
رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 28ی رەشەمەی 2715 بەرامبەر بە 20ی مارسی 2016 كوردانی ئوستفۆڵدی وەڵاتی نۆروێژ لە شاری سارپسبۆگ وەك نەریتێكی ساڵانە رێ و رەسمی جەژنی نەورۆزیان بەرز ڕاگرت.
سەرەتای رێ و رەسمەكە بە سرودی نەتەوەیی (ئەی رەقیب) و پەیامی بەخێرهاتنی بەشداربووان لەلایەن كاك سلێمان محەمەد عەلی دەستی پێ كرد. پاشان پەیامی نەورۆزی كۆمیتەی بەرێوەبەری رێ و رەسمی نەورۆز لەلایەن كاك نادری ئەمینی خوێندرایەوە، كە لە پەیامەكەدا تیشك خرابووە سەر پێگەی نەورۆز و پیرۆزی ئەو رۆژە لای نەتەوەی كورد كە بە جەژنی رامان و هەستان و بەرەنگاریی داگیركەرانی كوردستان پێناسە دەكرێ، وە ئەو بۆنەیە هاوكاتە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و نوێ بوونەوەی سروشت، وە لەگەڵ ئەوانەدا دەسپێكی ساڵی نوێی كوردیە.
لە دوای پەیامی نەورۆزی پارچە شیعرێك لەلایەن بەرێز عەلی بەهرامی خوێندرایەوە. پاشان بەرێز مەحمود بیرۆ پەیڤێكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد و دوابەدوای ئەو پارچە شیعرێكی دیكە لەلایەن خۆشكە كەژال كەریمی خوێندرایەوە.
لە بڕگەی كۆتایی رێ و رەسمەكە دەسكرا بە كردنەوەی ئاگر كە لەلایەن چواركەس لە ئافرەتان و پیاوانی بەشدار ئاگری نەورۆز كرایەوە.
كۆمیتەی بەرێوەبەری رێ و رەسمی نەورۆز
سارپسبۆرگ ـ ئوستفۆڵد
1ی خاكەلێوەی 2716
20-03-2016

ڕێکهوت: 2016-03-24 19:05:14
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





