له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری سازمانی خەبات لە یادی 73 ساڵەی دامەزرانی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان

رۆژی شەممە رێکەوتی 4ی بانەمەڕی 1395 ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداری رێ و رەسمی یادی 73 ساڵەی دامەزرانی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانیان کرد کە لە شاری رۆدە و لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی ئۆستفۆڵدی وەلاتی نۆروێژەوە بەرێوەچوو.

بەو بۆنەوە عەلی بەهرامی ئەندامی سەرکردایەتی پێشووی سازمانی خەبات پەیامی پیرۆزیایی پێشکەش کرد و لە وتەکانیدا تیشکی خستەسەر دەور و نەقشی لاوان لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان لە کوردستانی ئێران، هەروەها دید و بۆچوونی سازمانی خەباتی لە سەر وتوێژی لاوان بە کورتی خستە بەر باس. 

ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژ کە بەشداری ئەو رێ و رەسمەیان کرد بریتی بوون لە کاک عومەری کەریمی، خوشکە کەژال کاکەیی، خاتوو ئارەزوو بەهرامی و ژمارەیەک لە لاوانی سازمان لە ناوچەی ئۆستفۆڵد.

صورة
ڕێکه‌وت: 2016-04-26 18:24:38
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی