
رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 22ی خاكەلێوەی 1395 لە بنكەی ناوەندی سازمانی خەبات بە بۆنەی سی و پێنجەمین ساڵیادی شەهیدانی یەكشەوەی سازمانی خەبات بەرێوە چوو. ئەو سیمینارە بۆ بەرێز كاك ریبواری حسێنی ئەندامی سەركردایەتی و هاورێی ئەو شەهیدانە سازدرابوو.
سەرەتای سیمینارەكە بە دەقیقەیێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی كوردستان و سازمانی خەبات و بە تایبەتی شەهیدانی یەكشەوە دەستی پێكرد.
پاشان بەرێز كاك رێبواری حسێنی باسەكەی دەست پێكرد و سەرەتا تیشكی خستە سەر پێناسە و پێگەی شەهید لە گووتاری جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی گەلەكەمان. بەرێزیان لەسەرەتای قسەكانیدا ووتی: ئەگەر ئاورێك لە بەسەرهات و مێژووی خەباتی پڕ لە كەند و كۆسپ لەلاێك و پرلە رەنج و فیداكاری و شانازی خەباتی رەوا و خوێناوی نەتەوەوە نیشتمانەكەمان بدەینەوە و لاپەڕە پڕ لە كارەساتەكانی هەلدەینەوە. لە هەر رستەێكی دا باس و بەسەرهاتی چەندین قارەمانەتی قارەمانانی كوردستانی تێدا بەدی دەكرێ و لە هەر ووشەو دێڕیك سەردێڕ و ناونیشانی داستان و حەماسەی سەرنج راكیش و سەرسووڕهینەرمان بەرچاو دەكەوێ كە بە نرخ و بارتەقای گیانی باشترین رۆلەكانی كوردەواری نووسراون و، هەركام وەك وانە و ئەزموونێكی لە بیر نەچوەوەی بەنرخ لە سەر رووپەڕی مێژووی راسان و راپەرین و بەرتەك دانەوە، لە شێوەی راپەڕین و هەستانەوە بۆ بەدەست هێنانی ماف و ئازادیەكانی مرۆڤ نەخشێندراون و بوونە سەرمەشقی خەبات لە پێناو ئازادی دا. بەرێز حسینی لە درێژەی باسەكەیدا بە تیروتەسلی ئاوری لە چونیەتی خولقاندنی ئەو حەماسە كەم وینەیە دایەوە كە تێیدا 7 رۆڵەی قارەمانی گەلی كورد چوونە كاروانی شەهیدانی سوورخەڵات و ووتی: حەوتەوانەكەی یەك شەوە حەوت ئەستێرە و حەوت شەهابی پڕ نوور و پرشنگدارن كە بە دەوری هەسارەی بەختەوەری نەتەوەێكی ماندون كە ئەویش وەك هەسارەێكی سەودا سەر بە دەورو خول لە مەدار و تەوەری خۆیدا بە دەوری خۆری رزگاری دا دەسووڕی و تین و تاوی بوون و مان و هەڵدان و بەرەوپێشچوون و پێگەیشتن وەردەگرێ. سەرقافڵە و جڵەوداری ئەو حەوت ئەستیرە گەش و بە ترووسكانە، مامۆستای زانكۆی خەبات و قارەمانی و نەمری، مامۆستا سەید عبدوڵلای ئارام،ناسراو بە مامۆستا وریایە. هاو پۆلە ئەستێرە پڕشنگدارەكانی تر بریتین لە: شەهید سادق زەندی ناسراو بە قانع، شەهید كاك سمایل سلێمانزادە، شەهید كاك حسین ساحەبنەزەر،شەهید كاك عوسمان عەبوو،شەهید كاك موحەممەدی رەسوڵی، شەهید كاك موحەممەدی خالیدی. كە بوونە چۆڵەچرای رێگای خەبات و تێكۆشانی كورد و كوردستان تا لە شەوەزەنگی بێدادی و زۆرداری دژمنانی خوێنرێژدا، خەباتیەكان بە بەرچاو روونیەوە، بەرەو داهاتوی لێواو لێو لە هیوا بە رزگاری هەنگاو هەڵگرن.
بەرێز حسینی لە كۆتایی قسەكانیدا لە چەندین بیرەوەری سەبارەت بە هەر كام لەو شەهیدە سەربەرزانە گیرایەوە و ئاماژەی بە كەسایەتی بەرز و شۆڕشگیرانەی ئەو سەروەرە بەنرخانە و لەناویشیاندا بە تایبەتی مامۆستا عەبدوڵلا ئارام ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات كرد. هەروەها لایەنە بە هێز و لاوازییەكانی شەری قارەمانانەی 16ی خاكەلیوەو چۆنیەتی روودان و بەرەنگاربوونەوەی قارەمانانەی پێشمەرگەكانی ناوچەی بۆكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی لەو كاتە دا خستە روو.
لە پاش باسەكەی بەرێز كاك رێبوار حسینی ، دەرفەت بە ئامادەبووان درا تا بەشداری بكەن لە باسەكە و بەمجۆرە كۆتایی بە سیمینارەكە هات.



ڕێکهوت: 2016-04-11 20:49:43
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





