له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشدارى لە رێورەسمى پرسە و سەرەخۆشی دوایین وەزیرى کۆمارى کوردستان

 رۆژى دووشەممە 3ی جۆزەردانی 1395،  رێوڕەسمێک لە بارەگای ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان  رێورەسمى پرسە و سەرەخۆشی حاج سمایل ئاغا‌ ئیلخانى زادە دوایین وەزیرى کۆمارى کوردستان و باوکى بەرێز کاک عومەرى ئیلخانى زادە سکرتیرى گشتى کۆمەڵەى زەحمەتکێشان  بەڕێوەچوو.
هەر بەو بۆنەوە شاندێکى بالاى سازمانى خەبات بە سەرپەرشتى بەرێز کاک بێهروزى ئەردەڵان کارگێرى کومیتەى ناوەندى  و بەرێزان کاک بەختیار عەزیزى و کاک فوئاد جەعفەرى ئەندامانى جێگرى کومیتەى ناوەندى سازمانى خەبات بەشدارییان لەو رێورەسمە دا کرد و لە نزیکەوە پرسە و هاوخەمى بەرێز بەرێوەبەرى گشتى سازمانى خەبات و سەرجەم ریزەکانى سازمانى خەباتیان بە بەرێز کاک عومەرى ئیلخانى زادە راگەیاند. 
سمایل ئاغای ئیلخانیزادە” وەزیری رێگاوبان لە کۆماری کوردستان لەسەردەمی پێشەوا قازی، رۆژی ٢٢ی ماى ٢٠١٦ لە تەمەنی ١١٤ ساڵیدا لە گوندی “حەمامیان” لە شاری بۆکان کۆچی دوایکرد.
ڕێکه‌وت: 2016-05-24 21:09:50
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی