
رۆژى هەینى رێکەوتى 27/5/2016 بە مەبەستى ريَكخستن و کاراکردنى کاروبار، کومیتەى قەلادزێى سازمانى خەبات کۆبوونەوەى ساڵانەى خۆى گرێدا. کۆبوونەوەکە بەبەشدارى ئەندامان و لایەنگرانى سازمانى خەبات لەناوچەى قەلادزێ و لە ژێر سەرپەرشتى بەرێز کاک رێبوار حسێنى بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکانى سازمانى خەبات بەرێوە چوو.
لەو کۆبوونەوەیە دا کە هاوکات نويَنةرى هەر دوو رێکخراوى ئافرەتان و لاوانى خەبات بەشدار بوون سەرەتا بە دەقیقەیێک بێدەنگى بۆ روحى پاکى شەهید رەحمان پوورکریم نوێترین شەهیدى رێگەى رزگاری و پێشمەرگەى چاونەترسی سازمانى خەبات و سەرجەم شەهیدانى سازمانى خەبات و کوردستان دەستى پێکرد. پاشان هەر بەو بۆنەوە بەرێز کاک رێبوار حسێنى سەرەتاى قسەکانى بە باسێک لەسەر شەهید رەحمان و چوونیەتى رووداوى شەهید بوونى و کەسایەتى ئەو شەهیدە بە نرخە کردەوە و لەپاشانیش لەسەر ئەرک و مافى ئەندامان لەم قۆناغەى ئێستاى جوڵانەوەى رزگاریخوازانەى گەلەکەمان دوا و بە لەبەرچاو گرتنى دۆخى هەستیارى ناوچەکە و ئێران و کوردستان هەوڵ و هێممەتى زیاترى ئەندامانى سازمانى خەبات ى بە زامنى پێش کەوتن و بەرەوپێش چوونى کارەکانى تەشکیلات زانى.
لەدرێژەى کۆبوونەوەى ساڵانەى کومیتەى قەلادزێ لە پاش ووتەکانى بەرێز کاک رێبوار حسێنى بەرپرسی پێشووى کومیتە چەند قسەیێکى بۆ ئامادەبووان کرد و هەر کام لە ئەندامانى کاراى کومیتەش پێشنیار و رەخنە و تێبینیەکانیان باس کرد.
لەپاش باسێکى گەرم لەسەر چونیەتى کاروبارى کومیتە لە ماوەى ساڵى رابردوو دەست کرا بە هەڵبژاردنەوەى کومیتەى بەرێوەبەرى نوێى قەلادزێ و لە رێگەى دەنگى نەهێنى بەرپرسی نوێى کومیتە هەڵبژێردرا و هاوکات نوێنەرلە هەرکام لە رێکخراوەکانى ئافرەتان و لاوانیش دیارى کرا.
بەرێز بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکان لە کۆتایی کۆبوونەوەکە وێراى دەست خۆشی و ماندوونەبوونى بە بەرێوەبەرانى پێشووى کومیتە، پێرۆزبایی لە بەرپرس و بەرێوەبەرانى هەڵبژێردراو بۆ ساڵى داهاتوو کرد و رێنوینى و راسپاردەى پێویستى لەگەڵ بەرێوەبەرانى نوێ هێنایە ئارا و کۆبوونەوەکە لە کەشێکى تەندورست و بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانى هێنا.


ڕێکهوت: 2016-05-29 19:07:16
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





