 1394

 

 

 

لە سێدارەدانی كوردێكی یارسان لە زیندانی قەزلحەسار

حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن بەرپرسانی گرتووخانەی قزلحێسارەوە جێبەجی کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان،  ڕۆژی دووشەممە 5ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی کورد بە ناوی "فەردین حوسەینی"ی لە زیندانی قەزەلحەسار جێ بە جێ كرا. ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٦ ساڵە، خەڵکی شاری سەحنە لە پارێزگای کرماشانە و بە یەکێک لە گیراوانی ڕووداووی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٨٨ دەژمێردرێت.چالاکانی مافی مرۆڤ و دێموکراسی لە ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، ڕایانگەیاند: "ئەم زیندانییە هاوسەر و کچێکی تەمەن ١٥ ساڵانی هەیە و لە پەیرەوانی نوور عەلیوڵاهییە". ناوبراو پێشتر بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی سەرئاوەڵا، تۆمەتی "تیرۆر"ی یەکێ لە پێشنوێژەکانی شارۆچکەی "هەشتگرد"ی سەر بە کەرەجی ڕەت کردبووەوە و بە داو و پیلانی وەزارەتی ئیتلاعاتی لەقەڵەم دابوو.

 

 

 

 

 

 

 

 

دژایەتی لەگەڵ گواستنەوەی زیندانیێكی سیاسی كورد بۆ خەستەخانە

بەرپرسانی قەزایی زیندانی میناب دژایەتی ناردنی زیندانیێكی سیاسی كورد بۆ خەستەخانە دەكەن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، ئەفشین سۆهرابزادە، زیندانی سیاسی كوردی راگیراو لە زیندانی میناب كە بە نەخۆشی سەرەتان گیرۆدەیە، لە مانگی خەزەڵوەر بە مەبەستی پێراگەیشتنی پزشكی بۆ تاران گوازرایەوە، بەڵام بە بێ هیچ پێراگەیشتنێكی پزشكی سەر لە نوێ بۆ زیندانی میناب گواستیانەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم زیندانییە سیاسیە كوردە جارێكیتر لە زیندانەوە داوای كردبوو كە لە سەر خەرجی بنەماڵەكەی بێنێرنە خەستەخانە كە بەرپرسانی قەزایی زیندان ئەو داواكارییەیان رەد كردووەتەوە. جێگەی باسە كە هێزە ئەمنییەتییەكان رایانگەیان

دووە كە تەنیا لە حاڵەتێكدا كە ئەم زیندانییە سیاسیە هاوكارییان بكات لەگەڵ داواكارییەكەی رەزامەندی دەر دەبرن.

 

 

 

 

 

 

 

 

کچێکی کورد بووە یەکەمی تێکواندۆ لە ئێراندا

تێکواندۆکارێکی سەقزی لە کێبڕکێی ئازادی لاوانی ئێران، بە سەرکەوتووییەوە مێداڵی زێڕی بردەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، نیان شامحەممەدی، وەرزشوانی شاری سەقز، یەکەمی کێبڕکێی تێکواندۆی ئازادی لاوان و گەورەسالانی کە لە تاران بەڕێوەچوو، بەدەست‏هێنا. ئەو کچە لاوە لە کێشی ٤٦ کیلۆدا بەشدار بووە. ناوبراو بەم قارەمانییە، توانیی ئیزنی بەشداریی لە کێبڕکێکانی ئاسیایی ٢٠١٦ی فیلیپین کە سەرەتاکانی بانەمەڕی داهاتوو بەڕێوە دەچێ، وەربگرێت. کێبڕکێی ئازادی لاوان ـ گەورەساڵان، تایبەت بە ژنان، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە بەشداریی ٢٢٩ تێکواندۆکار لە ٨ کێشی جیاوازدا، لە خانەی تێکواندۆ لە تاران بەڕێوە چوو.نیان شامحەممەدی پێشتریش وەک فەننی‏ترین گەمەکەری لیگی دەستە یەکی ناسراو بە "جامی کەوسەر" دەستنیشان کرابوو.

 

 

 

 

 

 

 

١٢هەزار دوکتوری پسپۆڕ لە ئێران کاری پزشکییان وەلا ناوە

١٢بە هۆی "کەمیی داهات"ـەوە، بە هەزاران دوکتور لە ئێراندا، لە بازنەی پزیشکی چوونەتە دەرێ. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لە ئێستادا دوکتورە پسپۆڕەک

ان، بەرەبەرە لە سیستمی پزیشکیی وڵات دەچنە دەرێ، کە ڕێژەی ئەو کەسانە بە زیاتر لە ١٢ هەزار کەس خەمڵێندراوە. بەرپرسی کۆمەڵگەی دوکتورە پسپۆڕەکان بە "سروشتی" لەقەڵەم دانی ئەو کارەی پزیشکەکان، گوتوویەتی: "ئەو ڕووداوە بێگومان زەرەری زۆری بۆ خەڵک و توێژی پزیشکی بەدواوە دەبێت". دوکتور ئیرەج خوسرۆنیا لە وتووێژێک دەگەڵ "شەفا ئانلاین"، "نەبوونی داهاتی پێویست"ی بە هۆکاری چوونەدەرەوەی دوکتورەکان لە بازنەی پزیشکی ڕاگەیاند". دڵ‏ناسی، هەرس‏ناسی، پیرپزیشکی، پزیشکیی مێرمنداڵان و... لە خانەی پزیشکیی دەروونیی‏دا جێ دەگرن.بڵاوبوونەوەی هەواڵی لاچوونی ١٢ هەزار دوکتوری پسپۆڕ لە بازنەی پزیشکیی وڵات، لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو پێنوێنی داهاتی مانگانەی پزیشکانی دەوڵەتی، نیشانی دا کە داهاتی پزیشکی ئۆرۆلۆژی ٢٦ میلیۆن، چاو ٣٠ میلیۆن، ژنان و منداڵبوون ٣١ میلیۆن، گوێ و کەپۆ ٣٢ میلیۆن، نەشتەرگەریی دڵ ٣٨ میلیۆن و مێشک و دەمار ٦٥ میلیۆن تمەن بووە

 

.

 

 

 

 

 

 

 

 

 کوردی سووریا بانگهێشتی کۆنفڕانسی ژێنێڤ نه‌کراون 

هاوسه‌رۆکی PYD ده‌ڵێت: هێشتاکه‌ به‌رپرسانی کوردی سووریا له‌لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ بۆ به‌شداری له‌ کۆنفڕانسی ئاشتی سووریا له‌ ژێنێڤ بانگهێشتنامه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا به‌ ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاند: هه‌ڵبه‌ت که‌ ئێمه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دۆستانه‌ ده‌مانه‌وێت له‌م کۆنفڕانسه‌دا به‌شداری بکه‌ین. ئێمه‌ بیر له‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر له‌و کۆنفڕانسه‌دا به‌شداری نه‌که‌ین کۆنفڕانسی ژێنێڤ 3 هاوشێوه‌ی ژێنێڤ 2 که‌ تێیدا هه‌ندێ له‌ لایه‌نه‌کانیان بانگهێشت نه‌کران، شکست ده‌خوات زیادیشی کرد: ئێمه‌ نوێنه‌ری زۆربه‌ی خه‌ڵکین که‌واته‌ به‌ وه‌لاوه‌نانی ئێمه‌، ئه‌وان هه‌نگاوێکی ئیجابی له‌ ڕێگای چاره‌سه‌رکردنی سیاسی قه‌یرانی سووریا هه‌ڵناگرن. تورکیا به‌ توندی دژ به‌ به‌شداری PYD له‌ کۆنفڕانسی ژێنێڤ بووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌شداری ئه‌و گرووپه‌ سیاسییه‌ی کوردی سووریا، تورکیا له‌و کۆنفڕانسه‌دا به‌شداری ناکات.

 

 

 

 

 

 

 

 

دەیان منداڵ لە زیندانەكانی ئێراندا چاوەروانی ئێعدامن

سازمانی مافی مرۆ

ڤی نەتەوەیەكگرتووەكان لە راپۆرتێكی تێروتەسەلدا رایگەیاندووە كە، لە ماوەی

 ساڵەكانی 2005 تا 2015 لانیكەم 73 كەس كە لە تەمەنی منداڵیدا تاوانیان كردووە لە ئێران لە 

سێدارە دراون و دەیان كەسیتریش لە ئێستادا چاوەروانی جێ بە جێ كردنی حوكمەكەیانن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، لە راپۆرتەكەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتووەكاندا هاتووە كە، لە ساڵی 2014 رێژەی ئەو كەسانەی كە لە تەمەنی منداڵیدا بەرەو رووی حوكمی ئێعدام بوونەتەوە زیاتر لە 160 كەس بووە. هەروەها رایگەیاندووە كە لە ماوەی ساڵانی 2005 بۆ 2015 73 كەس لەو كەسانەی كە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵەوە بووە لە سێدارە دراون. بە پێی ئەم راپۆتە، رژێمی ئاخوندی لە یاساكانیدا سزای لە سێدارەدانی بۆ كچان تەمەنی 9 ساڵی و بۆ كۆران تەمەنی 15 ساڵی دیاری كردووە.

 

 

 

 

 

نزیكه‌ی‌ 250 هه‌زار منداڵ له‌ ناوچه‌ كێشه‌داره‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن

 

رێكخراوی‌ یونسێف ئاشكرایكرد، له‌ئێستادا نزیكه‌ی‌ 250 هه‌زار ملیۆن منداڵ ( به‌ رێژه‌ی‌ له‌ نۆ منداڵ، منداڵێك) له‌و وڵاتانه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه‌ ململانێی‌ چه‌كداریان تێدایه‌، جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ نزیكه‌ی‌ 3 ملیار دۆلار پێویسته‌ بۆ به‌هاناوه‌ چوونی‌ ئه‌و منداڵانه‌.به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ئاژانسی‌ فه‌ره‌نسا، یونسێف ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یاندووه‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ ساڵی‌ رابردوودا به‌هۆی‌ توندبوونی‌ شه‌ڕ و ململانێ چه‌كدارییه‌كان ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ ماڵیان جێهێشتووه‌ یاخود رووبه‌ڕووی‌ و كه‌م خۆراكی‌ و توندو تیژی‌ و نه‌خۆشی‌ و هه‌ڕه‌شه‌ بوونه‌ته‌وه‌ روویان له‌زیاد بوون كردووه‌.ئه‌وه‌ش روونكراوته‌وه‌، ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌ ناوچه‌ ماملانێكاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌ر له‌وه‌ی‌ بگه‌نه‌ ته‌مه‌نی‌ 5 ساڵان، ئه‌گه‌ری‌ مردنیان دووجار زیاتره‌ له‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ نه‌خۆشییه‌وه‌ ئه‌و مه‌ترسیه‌یان له‌سه‌ره‌ (له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ ده‌توانرێن چاره‌سه‌ر بكرێن).يونسێف ئه‌وه‌شی‌ روونكردووه‌ته‌وه‌ ده‌توانرێت له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ داوایكردووه‌ بۆ ساڵی‌ 2016  كه‌  ده‌گاته‌ نزیكه‌ی‌ 3 ملیار دۆلار، كۆمه‌ك و هاوكاری‌ بگه‌یه‌نرێته‌ 76 ملیۆن كه‌س كه‌ (43 ملیۆنیان منداڵن) له‌ 63 وڵاتی‌ جیا جیا، پشكی‌ شێری‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش به‌ر سوریا ده‌كه‌وێت به‌بڕی‌ 1.2 ملیار دۆلار. به‌پێی‌ به‌دواچوونێكی‌ رێكخراوی‌ یونسێفیش له‌كۆی‌ چوار خوێندنگه‌ له‌ سوریا یه‌كێكیان خاپوور كراوه‌ و زیاتر  له‌ 2 ملیۆن منداڵی‌ ئه‌و وڵاته‌ش به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌وه‌ له‌ خوێندن بێبه‌ش بوون.
ڕێکه‌وت: 2016-01-27 18:01:45
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی