له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری كۆمیتەی نۆروێژ لە كونفرانسی سێهەمی (ENKS) لقی نۆروێژ

رۆژی یەكشەمە 23ی رەشەممەی 1394 بەرابەر بە 13ی مارسی 2016، كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە سەر بانگهێشتی رەسمی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریە بەشداری كونفراسی سێهەمی ئەو ئەنجومەنەی لە  شاری سارپسبۆرگی نۆروێژ كرد.

كونفرانسەكە بە دەقەیەك وەستان بۆ گیان پاكی شەهیدانی رێگەی رزگاری كوردستان دەستی بەكارەكانی كرد. پەیامی ئەنجومەن لەلایەن بەرێز مەحمود بیرۆ بەرێوەبەری لقی نۆروێژی ئەنجومەن خوێندرایەوە پاشان دەرگای پێشنیار و نەزەرات بۆ بەشداران و میوانانی كۆنفرانس كرایەوە، كە چەندین كەسایەتی و میوان لە هەركام لە بەشەكانی كوردستان راو سەرەنجی خۆیان لە سەر رووداوەكانی كوردستان بەتایبەت كوردستانی سوریە خستەروو. كە هەر لەو پانێلەدا بەرێز عەلی بەهرامی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پێشووی سازمانی خەبات راو و بۆچوونی سازمانی لە سەر مژارەكان خستەروو و لایەنەكانی كوردستانی سوریەی هاندا بۆ لێكنزیك بوونەوە و یەكیەتی و برایەتی بۆ ئەوەی ئەو دەرفەت و هەلەی لە رۆژئاوای كوردستان هاتۆتە ئاراوە لە دەست نەچێ و لایەنە سیاسیەكان بە یەكگرتوویی و یەكگوتاری كار بۆ بونیادنانەوەی نێوماڵی كورد و پەرەی زیاتر ناساندنی دۆزی رەوای گەلەكەمان لەو بەشەی كوردستان بدەن.

لە درێژەی باسەكەیدا بەرێز بەهرامی چەندین نمونەی لە ئەزموونی تالی لێكترازانی لایەنەكان و خاڵەباشەكانی یەكیەتی و یەكبوون بۆ ئامادەبووان شیی كردەوە.

هەروەها لە كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەرێز ئارەزوو بەهرامی ئەندامی كۆمیتە پەیامی كۆمیتە و چەپكەگوڵی پیرۆزبایی پێشكەش بە بەرێوەبەرانی كۆنفرانسی سێهەمی  ئەو ئەنجومەنە و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاتری لە بردنەپێشی كارە نەتەوەییەكانی بۆ خواستن.

صورة

صورة
ڕێکه‌وت: 2016-03-14 16:51:54
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی