له‌سه‌رهێل 81
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
رژیمی ئاخوندی و مافی مرۆڤ

 

دوای ئەوەی كە دەولەتی عەرەبستانی سعودی رایگەیاند كه شیخ نمر النمر و چەندین كەسیكی دیكەی سەر بە رەوتی نەمری بە تاوانی كاری تیكدەرانە و ئاژاوەگیری لە سێدارە داوە دەستبەجێ ئورگانەكانی رژیمی دژە مرۆی ئاخوندی ئێران و بەشێك لە هاوپەیمان و وابەستە و دابەستەكانی لە ناوچەكە دەستیان كردە ئیدانە كردن و هیرش كردنەسەر دەولەتی سعودیە و لە ئێراندا سوپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی كە باسكی دەستی راستی خامنەیی و سیستەمی ویلایەتی موتلەقەی فەقێ یە بە رەسمی هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوەی ئەو كەسانەی لە دەولەتی عەرەبستانی سعودی كرد و لە شارەكانی تاران و مەشهەد لە لایەن دەست و پەیوەندەكانی سوپا و ئیتلاعات و بەسیجەوە هیرش كرایە سەر باڵوێزخانە و كونسولخانەی وولاتی عەرەبستان و سوتێندرا و دەوڵەتی عەرەبستانیشدا وەكوو بەرچەكردارێك بەم كارە داوای لە باڵوێزی رژیمی ئاخوندی لە ریاز كرد كە دەبێت وولاتی سعودیە بە جێ بهێلیت و باڵوێزخانەكەیان دابخەن.

رژیمی ئاخوندی و برێك لە بەرپرسە بالاكانی، ئەم كارەی سعودیە یان بە پیشێل كردنی مافی مرۆڤ و یاسا و ریساكانی پەیوەندیدار بە مافەكانی مروۆڤ ناو برد و داوایان لە وولاتانی روژئاوا و رێكخراوەكانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ كرد كە ئەم كارەی دەوڵەتی عەرەبستان مەحكووم بكەن و لەو كاتەوە بوون بە پەپولەی ئاشتی و مهاتما گاندی و نێلسون ماندێلا و خەریكی خۆ نواندن و فرمێسكی تیمساح رشتن بو شیخ نمر و كەسەكانی دیكەن. 

كاربەدەستانی رژیمی ئاخوندی وەها باس لە مافی مرۆڤ و مرۆڤ دۆستی دەكەن وەك ئەوە وایە كە سیستەمی سیاسی ئێران پێشكەوتووترین سیستەمی دنیایە و نمونە و ئولگوی ئازادی و لیبرالیزم و دیموكراسی بیت لە دنیا و سیستەمی قەزایی ئێران رێكوردی سویس و بلژیك و وولاتە پیشەكەوتووەكانی دنیای شكاندبێت و هەمووی دنیا موعجیبی سیستەمی سیاسی و دەزگا قەزاییەكەی بێت.

بەراستی كە رژیمی ئاخوندی لە عەوامفەریبی و چەواشەكاری و روهەڵماڵدراوی دا پیشەنگ و كەم وینەیە ؛ ئاخو رژیمیك كە زیاتر لە 55 جار لە لایەن شۆڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لە سەر پێشیل كردنی مافەكانی مرۆڤ مەحكووم كرابیت ؛ رژیمیك كە دەستی سوورە بە خوینی هەزاران كەس لە خەڵكەكەی خۆی ؛ رژیمیك كە سەدان كەسی لە كەسایەتیە سیاسیە كانی نەیار و تەنانەت لە دەوروبەرەكەی خوی لە ناوخۆ و دەرەوەی وولات تیرۆر كردبیت؛ رژیمیك كە رۆژانە دەیان كەس لە بەرچاوی خەڵك لە سێدارە دەدات؛ رژیمك كە تەحەمولی هیچ رەخنە و نارەزایەتی و بیریكی جیاوازی نییە؛ رژیمیك كە موڵەتی دروستكردنی مزگەوتێك بۆ ئەهلی سوننە و جەماعەت لە تاران پایتەختی ئێران نادات و بە سەدان زانای ئایینی سوننەی یان تیرۆر كردبێت و وە یان كوشتبیت وە رژیمێك كە هەر رۆژە لە لایەن ئەمنیستی ئەنتەر ناسیوناڵ و ریكخراوی چاودیری مافی مرۆڤ و رێكخراوەكانی ئین جی ئۆ و پەرلەمانی ئەوروپا لە سەر مەسەلەی مافەكانی مرۆڤ مەحكووم بكرێ ئیتر چلۆن لە روویان دێت باسی مافی مرۆڤ بكەن ؟

پێدەچیت لە قامووسی بەرپرسانی رژیمی ئاخوندیدا تەنها شیعەكانی ئەسنا عەشەری كە باوەریان بە ویلایەتی خامنەیی هەبێت مرۆڤ بن و ئەوانی تر حیسابی مرۆڤیان بو نەكرێ و رشتنی خوینیان موباح بیت كە بە راستیش هەر وایە.

بیگومان رژیمی هەمیشە دۆڕاو و دژە مرۆی ئاخوندی ئەم جارەش یارییەكە دەدۆرێنیت و زیاتر لە جاران دەستێوەردانەكانی لە ناوچەكەدا بەرەو لاوازی و ئاوا بوون دەچێت و رۆژ بە رۆژ گۆشە گیر تر دەبێت وەك ئەوە كە هەنووكە لە یەمەن و سوریە و بەحرەین و كوەیت و سعودیە روودەدات و كەوتووەتە لێواری مەرگەوە و ئەوەندەی نەماوە بۆ سەرهەڵدانی بەهاری ئێرانی و رووخاندن و خرانە ناو زبڵدانی مێژوو.

 
ڕێکه‌وت: 2016-01-28 15:57:42
به‌شی ( وتاری سیاسی )





دیمانه

سیاسی