له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرێوە چوونی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستان

 

رۆژی شەممە  رێكەوتی 29ی رەشەممەی 1394 بە ئامادەبوونی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی  لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستان  لە شاروچكەی تۆپزاوا (رزگاری)  نزیك هەولێر رێورەسمی نەورۆز جێژنی نەتەوەیی گەلی كورد بەرێوە چوو. 

سەرەتای رێورەسمەكە بە دەقیقەیێك وێستان بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد. پاشان داوا لە رێزدار كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات كرا پەیامی نەرۆزی خۆی پێش كەش بكات. بەرێز حسێنی لە ووتەكانیدا وێرای ئاماژە بە گرینگی پەیامی نەرۆز بۆ گەلی ستەمدیتووی كورد ، ووتی: گەلەكەمان سەرەرای هەموو بەربەستەكانی داسەپاو لە لایەن رژیمە ملهورەكان جێژنی نەورۆزی كردۆتە هێمای یەكبوون و پێكەوەژیان و لە هەمان كاتدا مەیدانی نەبەرد دژی سیاسیەتە دواكەوتووەكانی دسەلاتدارانی دیكتاتۆر. 

لە پەیامی نەورۆزی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی ئاماژە بە دۆخی ئێستای ناوچەكە و ئێران كرابوو و وێرای باس كردن لە دۆخی گەلانی ناوچەكە كە بەدەست شەر و ناخۆشیەوە دەناڵینن، تەمەنی دیكتاتۆریەت لە سەرانسەری جیهانی بە كورت زانی. كاك بابەشیخ جاریكی تر لەپەیامەكەی دا سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەموو هاوەڵاتیانی كورد لە كوردستانی ئێران بە هۆی تەحریمی شانۆی هەڵبژاردنەكاندا دووپات كردەوە و لەسەر چارەسەری نەمان و رووخانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی پێداگری كردەوە. 

بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی لە بەشێكی تری ووتەكانیدا باسی لە پێگە و دەوری سازمانی خەبات كرد و وێرای هەموو بەربەست و كێشەكانی بەردەم سازمانی خەبات رەوتی گەشە و نفوزی كۆمەلایەتی سازمانی بە رەوتێكی خێرا و روو بە پێشەوە وەسف كرد و گەشبینی خۆی دەربری كە لە ساڵی داهاتو ئەو رەوتە خێرایی زیاتری پێ ببەخشرێ‌، ئەویش بە هۆی پشتیوانی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان. بەرێزیان هەروەها ووتی: بە لەبەرچاو گرتنی هەموو فاكتەرەكان ئاسۆ لەبەردەم كورد زیاتر لەرابردوو روون و دیارە و  ئێمە گەشبینین كە خەباتی چەندین ساڵەی گەلەكەمان دێتە بەرهەم و دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكان ناتوانن لەسەر سەپاندنی حوكمی ناعادیلانەیان بەردەوام بن و ئومێد دەكەین بە خەباتی هەمەلایەنەی گەلانی ئێران و بە تایبەتی بوونی یەكریزیی لە ناو گەلەكەمان لەكوردستانی ئێران شاهیدی نەمانی ستەم و چەوسانەوەی ئاخوندانی ملهور و هاتنی سەردەمێكی نوێ‌ و دامەزراندنی سیستەمی دیموكراسی لە ئێران و كوردستان بین. 

لە دوای ووتەكانی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری  گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران پەیامی هاوبەشی رێكخراوی ئافرەتانی خەبات و رێكخراوی لاوانی خەبات لە لایەن بەرێز خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی كومیتەی ناوەندی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێكخراوی ئافرەتانی خەباتی كوردستان  پێش كەش كرا.  لە پاش پەیامی هاوبەشی ئافرەتان و لاوان پەیامی كومیتەی دەرەوەی سازمانی خەبات بە بۆنەی نەورۆز لە لایەن بەرێز كاك فوئادی جەعفەری ئەندامی جێگری كومیتەی ناوەندی پێش كەش كرا.  لە برگەیێكی تر دا هەیئەتی ئاماەكاریی رێوەرەسمی نەورۆز وەك رێز و پێزانینیك بۆ هەموو رەنج و قوربانیەكانی بەرێز كاك بابەشێخ حوسێنی  كە لە هەڕەتی لاویەتیەوە پەیوەستی ریزی شۆڕش و سازمانی خەبات بووە و چندین جار زۆر بە سەختی بریندار بووە و خاوەنی مێژوویێكی پڕسەروەری و شانازییە ، لەوحێكی رێزلێنانیان پێش كەش كرد. سەرەتا بەرێز خاتوو زینەب حوسێنی ئەندامی كومیتەی ناوەندی و بەرپرسی رێكخراوی ئافرەتان باسێكی  لەسەر ژیان و كەسایەتی بەرێزكاك بابەشێخ كرد و لە پاشان لە لایەن خاتوو شیلان محەمەدییەوە لەوحی رێزلێنانەكە پێش كەش بە بەرێزیان كرا.  لە درێژەی رێورەسمەكە چەند شیعر و گۆرانی بە بۆنەی جێژنی نەورۆز لە لایەن هاورێانی پێشمەرگە پێش كەش كرا و دواهەمین بڕگەی رێورەسمەكەش كردنەوەی ئاگری نەورۆز لە لایەن ئەندامانی رێكخراوی ئافرەتانی خەبات  بوو. 

صورة
ڕێکه‌وت: 2016-03-20 19:06:16
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-05 16:15:13
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

سیاسی