
ڕۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی کۆچى خۆرى، رێورەسمى چل و یەکه مين ساڵیادى دامەزارندنى یەکێتى نیشتمانى کوردستان لە شارى هەولێر بەرێوە چوو. لەسەر بانگهێشتى فەرمى یەکێتى نیشتمانى هەیئەتێکى باڵاى سازمانى خەبات کە پێکهاتبوو لە بەرێزان کاک بێهروز ئەردەڵان کارگێرى کومیتەى ناوەندى و کاک رێبوار حسێنى بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکان و کاک بەختیار عەزیزى جێگرى کومیتەى ناوەندى سازمانى خەبات بەشدارییان لەو رێورەسمەدا کرد و لە لایەن بەرپرسانى بالاى یەکێـتى نیشتمانى پێشوازیی کران.
رێورەسمەکە بە سرودى نيشتمانى ئةى رةقيب دەستى پێکرد و تێیدا چەندین بەرپرسی حکومى و حیزبی ووتاریان دا و وێراى پیرۆزبایی ئەو یادە تیشکیان خستە سە دۆخى هەنووکەیی هەرێمى کوردستان و زەرورەتى پێکەوەبوونى لایەنە سیاسیەکانى کوردستان.
لەو رێورەسمە ژمارەیێکى بەرچاو لە حیزب و لایەنە سیاسیەکانى چوار بەشی کوردستان ئامادەبوون و وێراى ئەوەى کە لە نزیکەوە هەیئەتى سازمان ئەو یادەیان لە بەرپرسانى یەکێـتى نیشتمانى کوردستان پێرۆز کرد چاویان بە کۆمەڵیک بەرپرس و کونسولى چەندین وەڵات کەوت.


ڕێکهوت: 2016-06-02 18:49:19
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





