
رۆژی شەممە 11ی بانەمەڕ بەرامبەر بە 30ی ئاوریلی 2016، كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەشداری مێزگردێكی سیاسی تایبەت بە كوردستانی سوریە كە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە شاری سارپسبۆرگ بەرێوەچوو، كرد.
لە مێزگردەكەدا رەوشی ئەو بەشەی كوردستان بە وردی خرایە بەرباس و نوێنەری هێز و لایەنەكان لێكدانەوەی خۆیان لە سەر كرد. هەر لەو چوارچێوەدا نوێنەرانی سازمان كە پێكهاتبوون لە كاك عەلی و خاتوو ئارەزوو بەهرامی بۆچوونی سازمانی خەباتیان بۆ بەشداربووان روون كردەوە.
عەلی بەهرامی لە سەر مەسەلەی دیپلۆماسی كورد بەگشتی و دووركەوتنەوە لە وابەستەیی بە بەرەیەكی تایبەت و زلهێزەكان، گرینگی دان بە پرسە نەتەوەییەكان، وەلانانی كێشەكان و دروست كردنی برایەتی و تەبایی لە نێوان هەر دوو بەرەی ENKS و TEVDEM ، دۆستایەتی كردنی ئوپزسیۆنی دیموراتیكی سوریە و بەشداری لە شەری داعش و دوور كەوتنەوە لە هەر كێشە و شەڕێكی براكوژی، چارەسەر كردنی مەنتقیانەی ناوچە تەعریب كراوەكانی كوردستانی سوریە و چەندین مەسەلەی دیكەی تایبەت بەو بەشەی كوردستان خستەبەر باس و لێكدانەوەی لەسەر كرد.
لە كۆتایی دا كۆمیتەی سازمانی خەبات پەیام و نوقتە نەزەراتی خۆی بە نووسراو پێشكەش بە بەرێوەبەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریە لقی نۆروێژ كرد.

ڕێکهوت: 2016-05-02 16:48:54
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





