له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری هەیئەتێكی پەیوەندییەكانی سلێمانی سازمانی خەبات لە چلەی وەسفییە بەنی وەیس ئەندامی سەركردایەتی ynk

 دوانیوەرۆی رۆژى شەممە 15ی جۆزەردانی 1395، رێورەسمی چلەی ماتەمینی خاتوو وەسفییە بەنی وەیس ئەندامی سەركردایەتی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان لە هۆلی هۆنەری شاری سلێمانی بەرێوە چوو. لە سەر بانگهێشتی فەرمی هەیئەتێكی پەیوەندییەكانی سلێمانی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز كاك فوئاد جەعفەری بەرپرسی پیوەندییەكانی سلێمانی سازمانی خەبات لەو رێورەسمەدا بەشدارییان كرد و پەیامی هاوخەمی سەركردایەتی سازمانی خەباتیان پێشكەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمەكە كرد. جێگەی باسە كە رێورەسمەكە بە دەقیقەێك بێ دەنگی بۆ شادی رۆحی شەهیدانی كورد و كوردستان دەستی پێ كرد و لە دواییشدا پەیامی سەركردایەتی یەكیەتی نیشتمانی و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو خوێندرایەوە، هەر وەها تاجە گۆلێنەی بەرێز مام جەلال پێشكەش بە رێورەسمەكە كراو لە كۆتاییشدا چەندین پەخشان و شێعر و هەروەها فیلمی دیكۆمنتاری لە مەر ژیان و خەباتی خاتوو وەسفییە پێشكەش بە ئامادە بووان كرا.
ڕێکه‌وت: 2016-06-05 18:38:01
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی