له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری کۆمیتەی نۆروێژ لە یادی 41 ساڵەی دامەزرانی ی ن ک

 رۆژی یەکشەممە 16ی جۆزەردانی 1395، بەرامبەر بە 05/06/2016 کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداری رێ و رەسمی 41 ساڵەی دامەزرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لە شاری ئۆسلۆ کرد. وێڕای پێشکەش کردنی چەپکە گوڵ و پەیامی پیرۆزبایی بە کۆمیتەی رێکخستنی ی ن ک و بەتایبەت بەرپرسی کۆمیتە کاک هەندرێن کەریم باوەنووری، کاک مەحمودی یوسفی یەکێک بوو لە بەشدارانی هەڵکردنی مۆمی 41 ساڵەی دامەزرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

لە بڕگەی خوێندنەەوی پەیامەکاندا، پەیامی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لەلایەن عەلی بەهرامی پێشکەش بە ئامادەبوانی یادەکە کرا.

ئەندامانی سازمانی خەبات کە بەشداربوون لەو یادەدا بریتی بوون لە: کاک مەحمودی یوسفی بەرپرسی پەیوەندیەکانی کۆمیتە، کاک عەلی بەهرامی ئەندامى پێشووى رێبەرایەتى سازمانى خەبات و  خاتوو ئارەزوو بەهرامی ئەندامی کۆمیتە، کاک پەژاری حسینی ئەندامی کۆمیتە و بەرپرسی رێکخراوی لاوان لە وەڵاتی نۆروێژ، پەژار یوسفی ئەندامی رێکحراوی لاوان .

صورة
ڕێکه‌وت: 2016-06-06 19:41:45
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی