له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرێوەبەری گشتی بەشداری كۆڕی ماتەمینی شەهیدانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی لە نۆروێژ كرد

 رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 30 جۆزەردانی 1395 بەرامبەر بە 19 ژەئێونی 2016 كاك بابەشێخی حسینی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران هاورێ لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی سازمان لە وەڵاتی نۆروێژ بەشداری كرد لەكۆڕی ماتەمینی شەش پێشمەرگەی شەهید، كە لەلایەن كۆمیتەی حیزبی دیموكرات لەو وەڵاتە رێكخرابوو، هەر بەو بۆنەوە بەرێز بەرێوەبەری گشتی سازمان پەیامێكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.

كاك بابەشێخ لە پەیامەكەی دا وێڕای پرسەو سەرەخۆشی لە حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و خانەوادەی سەربەرزی ئەو شەهیدانە، باسی لە هەل و مەرجی سیاسی هێزە سیاسیەكان و هەڵسوكەوتی درندانەی رژێم لە كوردستان كرد و ئەو رژێمەی بە سەركوتگەرترین رژێمی سەردەم لە قەڵەم داو ئیشارەی بەوە كرد كە بەرێوەبەرانی ئەو رژێمە جەماعەتێ ئاخوندی مێشك ووشكن كە هیچ حیسابێك بۆ مرۆڤایەتی ناكەن و هیچ قسەو دیالۆگێكی سەردەمیانە كاریان تێناكا.

هەر لەو چوارچێوەدا تیشكی خستە سەر ئەوەی كە لەگەڵ وەها رژێمێك كە ئەوە بەرنامەیەتی و پەیامی قڕكردن و لەناوبردنی مرۆڤەكانی پێ یە، جێگەی داخە كە كەسانێك ئێستاش پێ یان وایە دەكرێ بە موزاكرە و دیالۆگ لەگەڵیان بە ئەنجامێك بگا.

لە كۆتایی پەیامەكەدا بەرێزیان پشتیوانی بۆ حیزبی دیموكرات و پەرەسەندنی خەبات لە كوردستانی رۆژهەڵات دەربڕی و هیوای خواست هەموو لایەنەكان یەكگرتوو بن واز لە پەرتەوازەیی بێنن و خوێنی ئەو شەهیدانە ئەو پەیامەمان دەداتێ‌ كە لە ئاكامدا بە یەكگرتوویی سەركەوتنی نەتەوەكەمان وەدیی دێ.

شایانی باسە بەرپرس و ئەندامانی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات هاوڕێیەتی بەرێز بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەباتیان كرد.

صورة
ڕێکه‌وت: 2016-06-20 20:57:48
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی